"ژیانمان بووەتە هێرش، تۆپباران و کۆمەڵکوژی"
ژنانی عەفرین کە کۆچبەری شارۆچکەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبا بوون، ئاماژەیان بەوەدا ژیانیان بەتەواوی بووەتە هێرش، بۆردومان و کۆمەڵکوژی لەسەریان.
حەسنا محەمەد
شەهبا- لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨دا و دوای بەرخۆدانی ٥٨ رۆژی گەل لە عەفرین، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی عەفرینیان داگیرکرد، لەو بەرخۆدانییەدا کە بە بەرخۆدانی سەردەم ناسراوە، ٧٢ فرۆکەی جەنگی لە ئاسمانەوە بۆردومانی خەڵکی مەدەنییان کرد، لە ئەنجامدا سەدان کەس شەهید و هەزاران بریندار بوون، دوای داگیرکردنی عەفرینیش زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئاوارەبوون و لە ناوچەکانی ئاسایشی تێدا بوو نیشتەجێبوون، سەرەڕای ئاوارەبوونیان، دەوڵەتی تورک هێرشی ئەو ناوچانە دەکات کە خەڵکی عەفرینی تێدا نیشتەجێبوون وەک شەهبا و ناوچەکانی دەوروبەری، ئامانجیشی ئەوەیە کە خەڵکە ئاوارەکەی عەفرین دوبارە لە شەهبا و دەوروبەری ئاوارە بکاتەوە.
ژنانی ئاوارەی شەهبا ئاماژە بەوەدەکەن دەوڵەتی تورک چەندە هێرش بکاتە سەرمان ئێمە بەرخۆدانی دەکەین، چونکە دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ عەفرین.
ڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەر هاوڵاتی مەدەنی
جیهان خەلۆ، لە ناوچەی جندرێسی شارۆچکەی تل ڕەفعەت لە کانتۆنی شەهبا نیشتەجێیە، ماوەی ٤ ساڵە کۆچبەر بوون و بە حەسرەتی بینینەوەی عەفرینە، ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هێرشی دەوڵەتی تورک دەبنەوە، وتیشی: " یەکەم ئاواتمان گەڕانەوەیە بۆ عەفرین، کاتێک هێرش دەکەنە سەرمان منداڵان لە ترسدا دەژین، لە عەفرینەوە کۆچمان کرد بۆ پاراستنی منداڵەکانمان و لە ناوچە ئارامەکان نیشتەجێ بووین.
جیهان وتیشی: کاتێک فڕۆکەکان لە ئاسماندا دەگەڕێن نازانین کەی لێمان دەدات، لە تل ڕەفعەت پێشتر چەتەکانی دەوڵەتی تورک مینیان چاندووە، تل ڕەفعەت ئێستا ئازادکراوە، بەڵام ئێشتا مینەکانی پوچەڵ نەکراونەتەوە و زیانێکی گەورە بە خەڵک و منداڵان دەگەیەنێت، چونکە ئەوان هەمیشە لە دەرەوەی ماڵ پێکەوە یاری دەکەن پێویستە ئێستا دەوڵەت بەجدی بگەڕێتەوە و ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات، لێرە نەتەوەیەکی کۆچبەر هەیە و دەیانەوێ بگەڕێنەوە سەر زێدی داگیرکراوی خۆیان.
ژنانمان بووەتە هێرشکردن
ئەمینە محەمەد، ناسی لەو هێرشانە کرد کە دەکرێتە سەریان و وتی: لە عەفرین بە فڕۆکە هێرش کرایە سەرمان و دوای ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی، دەوڵەتی تورک عەفرینی داگیرکرد و بەهۆی ئەو داگیرکارییەوە کۆچمان کرد و لە شارۆچکەی تل ڕەفعەت نیشتەجێ بووین، لێرەش لە بۆردومان نەبووین و منداڵان و ژنان دەکوژرێن، ڕۆژانە هێرش دەکرێتە سەر تل ڕەفعەت و گوندەکانی دەوروبەری، هێرش دەکەنە سەر ناوچەی شێراوا، کە تەنها خەڵکی مەدەنی تێدا دەژین، دەوڵەتی تورک لە عەفرین کۆمەڵکوژیی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامدا، لە تل ڕەفعەتیش هەمان شت دەکات، ژیانمان بوەتە هێرشکردن بۆ سەرمان، ئێمە دەمانەوێت بەم زووانە عەفرینمان لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕزگار بکرێت.
ت.پ