ژیان
-

فاتن عەتاڵا: ژنانی غەززە بە دوای سەرچاوەی بژێویدا دەگەڕێن
لە غەززە، کە چەند مانگێکە ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە؛ ژنان بەدوای ڕێگا و سەرچاوەکانی ژیاندا دەگەڕێن، فاتن عەتاڵا ئاماژەی بەوەکرد، بەدوای بژێوی ژیانی خۆیدا دەگەڕێت بۆ خۆی و هەزاران ژن و داوای لە کۆمەڵگە نێودەوڵەتییەکان کرد هەنگاو بنێن.
-

ژنانی هەڵەبجە بە دەستەکانیان هونەر دەخوڵقێنن
بە چوونە ناو پارکی شاری یاری هەڵەبجە ژمارەیەک لە کورسی ڕەنگاوڕەنگ بە پەیامی هاوسۆزی، ئاشتی و پێکەوە ژیان دەبینرێت، کە وەک پێشەنگایەکی وێنەیی لێهاتووە و ژنان ئەم ڕەنگانەیان خوڵقاندووە.
-

"شەنگال هی ئێمەیە و ئێمەش خاوەنداری لێدەکەین"
ئەڵماس نایف، هاوسەرۆکی شارەوانی سیبا شێخ خدر تیشکی خستە سەر سیاسەتی شەڕی تایبەت کە ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی خەڵکی شەنگال دروست دەکات وتی: شەنگال هی ئێمەیە و ئێمەش خاوەنداری لێدەکەین.
-

"ڕاگەیاندن کاریگەری لەسەر ژنان و گەنجان هەیە"
شەنگ دلێر، ماستەر لە پەروەردەی میدیا وتی: لەم چەند ساڵەی دواییدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەلێشاو زیادی کرد و ئەمەش کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی کوردی کرد و ناهۆشیاری لە بەکارهێنانیدا، بووە هۆی زیان گەیاندن بە کۆمەڵگە.
-

ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت... ئاستەنگەکان و دەرفەتەکان
ئەو کەسانەی کە خاوەن پیداویستی تایبەتن ڕووبەڕووی ڕاستییەکی سەخت دەبنەوە و ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە.
-

بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە
بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە و باس لەوە دەکەن هاتنی بەرپرسەکان بۆ مەراسیم و یادەکانی شارەکە تەنها ئازاری خەڵکەکەی زیاد دەکات و پیسی ژینگەی شارەکەش کارەساتی کیمیاباران زیاد دەکات.
-

نەسرین جافر: سێ منداڵم لە باوەشی خۆم بە گازی خەردەل خنکان
ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت، ئەوەی ماوەتەوە بۆ خەڵکەکەی ئازار و ژان و ناسۆرە، نەسرین یەکێکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانەکە و وەک خۆی دەیگێڕێتەوە سێ منداڵی لە باوەشی خۆیدا گازی خەردەل خنکاندنی.
-

پەنابەرانی سودان بە ڕق وکینە هەراسان دەکرێن
چەند مانگێک دوای شەڕی سودان، ئەو کەسانەی بوونەتە پەنابەر بەهۆی قسەی ڕق و کینەوە هەراسان دەکرێن.
-

سەما محەمەد: پێویستە ژنان لە هەموو بوارێکدا بوونی خۆیان بسەلمێنن
سەما محەمەد، چالاکوانی بواری ژنان باسی لەوەکرد، پێویستە ژنان هەموو ڕۆژێک بکەنە خاڵی وەرچەرخان و لە هەر بوارێکی ژیاندا بێت، هێز و بوونی خۆیان بسەلمێنن.
-

ڕوخسار محەمەد: ژنان توانایان هەیە و دەبێت گەشە بە خۆیان بدەن
لە بارەی گرنگی چالاکییەکانی ٨ی ئادار، ڕوخسار محەمەد باسی لەوەکرد، کۆڕ و سیمینارەکان دەبێتە هەنگاوێک بۆ ژنان کە پێداچوونەوە بە خودی خۆیاندا بکەنەوە و گەشە بە تواناکانی خۆیان بدەن.
-

"١٢ی ئادار ساڵی گۆڕانکاری چارەنووسی گەلی کورد بوو"
ڕۆزا حەسەن لە بارەی ڕاپەڕینی گەل لە ١٢ی ئاداری لە قامیشلۆ دەڵێت: ژنانی کورد ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو بۆ نەمانی ئەو دکتاتۆریە و پێکهێنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، ژنان توانیان بڵێن نەخێر بۆ سیستمی دەسەڵاتداری و دیکتاتۆری لە ڕۆژئاوای کوردستان.
-

چیرۆکی سێ ژن بە بارتەقای مێژووی گەلێک
چیرۆکی ئەو ژنانەی کە ئەگەر زیندانی بکرانایە بە هەزاران لۆمە و تانەیان دەخرایەپاڵ، بەڵام لەپێناو ڕێباز و بیر و باوەڕی کوردایەتی هەموو هێز و توانستی خۆیان بەخشی بە ئازادی و پاراستنی خاک و نیشتمان.
-

"بە ژن، ژیان، ئازادی سەرکەوتن و خەباتی هاوبەشی ژنان دێتە ئاراوە"
بێریڤان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پەیەدە، دەڵێت: سیستمی پیاوسالاری دەیەوێت سەدەی ٢١ بکاتە سەدەیی شکستی ژنان، ئێمەی ژنان ئەوە ڕەت دەکەینەوە و لە بەرامبەردا تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆمان بەردەوام دەکەین.
-

کوێستان ئەکرەم: بە بوونی ژنان هەڵەبجەیەکی نمونەیی دروست دەبێت
کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە باسی لە تێكۆشانی ژنان کرد و وتی: ئەزموونی ژیان فێری کردم، پێویستە ژنان یەک دەنگ بن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان.
-

ناوەندی شاهماران دەرگای بۆ هەموو ژنان کردەوە
ناوەندی شاهماران بۆ چارەسەری سروشتی کە لە کانتۆنی شەهبا کراوەتەوە، دەرگای خۆی بۆ هەموو ژنان کردەوە و یارمەتییان دەدات.
-

"بیری ئازادی بە هەموو ژنان دەناسێنین"
ڕوکەن عیسا، بەڕێوەبەری ئاسایشی کامپی هۆل ڕایگەیاند، ژنان لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوادا، ئیرادەو ئازادییان پەرەپێدا و پەروەردە و ڕێکخراو بوونیان کردە ئامانجی یەکەمیان.
-

چالاکوانانی هەڵەبجە: پێویستە یەک دەنگی و یەک ڕیزی ژنان دووپات بکەینەوە
ژنانی چالاکوانی شاری هەڵەبجە وێڕای پیرۆزباییەکانیان لە ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژناندا، جەخت لە یەکڕیزی و یەک دەنگی و کۆتایی هێنان بە ئاڵنگارییەکانی بەردەم ژنان دەکەنەوە.
-

چالاکوانێک لە ڕانیەوە: پێویستە ژنان خەباتی زیاتر بکەن
ئاشنا حەسەن، چالاکوانی بواری ژنان لە ڕانیە، پیرۆزبایی ٨ی ئاداری لە ژنان کرد و ڕایگەیاند، پێویستە خەباتی زیاتر بکرێت بۆ دەستەبەری ژیانێکی شایستە.
-

پزیشکێکی فەلەستینی: بریندارەکان بەبێ بێهۆشکردن نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت
دکتۆر عایدە ڕەوقە ئاماژەی بەوەدا کە کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە لە کەرتی غەززە ڕوودەدات و بریندارەکان بەبێ بێهۆشکردن نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت، دکتۆر عایدە ڕەوقە داوای کرد هاوار و هاوار و هاوار و هاوار و هاوار و هاواری ژنانی فەلەستینی ببیسترێت.
-

"یەکگرتووی ژنانی چالاکوان گاریگەری لەسەر خەبات و تێکۆشانی ژنان هەیە"
شەیدا مەعروف، چالاکوان، دەڵێت: بە یەکگرتووی ژنانی چالاکوان و تێکۆشەرانی ژن دەتوانین خەون و ئاواتی ژنان لەپێناو ئازادی و ژیانێکی ئازادانە بەدەست بهێنرێت.