ژنانی ئێزدی بە خۆپەروەردەکردن ژیان بونیاد دەنێنەوە
ژنانی ئێزدی لە ئەکادیمیای شەهید بنەڤش خۆیان پەروەردە دەکەن و بەو ڕێزەوە ژیان لە شەنگال ئاوەدان دەکەنەوە، ئەو ژنانەی کە خولی پەروەردەیان تەواو کرد وتیان: "پەروەردە بۆ هەمووان پێویستیەکی سەرەکیە".
شەنگال
ژنانی شەنگال خۆیان پەروەردە دەکەن بۆ ئەوەی ژیان بەڕێوەببەن، تا ئێستا چەندین خولی ڕاهێنان لە ژێر سایەی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) دراوە ژنانی ئێزدی خولی ١٢ ڕۆژەی ڕاهێنانی شەهید عەمارییان لە ئەکادیمیای شەهید بنەڤش لە شەنگال تەواو کرد، پێش هەموو شتێک وانەکانی کۆمەڵگای سروشتی و ژن و بەڕێوەبەری و سێکسیزمی کۆمەڵایەتی و مێژووی ئێزدی لە ژێر ناونیشانی جیاوازدا تاوتوێ کران ژنان لە خولی پەروەردەدا بە پەرۆشییەوە باسی ڕۆژانی خوێندنیان کرد و داوایان لە ژنان کرد کە خۆیان لە زانست بێبەش نەکەن.
"ئێمە لە پەروەردەدا فیردەبین خۆمان بەڕێوەببەین"
زۆزان شەنگالی، یەکێک لەو دایکانەی کە لە ئەکادیمیای شەهید بنەڤش ئامادەی پەروەردەکە بوو، باسی لە پێویستی پەروەردە کرد و وتی: "ئەوەی خۆی پەروەردە بکات، وڵاتەکەی و ماڵی ئێزدیی خۆی بیردەکەوێتەوە ئەم پەروەردەیە سەدەکانی ئێزدییەتی و نیشتمانپەروەریمانی هێنەیە بەرچاومان، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ەوە ژنانی ئێزدی دەچەوسێنرێنەوە، هیوامان ئەوەیە کە ئێمە وەک ژنانی ئێزدی بتوانین خزمەتی گەلەکەمان بکەین و دۆست و دوژمنی خۆمان بناسین، ئەگەر پەروەردە نەبین ناتوانین هیچ بکەین".
"با ژنان لە کامپەکاندا بگەڕێنەوە شەنگال و خۆیان پەروەردە بکەن"
کامۆ شەنگالی، یەکێک لە ژنانی بەشداربووی پەروەردە، ئاماژەی بە هۆکارەکانی ئەو ٧٤ فەرمانە کرد کە لە دژی خەڵکی ئێزدی دەرچووە و وتی: "پێش ٣ی ئابی ٢٠١٤، ئێمە پەروەردەمان نابینیبو ئەگەر خۆمان پەروەردە کردبوایە ئەوا زۆرێک لە ژنانی ئێمە بە نەدەکەوتنە دەستی داعش و نەدەکوژران، ئەو پەروەردەیەی لێرە بینیمان بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆیە، وەک ڕێبەر ئاپۆ وتی، "پێش نان و ئاو خۆ پەروەردە کردن گرنگە و هەموو کەس پێویستی بە پەروەردەیە، بەتایبەتی بۆ ژنان، خەڵک سوود لەو شتانە وەردەگرن کە تێی دەگەن، ئایینەکەیان. مرۆڤ لە مێژووی پەروەردە تێدەگات بەم پەروەردەوە ڕێگە نادەین مێژوومان وەک پێشتر ون ببێت، هەروەها پێویستە ئێزدییەکانی کامپەکان بگەڕێنەوە شەنگال بۆ ئەوەی پێکەوە شەنگال بونیاتبنێینەوە".
"ژنان بە پەروەردەدا کاریگەر دەبن و دەگۆڕدرێن"
دایکی مەیان شەنگالی باسی خۆشی ڕۆژانی پەروەردەی کرد و وتی: "ئێمە دایکان و ژنانی گەنج پێکەوە ئەم پەروەردەیەمان دەستپێکرد ئەم ڕۆژانەی پەروەردە دڵخۆشییەکی گەورە بوو بۆ ئێمە، ئێمە پەروەردەکانمان لەسەر چەندین کێشە بینیوە، بەتایبەتی ئەو کێشانەی وەک شەڕی تایبەت و ژیان و ژنان بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئێمە دەمانەوێت ژنان خۆیان پەروەردە بکەن و لە بندەستی ڕزگاریان ببیت، زۆرداری بەسە هەزاران ساڵە ژنان لە ژێر زوڵم و ستەمی پیاواندا چەوسێنراونەوە و چاوبەست کرابون و پێشی خۆیان نابینی، با ژنان ئێستا بەخەبەر بێنەوە و دەمانەوێت خەڵکی ئێزدی خۆیان پەرە پێبدەن".