ژنۆلۆژی زانستێکە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان دەدات
ژنۆلۆژی کە لە سەرانسەری ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بڵاوبووەتەوە، هەوڵدەدات کێشەکانی ژنان بە شێوەیەک چارەسەر بکات کە لەگەڵ بیری ئازاددا بگونجێت.
یوسرا ئەحمەد
ڕەققە- له گه ڵ ده ستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا له ناوچه ی باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سووریا، ژنان ده ستیان کرد به ڕێکخستنی ڕیزەکانی خۆیان و پێکهێنانی دەزگا و ناوەندەکانی خۆیان، و ڕۆڵێکی پێشەنگیان له هەموو بوارەکاندا گێڕا، بەگوێرەی جێبەجێکردنی بنەماکانی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و بیرو فەلەسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کە دیارترینیان زانستی ژنۆلۆژی بوو، لە ڕێگەی ئاشنابوونیان بەم زانستە و قووڵبوونەوە لێی، ڕاستی مێژووی خۆیان دۆزیەوەو دوای ساڵانێک لە پەراوێزخستن هەنگاویان بەرەو ڕزگاری و یەکسانی نا.
ژنۆلۆژی ئەوەندەی زانستی ژیانە، زانستی ژنانە ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی سروشتی کۆمەڵایەتی ناسنامەی ژن و پەیوەندییان بە ژیانەوە ڕوونە کە نزیکبوونەوە و کردارەکانی سیستمی سەرمایەداری، کە بە هاوکاری لەگەڵ ئایین دەوڵەت، و کولتووری پیاوسالاری گەشە دەکات و دوژمنایەتی ژن و ژیان و کۆمەڵگا دەکەن.
بۆ زیاتر قسەکردن لەسەر ئامانجی دامەزراندنی ناوەندەکانی ژنۆلۆژی ماریا موسا، وتەبێژی ناوەندی توێژینەوەو لێکۆڵینەوەکانی ژنۆلۆژی لە تەبقا، جەختی لەسەر گرنگی قووڵبوونەوەی ژنان لە زانستی ژنۆلۆژی کردەوە بۆ ئەوەی بگەنە ڕاستی مێژووی خۆیان و بتوانن ڕووبەڕووی ئەو تەحەددایانە ببنەوە کە ڕێگری لە گەشەسەندنی خەباتیان دەکەن و بۆ چەسپاندنی چەمکی ژیانی بەشداریکردن لە نێوان ڕەگەزەکاندا.
"ژنان خوداوەند و پیرۆز و زانا و پزیشک بوون"
ئاماژەی بەوەشکرد، زانینی قووڵی ژنۆلۆژی پێویستییەکی پێویست و زۆر گرنگە بۆ ژنان، دەبێت درک بە ڕاستی جەوهەری ناوەوەی خۆیان و بوونیان و خۆیان بکەن و مێژووی خۆیان بزانن، هەروەها سەرهەڵدانی دەسەڵاتە سەرمایەدارییە باڵادەستەکان چۆن کاریان کردووە بۆ سڕینەوەی بوونی ژنان، ئەگەر بمانەوێت شتێک لەبارەیانەوە بزانین، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕەگەکانیان، هەروەها بۆ کۆمەڵگەی سروشتی، ژنان بە چیدا تێپەڕیون و چۆن ڕۆڵی پێشەنگایەتی و سەرکردایەتی خۆیان بینیووە، ژنان خوداوەند و پیرۆز و زانا و پزیشک بوون.
"ڕۆشنگەرکردنی بیری ژن بە زانستی ژنۆلۆژی بازدانێکی مێژووییە"
سەبارەت بە گرنگی پەروەردەی بیر، ماریا موسا وتی: ئامانجمانە، لەڕێگەی وانەو پەروەردەوە لە ئەکادیمیا مەدەنی و سەربازییەکان، لەڕێگەی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە و ناوەندەکانەوە، چەمکی زانستی ژنۆلۆژی بۆ پاڵنانی ژنان بۆ قووڵبوونەوەی قووڵایی ئەم زانستە و پەرەپێدانی بۆ گەڕان بەدوای ڕاستییەکان سەبارەت بە مێژووی خۆیان بناسێنین، تا بەم شێوەیە بتوانن ڕووبەڕووی بەربەستەکانی وەک توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنۆلۆژی هەوڵدەدات زانستی ژیانی کۆمەڵایەتی و زانستی پێکەوەژیانی ئازاد بێت، هەروەها پەیوەستە بە لایەنە ناوخۆییەکانی جیهانی ژنان و ئەو توانایەی کە لە جیهانەکەیاندا هەیەتی بۆ دەرکەوتن و بەشداریکردن لەگەڵ مرۆڤایەتیدا، توندوتیژی دژی ژنان، ڕاستی داگیرکاری، سەرکوتکردنی ژنان، ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە بەشدارییان لە لەناوبردنی ژناندا کردووە، هەموویان لە نیگەرانییەکانی زانستی ژنۆلۆژیدان.
لە کۆتایی قسەکانیدا، ماریا موسا جەختی لە گرنگی ئەو توێژینەوەیە کردەوە کە لە پەرتوکەکانی تایبەت بە پرسی ژناندا دەکرێت و وتی: ئێمە هەوڵدەدەین زانستی ژنان و هەموو ئەو بابەتانەی کە مامەڵە لەگەڵ پرسەکانیان دەکەن بە فراوانتر بڵاوی بکەینەوە، پاشان لە ڕێگەی پەرتوکەوە بڵاودەکرێتەوە، بۆیە چەندین پەرتوکمان هەیە کە لە دوای کردنەوەی ناوەندەکەوە چاپمان کردووە.