ژیان لە کابوڵ لەژێر دەستی تاڵیباندا "هاوەڵە پیاوەکەت لە کوێیە؟"

"بۆچی بەبێ مەحرەم سەفەر دەکەیت؟" ئەمە پرسیاری پاسەوانێکی تاڵیبانە لە ژنێکی گەنجی ئەفغانی سەبارەت بە هاوەڵە پیاوە ونبووەکەی "هاوسەر"ەکەی.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێک لە پشتەوەی تەکسیەکی زەردی کابۆڵی  دانیشتبوو، کاتێک گەیشتە ئەو بازگەیەی کە دیاری کراوە، وەک هەموو ئەوانی تر، بە ئاڵای تاڵیبانی سپی بە دەقی ڕەشەوە پرسیاری لێکرا.

 

ئێستا لە کابوڵ چی ڕێپێدراوە و چی نییە؟

چەکدارێکی تاڵیبان کە تفەنگەکەی  بەسەر شاندا داوە، پێی دەڵێت بانگی مێردەکەی بکات، کاتێک ڕوونی دەکاتەوە کە تەلەفۆنی نییە، ڕێنمایی شۆفێری تاکسیەکی تر دەکات کە بیباتەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی مێردەکەی هەڵبگرێت و بگەڕێنەوە بازگەکە، کاتێک بەو شێوەیە کراو ژنەکە هاوسەرەکەی برد، هەموو شت چارەسەر کرا.

 

لە بازگەکانی تاڵیبان ڕێگە نادرێت ژنان بە تەنهاو بێ هاوسەر یاخود باوک و برایان هاتووچۆ بکەن

ژنێکی تر کە دەیویست دەربچێت، لەلایەن پاسەوانیکی تاڵیبانەوە پێی دەوترێت "هاوەڵەکەت لەکوێیە؟" لە کاتێکدا ئەو ژنە هاوسەرەکەی بێسەروشوێنە.

 

ژنانی ئەفغانستان لە ئێستادا لەهەموو ڕوویەکەوە ژیانیان لە مەترسیدایە و تا دێت ڕۆژانە دووچاری بڕیاری قورسی تاڵیبان دەبنەوەو ڕێگە نادرێت بە تەنها لە ماڵەکانیان دەربچن و هەموو پێداویستیەکیان لێ قەدەغەکراوە.