ڕۆژی جیهانی ژن لە ژێر سێبەری درەختی "ژن، ژیان، ئازادی"

ماریا شوکتیارى، چالاکوانى مافه کانى ژنان له تاران دەڵێت: من پێم وایه لەپێشەوەى خەباتەکانى ژنان له ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا و ژنان له سەرزەوییه عەرەبییەکان، ژنانی کورد ئاڵا هەڵگرى ئەو خەباتانه و شۆڕشى ژنانن، به شێوەیەک دڕندانەترین تیرۆری جیهانی نەهێشت

تاران- ڕۆژی جیهانی ژنان لە ئێران زۆر بە جۆش و خرۆشەوە لە چاو ساڵانی ڕابردوو، لە کۆبوونەوە و کۆنفڕانسی جۆراوجۆر لە تاران تا ئاهەنگەکانی نەورۆز لە کوردستان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ و هەڵپەڕکێ و شادی بۆ ئازادی و چالاکیی چالاکانی مافی ژنان لە فەزای ئەلیکترۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها ڕەفتاری بوێرانەی تاکی ژنان کە لە ڕێگەی نافەرمانی مەدەنییەوە بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی ستەمکارەکانیان. هاوکات بارودۆخی ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری تارانیش هەوڵی ژنانی بۆ گەیشتن بە مافەکانیان زیاتر کردووە و مۆڕاڵی دەستەجەمعی کۆمەڵگەی بە گشتی گۆڕیوە، لە کاتێکدا بەشێکی زۆر لە چالاکانی ژن لە زیندانەکانی حکومەتدان و بەشێکیشیان ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدانی ناڕەوا دەبنەوە. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا ڕەگی درەختی ژیان و ئازادی ژن بەهێزتر دەبێت و گوڵە ئومێدەکانیش ڕێگای ئازادی گەشاوەتر و گەشاوەتر دەکەن. لەگەڵ چەند چالاکێکی مافی ژنان لە تاران قسەم کرد:

 

ژن بوون قورس بوو

نازەنین جەعفەری چالاکوانی ژنان دەڵێت:" ٨ی ئادار ئەوەمان بیردەخاتەوە کە ژن بوون سەختە، لەبەردەم ئەو ژنانەی کە بەشێکیان لەخۆیان خستووەتە ناو دیوارەکانی پیاوسالارییەوە، وە تۆش بە ئەو قاڵبانە دۆڕاویت، و دوای ساڵانێک بۆت دەرکەوتووە کە دۆڕان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی پیاوانەدا هەرگیز نەدەکرا ڕووبدات چونکە جێندەر بووەتە  کاڵایەکی گەرم بەدرێژایی ساڵان بۆ ئەوانەی خۆیان خستۆتە سەر پۆشاکی یەکسانی پێوەرەکانی نێر بوون."

 

نازەنین جەعفەری دەڵێت: "پێموایە باشترین شت کە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ٢٠٢٢ڕوویدا، ئەو چوارچێوەیە کە ژنان درکیان بەوەکرد کە پێناسەیان بۆ کراوە و سەرەڕای ئەوپەڕی فشاری نەک تەنها لەلایەن حکومەتەوە بەڵکو لەلایەن خێزانەکانیانەوە، چیتر پێویست ناکات ژنان لە چوارچێوەی ئەو پێناسەیەدا بمێننەوە یان بەو پێناسەیە ببینرێن. بەڵکوو بەتەواوەتی لەو پێناسە تایبەتە ڕزگاریان بووە و هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆی". ئەو چالاکییانەی کە لەلایەن چالاکوانانەوە لە شوێنە کراوەکاندا ئەنجام دەدرێن."

 

خۆڕاگری زیاتر لەلایەن ژنان و سەرکوتکردنی زیاتر!

ماریا شوکتیاری، چالاکی مافی ژنان لە تاران دەڵێت:" بەڕای من ساڵانە دۆخی ژنان لە جیهاندا خراپتر و خراپتر دەبێت و سەرەڕای خەبات و هەوڵەکانیان، ژنان تادێت ستەمیان لێدەکرێت. لە ڕاستیدا لەگەڵ زیادبوونی بەرخۆدانی ژنان لە سەرانسەری جیهان بۆ مافە یەکسانەکان، ستەمیان زیاتر دەبێت و لەم نێوەندەدا شۆڕشی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت. ئەو ژنانەی کە سەرەڕای هەموو کێشە و ئەزموونەکانی هەموو جۆرە توندوتیژی و هەڵاواردن و نایەکسانییەک لە هەموو جیهاندا، بەتایبەتی لە وڵاتانی ئیسلامی کە حوکمڕانی پیاوسالاری و ئایینی زاڵە، شەو و ڕۆژ لە پێناو سەرەتاییترین مافەکانیاندا دەجەنگن، تەنانەت زۆرێک لە ژنان بەرگەی ئازارەکانی کۆچبەری دەگرن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان ئەمجارەیان، ڕووبەڕووی کێشەی گەورەتر دەبنەوە، لەوانە فێربوونی زمانێکی نوێ، یەکگرتن و قبوڵکردنی کولتوورێکی نوێ ."

 

ماریا شوکتیاری جەخت دەکاتەوە:" من پێم وایە لە پێشەنگی خەباتی ژنان لە ئێران و تورکیا و عێراق و سوریا و ژنانی زەوی عەرەبی ئاڵا هەڵگری ئەو خەباتانە و شۆڕشەکانی ژنانن، بەجۆرێک هەزاران ژنی کورد بە گیان و ماڵی خۆیان بێ بەزەییترین تیرۆری جیهانییان لەناوبرد و تا ئێستەش شەڕی تیرۆریزمی ئەردۆغان دەکات و تەنانەت ئەو سیستەمە ستەمکارە نوێیەی هەیە بێنە سوریا بۆ گەیشتن بە شوێنی خۆیان. "

 

ئەم چالاکوانەی مافی ژنان هیوای خۆی دەردەبڕێت:" بەم پێیە من زۆر گەشبین و هیوادارم بە شۆڕشی ژنان و خەباتەکانیان، و باوەڕم وایە سەرەڕای ئەم هەموو زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و کوشتن و هەموو جۆرە توندوتیژییەک، ئێستا ژنان ئاڵاهەڵگری شۆڕشێکی نوێن، نەک تەنها بۆ کۆمەڵگەی ژنان بەڵکو بۆ هەموو جیهان، بۆ ئەوەی جیهان بکەنە شوێنێکی باشتر بۆ ژیان و کۆمەڵگە سەرمایەداریەکان بۆ سروشت و ئاژەڵ و مرۆڤەکان قورس بووە و هەر ئەم ژنانەن کە هەوڵدەدەن و خەبات دەکەن بۆ بنیاتنانی جیهانێکی نوێ و نوێتر و ئازادتر و یەکسانتر بۆ ژنان خۆیان و بۆ هەموو جیهان.

 

٨ی ئادار سەرکەوتنێکە بۆ هەموو ژنان، ڕۆژەکان پڕ بن لە خەبات و بەردەوامی، پڕ بن لە ڕووناکی و سەبر و دواجار سەرکەوتنمان زوو بێت.

 

بەردەوامی خەباتی ژنان تا ڕووخانی حکومەت

هاژە پەرویزی، یەکێکی دیکە لە چالاکانی مافی ژنان لە تاران، ٨ی ئادار بە خاڵی وەرچەرخان لە بزووتنەوەی مافی ژنان وەسف کرد و وتی: ٨ی ئادار دەرفەتێکە بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ پرسەکانی یەکسانی جێندەری، مافە یاساییەکان، مافی زاوزێ، و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان. هەروەها دەرفەتێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بە ژنان لە کۆمەڵگەدا، هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە مافەکانی ژنان، و تیشک خستنە سەر ئاستەنگەکانیان."

 

ڕوونیشی دەکاتەوە:" لە ئێراندا ژنان لە بزووتنەوەی دەستوورییەوە تا شۆڕشی ١٩٧٩لە پێشهاتە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە و تا ئەمڕۆش ژنانی ئێرانی هەمیشە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەبوون. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بوونەتەوە پرسەکانی وەک نایەکسانی یاسایی، سنووردارکردنی کۆمەڵایەتی و کولتووری و توندوتیژیی ڕەگەزی لەو کێشانەن کە ژنان لە ئێران ڕووبەڕووی دەبنەوە. سەرەڕای ئەم تەحەددایانە، ژنانی ئێران دەستکەوتی بەرچاویان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەدەستهێناوە، لەوانە زانست، هونەر، وەرزش و زۆر شتی تر. ئاماده بوونی ژنان له زانکۆ و ناوەنده زانستییەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووه ، به جۆرێک که زۆرێک له ژنانی ئێرانیش سەرکەوتنی بەرچاویان له ئاستی نێودەوڵەتیدا بەدەستهێناوه ، له نێویاندا له سینەما، شانۆ، مۆسیقا، فیلم و ئەدەبیات. بەڵام سەرەڕای پێشکەوتنەکان، ژنانی ئێران هێشتا بەربەستی زۆریان لەبەردەمدایە سەبارەت بە هاوسەرگیری، تەڵاق، سەرپەرشتیکردنی منداڵ و میرات، و ئازادی جل و بەرگ لەو بابەتانەن کە پێویستە بگۆڕدرێن."

 

هاژە دەشڵێت: "جگە لەوەش توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی دژ بە ژنان و کەلتوری نزمی ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان هێشتا کێشەیەکی جیددی و بنەڕەتییە. چالاکانی مافی ژنان لە ئێران بە هۆشیارکردنەوەی خەڵک و گوشارخستنە سەر دامەزراوە یاساییەکان هەوڵی ئاڵوگۆڕی ئەرێنی دەدەن."

دەشڵێت: "٨ی ئادار تەنها ڕۆژێک نییە بۆ ئاهەنگگێڕان بە ژنان، بەڵکو دەرفەتێکە بۆ پێداچوونەوە بە ڕێگای پێشکەوتن و یەکسانی جێندەری. سەرەڕای ئاستەنگەکان، ژنانی ئێران نیشانیان داوە کە دەتوانن لە بوارە جیاجیاکاندا سەرکەوتوو بن و ڕۆڵێکی زۆر گرنگ لە پێشکەوتنی کۆمەڵگەدا بگێڕن. ئەم ڕۆژە هەروەها ئەوەمان بیردەخاتەوە کە یەکسانی جێندەری نەک هەر مافێکی بنەڕەتی بەڵکو مەرجێکی پێویستە بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەر و بەردەوام."

 

ناوبراو وتیشی: دوای شۆڕشی ١٩٧٩، بەداخەوە کەشوهەوای کۆمەڵگەی ئێران بوو بە یەک بە ئایدۆلۆژیایەکی نەریتی و پاشەکشەیی و ئەو ئازادییانەی کە پێش شۆڕش بۆ ژنان دروستکرابوون، بە هۆی بیری تەسک و ئیلهام وەرگرتن لە ئایین، گۆڕا بۆ چەوساندنەوەی ژنان و لێسەندنەوەی ئازادییە تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییەکانیان. بەڵام ژنان بە درێژایی مێژوو نیشانیان داوە کە ناتوانن ڕێگری بکەن لە بەدەستهێنانی مافە ڕەوا و یاساییەکانیان لە ڕێگەی توندوتیژی و سەرکوت و سێدارەوە. سەرەڕای سەرکوت و دەستدرێژی و سێدارە و زیندانیکردن، ژنانی ئێرانی کە زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئێران پێکدەهێنن، نیشانیان داوە کە نەک هەر پاشەکشەیان نەکردووە، بەڵکو لەم ساڵانەی دواییدا، لە ڕێگەی خەبات و هۆشیاری و زانستەوە، بە شێوەیەکی جۆراوجۆر، توانیویانە بۆ سەپاندنی مافەکانیان بەسەر حکومەتی دیکتاتۆری. لوتکەی خەباتی ژنانی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ی ئەیلول کە بە کوشتنی ژنە بێ تاوانی سەقز ژینا ئەمینی گەیشتە لوتکە و ژنانی کورد ئاڵاهەڵگر بوون، بەڕادەیەک دەتوانین بڵێین بزووتنەوەی ژنانی ئێرانی دوای شۆڕش بەسەر دوو قۆناغدا دابەش بوو، پێش و دوای ئەم بزووتنەوەیە."

 

ناوبراو ڕایگەیاند:" سەرەڕای سەرکوتی خوێناوی و سێدارە و دەستدرێژی و ئەشکەنجە و زیندانیکردن، ئەم بزووتنەوەیە بە شێوەیەکی ئاگادارتر و ڕێکخراوتر لە پێشڕەوی خۆیدا بەردەوام بوو و نەک تەنیا لە ئێران بەڵکو لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیشدا بوو بە بزووتنەوەیەک. ئازایەتی ژنان لەم ڕاپەڕینەدا بووە هۆی پاشەکشەی حکومەتی دیکتاتۆری لە بەرامبەر گەورەیی خۆیان لە زۆر بواردا و ئەم خەباتانەش بە هۆشیارکردنەوە بەردەوام دەبن تا دواجار بەرەو ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری لێدەکەوێتەوە."

 

ئەم تێکۆشەرەی مافی ژنان جەختی لەوە کردەوە: "ئەرکی هەموو ڕۆشنبیران و بیرمەندان لە ئێراندا هۆشیارکردنەوەیە سەبارەت بە مافەکانی ژنان و ئازادیی جێندەری و یەکسانی لە هەموو بوارەکاندا و ئەم تێکۆشانە تا گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی کە بریتییە لە داڕمانی نیزامی دیکتاتۆر بەردەوام دەبێت."