ژنێکی کورد بەڕێوەبەری کەمپی هۆلە

ژنێکی کورد کە بەڕێوەبەری کەمپی هۆلە هەڕەشە و مەترسی کوشتنی لەسەرە لە لایەن ژنانی داعشەوە، بەڵام ئەو دەڵێت: "ترسم لە کوشتن نییە بەڵام ترسم ئەوەیە کە ئەو ئامانجانە بەدەست نەهێنم کە کاری بۆ دەکەم".

 

سەرگوڵ شێخۆ

حەسەکە- ئەوەی کە ڕێگە بە خەڵک دەدات بە زۆر زەحمەتیدا تێبپەڕن و چارەسەری ئەو بەربەستانەی کە هەیە بدۆزنەوە و ئامانج و داخوازییەکانیان بەدەست بهێنن خواستە، کاتێک ئەوە لە ژنێکی ئازاددا بە وشیارییەوە کۆ دەبێتەوە، زۆر گرژیی ئێستا تێدەپەڕێنێت و چارەسەر بۆ کێشەکان دەدۆزرێتەوە، بێگومان ئەمە بە ئاسانی نایەتەدی و پێویستی بە کاری زۆر هەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی سەرەڕای ئەوەش مەترسی ئەوە هەیە کە هەمیشە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و ڕفاندن و دەستدرێژی و بە ئامانج گرتن ببیتەوە بەتایبەتی ئەو ژنە کوردانەی توانیویانە چەندین چیرۆکی بەرهەڵستی تۆمار بکەن، حەمرین ئەلحەسەن، ژنێکی کوردە لە سوریا و دانیشتووی شاری حەسەکەیە، لە زانکۆی فورات بڕوانامەی لە فاکەڵتی پەروەردەیی بەشی فێرکردنی مامۆستایان وەرگرتووە با پێکەوە وشەکانی بخوێنینەوە و چیرۆکەکەی بناسین.

 

"دووەمین پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر گرنگیدانە بە ژنانی داعش"

حەمرین لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەیەوێت بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە بە بایەخدان بە ژنانی داعش تەواو بکات و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "سەرهەڵدانی ئەستێرەی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە لایەن کۆمەڵگا و سەرکردەکانەوە ئیلهام و پێشوازی لە هەموو جیهان کردووە و ئیلهامی بۆ هێنام بۆ تەواوکردنی کاری قارەمانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان هەروەها دووەم پرۆسەی شەڕی تیرۆرە کە گرنگی بە ژنە تیرۆریستەکان دەدات، ڕەنگە ئەمە نامۆ بێت، بەڵام فەلسەفە و دیدی ژیانمانە، لەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە ڕەشەدا کە هەموو کەسێک شەڕی هەموو کەسێک دەکات و هەموو کەس هەوڵی کوشتنی ئەوانی تر دەدات، ئێمەی کورد هەوڵ دەدەین ژیانێکی سەقامگیر و ئازاد بۆ خۆمان و گەلانی تری ناوچەکە دابین بکەین، بە پێچەوانەی ئەو ژیانەی کە بۆ ئێمە دەیانەوێت".

 

"پێویستە سەرکەوتنی سەربازی بە گۆڕینی عەقڵییەتی بنەماڵەی داعش بەدەست بهێنرێت"

حەمرین، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەرفەتێکی زۆر هەبوو بۆ کارکردن لە دامەزراوەکانی دیکەی خۆبەڕێوەبەری، بەڵام کارکردن لە کەمپی هۆل زیاتر سەرنجی ڕاکێشا و وتی: " "لە دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریدا هەلی کار زۆر بوو، بەڵام زیاتر حەزم دەکرد وەک بەڕێوەبەری کەمپێک کار بکەم کە هەزاران خێزانی داعشی تێدایە بە دڵنیاییەوە ئەوە کارێکی قورسە و لەوانەیە هەندێک کەس ئەوە بدۆزنەوە کە مەحاڵە، بەڵام هیوای دروستکردنی بەیانییەکی باشتر وای لێکردم دەست بکەم بە ئەنجامدانی، وەک باسم کرد دەبێت سەرکەوتنی سەربازی بە گۆڕینی عەقڵییەتی بنەماڵەی داعش بەدەست بهێنرێت ئەمە ئەو کارەیە کە ئێستا هەوڵ دەدەین بیکەین و کاری لەسەر دەکەین، سەرەڕای سەختی کارەکە، بەڵام پێشکەوتنی بەرچاومان هەیە".

 

"ئەوان خوێنڕشتن و ئێمە ژیانمان خۆش دەوێت"

حەمرین، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە ژنانی داعش مەترسیدارن بۆیە کاری زیاتر بۆ ئاشتی پێویستەو وتیشی: "ئەمە پەیوەستە بەو ئامانجەی کە بەدوایدا دەگەڕێم جەنگ و خوێنڕشتن و کوشتن هەرگیز ئەنجامی باش ناهێنێت، لەبەر ئەوە، ئێمە دەبێت زیاتر کار بۆ ئاشتی بکەین، ئەو ژنانە مەترسیدارن و بەشێکیشیان بەشدارییان لە شەڕ و ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە ئێمە کردووە، بەڵام ئەوەی ئەوان و ئەوانی دیکەش لێرە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ئێمەی کورد ژیانمان خۆش دەوێت و هەموو شتێک دەکەین بۆ ئاشتی".

 

"هەموو بەیانییەک بیرم دەکردەوە، ئایا لە کامپەکەوە دەگەڕێمەوە، یان دەبمە قوربانیەکی تر؟"

حەمرین تیشکی خستە سەر ئەو ترس و دیمەنەی کە لە مێشکی دەرناکەوێت و وتی: "ئەو وێنانەی کە من سەیری داعش و دیاردەی سەربڕین و کوشتنم دەکرد کاتێک لە کامپەکە دەستم بە ئەرکی خۆم دەکرد، ئەوان خەیاڵم نەهاتنە دەرەوە و هەموو بەیانییەک بیرم دەکردەوە کە لە کەمپەکە دەگەڕێمەوە؟ یان من دەبمە قوربانیەکی تر؟ "جگە لە ترسەکانم بۆ کارمەندەکانم و چۆن دەبێت سەلامەتیان مسۆگەر بکەم، بەڕێوەبەرێتی پەیوەندی بە سەلامەتی ئەوانی ترەوە هەیە پێش سەلامەتی خۆی".

 

"ترسم ئەوەیە کە ئەو ئامانجانە بەدەست نەهێنم کە کاری بۆ دەکەم"

حەمرین، وتیشی: "هەموو ژنانی داعش مەترسیدارن و لە هەمان ژینگەوە هاتوون، بەڵام ترسەکەم ئەوەیە کە هەوڵێکی زۆر ئەنجامی باش دەرنەکەوێت، هەمووان دەڵێن ئەو ژنانە مەترسیدارن، گرنگترین شت ئەوەیە کە چۆن دەتوانین عەقڵییەتی ئەوان بگۆڕین و بیانگەڕێنینەوە ناو کۆمەڵگا، گەورەترین ترسم لە ئێستادا نەگەیشتنە بەو ئەنجامەی کە من بە پەرۆشم و کاری بۆ دەکەم".

 

" ئەوە فیلم یان شانۆگەرییەک نەبوو، من بەڕاستی پیاوێکی مردووم لە زێرابەکە بینی"

حەمرین یەکەم ڕووداوی دوای دەستپێکردنی پیشەکەی بەبیرهێنایەوە و وتی: "من پیاوێکی مردووم لە ئاوەڕۆدا بینی، وەک فلیمێک لەبەردەم چاوەکانمدا، بەڵام بەداخەوە ڕاستی بوو و ئەکتەر نەبوو، لەو ڕۆژەوە تا ئەم کاتەی تێیدا دەژیم بحرم ناچێتەوە بەڵام کاریگەری ئەم کۆمەڵکوژیانە بەسەر مندا بە درێژایی کات کەم بووەتەوە، هەموو ئەو شتانەی لە بیرمە و ئەو ڕووداوە دڕندانەیە سووربوونی من لەسەر بەجێهێنانی ئەرکی مرۆڤایەتیم زیاتر دەکات".

 

"گوناهی منداڵان لە دەستی دایک و باوکدایە کە بڕیاریاندا بەشێک بن لە داعش"

حەمرین، هەروەها بۆچوونی خۆی سەبارەت بە منداڵانی داعش خستەڕوو و وتی: "گوناهی ئەو منداڵانە ئەوەیە کە لە دایک و باوکێک لەدایک بوون کە بڕیاریانداوە بەشێک بن لە داعش ئەم منداڵانە ئەم ژیانەیان هەڵنەبژاردووە، بەڵام لەسەری گەورە بوون، لەسەر ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و جیهادیی گەورە دەبن، هەموو کەس دەزانێت کە هەموو کەسێک لە حەوت ساڵی یەکەمی ژیانیدا ئەوەی فێر دەبێت، کاریگەری لەسەر تەواوی ژیانیان دەبێت".

 

"هیوا هەیە ژیانێکی باشتر و ئاشتییەکی بەردەوام هەبێت"

حەمرین بە وتەکانی خۆی کۆتایی پێهێنا و وتی: "بەبێ هیوا ناتوانین هیچ کارێک بکەین، دەبێت هیوا و خەونەکانمان بۆ سەرکەوتن زیاتر بێت بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر و ئاشتییەکی بەردەوام و ئازاد بەدی بهێنین".