ژنێکی سودانی بۆ نووسینی چیرۆکی ئازادی خۆی بێدەنگی شکاند
لە سودان، زۆرێک لە ژنان ڕووبەڕووی چەندین جۆری توندوتیژی خێزانی دەبنەوە، هەندێکیان بەهۆی فشاری داب و نەریت و یاساکان ناچار دەبن بێدەنگ بن، چیرۆکەکانیان شایەتحاڵی بەرگەگرتنی ئازار و خەباتن بۆ ئازادی و شکۆمەندی.
میرڤەت عەبدول قادر
سودان- توندوتیژی دژ بە ژنان لە سودان یەکێکە لە گەورەترین و دیارترین پرسەکانی بەردەم ئەو ڕێکخراوانەی کە پەیوەندییان بە پرسی ژنانەوە هەیە و هەوڵ بۆ بنبڕکردنی دەدەن، هەروەها سودان بە داب و نەریتی باو بەڕێوە دەچێت کە ڕێگە نادرێت سەرپێچی بکرێت، تەنانەت ئایین و یاساکانیش.
زۆرێک لە ژنان لە هەندێک لە کۆمەڵگەکانی سودان بەدەست توندوتیژی خێزانی هاوژینەکانیان یان براکانیان دەناڵێنن، بەپێی هەندێک داب و نەریت و یاسا، ئەم توندوتیژییە بە مافی پیاو لە ناو ماڵ دادەنرێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی پشتگوێخستنی ئازارەکانی ژنان لەلایەن خێزان و کۆمەڵگەوە.
دینا ئەمیر، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ، هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد هاوسەرگیرییەکەی بە لەدەستدانی قاچی کۆتایی پێبێت، دوای دە ساڵ لە هاوسەرگیری کە لەو ماوەیەدا بەرگەی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی دەستی هاوژینەکەی گرت، هێزی خۆی کۆکردەوە و داوای جیابوونەوەی کرد و بێدەنگی درێژخایەنی خۆی شکاند، ئەو ئاژانسەکەمانی وەک سەکۆیەک هەڵبژارد بۆ ئەوەی ئەزموونەکەی خۆی بەیەکەوە باس بکات و دەنگ و چیرۆکەکەی بە جیهان بگەیەنێت.
دینا ئەمیر وتی: دە ساڵ پێش ئێستا هاوسەرگیری کردووە و ئێستا لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو دەژیم، بەڵام ژیان بەو شێوەیە دەرنەچووە کە چاوەڕێم دەکرد یان هیوام بۆ دەخواست.
ئاماژەی بەوەشکردووە، من ڕووبەڕووی کەسێکی خۆپەرست و سۆزداری سارد بوومەوە، لەبەر خاتری منداڵەکانم بەرگەم گرت، بەڵام منی خستە ژێر هەموو جۆرە توندوتیژییەکی نەبینراوەوە، لە وازهێنانم و گۆشەگیرکردنمەوە تا ڕەتکردنەوەی پێداویستییەکانم و ڕێگریکردن لە سەردانیکردنی خێزان و هاوڕێکانم.
"توندوتیژی ئابووری و دەروونی"
دینا ئەمیر وتی: هاوژینەکەی بێکارە، لەگەڵ ئەوەشدا ناچاری کردووە پشتگیری بکات و هەموو پێداویستییە داراییەکانی دابین بکات، کاتێک هەوڵیدا بەکارهێنانی ڕەت بکاتەوە، دەستی بەسەر پارە و موڵک و ماڵی ئەودا گرت، تەنانەت تا ئەو شوێنەی کە لە منداڵەکانی بێبەشی کرد.
ئەم دۆخە سەختە کاریگەری لەسەر تەندروستی هەبووە و بووە هۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی جەستەیی و دەروونییە سەختەکان ببێت، لەوانەش جەڵتەی مێشک، کە جاری دووەم دووبارەبووەوە لە ئەنجامدا بووە هۆی بڕینی قاچی، جگە لە نەخۆشییەکانی دیکە، سەرەڕای ئازارەکانی هیچ پشتیوانییەکی لەلایەن خێزانەکەیەوە وەرنەگرت تاوەکو تەندروستی و کەلوپەلەکانی لەدەستدا، تەنها ئەو کاتە دایکی و خوشکەکانی لە تەنیشتی وەستان و هانیان دا کە جیاببێتەوە و ڕزگاری بێت، دوای زنجیرەیەک دانیشتنی دادگا، دواجار جیابوونەوەی بەدەستهێنا، بەڵام هەموو شتێکی خۆی لەدەستدابوو.
وتی: تووشی توندترین شێوەی بێڕێزی زارەکی بووە، کاتێک داوای جیابوونەوەی دەکرد بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئازارەکانی بهێنێت، هاوژینەکەی بێڕێزی بە خۆی و خێزانەکەی دەکرد، لەبەرچاوی هەمووان پرسیاری لە شەرەف و ڕەفتار و ڕەوشتی کرد، ئەمەش وایکرد تەندروستی دەروونی و جەستەیی تێکبچێت.
"یاسا دادپەروەری لەگەڵ ژنان ناکات"
زۆرجار یاساکانی باری کەسی ژنان وەک لایەنی لاواز نیشان دەدەن، کە توانای پەروەردەکردنی منداڵیان نییە، ئەمەش لە زۆر کەیسدا دەبێتە هۆی ئەوەی کە سەرپەرشتیکردن بدرێت بە باوک، دینا ئەمیر باس لەوە دەکات کە چۆن هاوژینەکەی بڕینی قاچی قۆستۆتەوە، داوای یاسایی تۆمارکردووە بۆ بەدەستهێنانی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکانیان، بانگەشەی ئەوە دەکات کە توانای چاودێریکردنی منداڵەکانیان نییە یان ئەرکەکانی ماڵەوەی بەجێنەگەیاندووە، دادگا لە بەرژەوەندی ئەو بڕیاریدا و دەستبەسەرکردنی ڕەتکردەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە سودان زۆر زیاتر بوو، بە پشتگوێخستنی ژنان و کەمکردنەوەی مافەکانیان و خراپ بەکارهێنانیان، کە بە بەشێک لە داب و نەریتە کۆمەڵایەتییە باوەکان دادەنران، تەنانەت هەندێک لە پیاوان شانازییان بە ژێردەستەکردنی ژنەکانیانەوە دەکرد و ناچاریان دەکردن بۆ گوێڕایەڵی، تەنانەت ئەگەر توندوتیژی جەستەیی و لێدانیشی تێدابێت.
دینا ئەمیر باس لەوە دەکات، کە چۆن باوکی لەبەرچاوی خۆی و خوشک و براکانیدا ئازاری جەستەیی دایکی دەدا، بەمەش ترسێکی قووڵی لە هاوسەرگیری دروستکرد، کاتێک هاوسەرگیری کردووە، خۆی بینیوە کە ڕووبەڕووی هەمان ئەزموون بووەتەوە لەگەڵ هاوژینێکدا کە تووشی شێوازێکی توندوتیژییەکی هاوشێوە بووە، سەرەڕای ئەمەش دایکی ئامۆژگاری دەکرد کە ئارام بێت و ماڵ و منداڵەکانی بپارێزێت، پێیوابوو ئەو دەستدرێژییە دەروونییەی بەرگەی گرتووە لە ژیانی هاوسەرگیریدا ئاساییە بە مەرجێک بەرەو توندوتیژی جەستەیی بەرز نەبێتەوە.
دینا ئەمیر لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ژنانی سودان و جیهانی عەرەبی کردووە، جەختی لە گرنگی بێدەنگ نەکردن لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی کە بەرامبەریان دەکرێت کردووە، وتی: ئازادی لە هەموو شتێک بەنرخترە.
دینا ئەمیر نموونەی هەزاران ژنە لە سودان کە ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە بەڵام خۆیان بە ناچاری بێدەنگ دەبیننەوە و ناتوانن قسە لەسەر ئەزموونەکانیان بکەن.