ژنانی ئەفغانستان لە بەرامبەر داواکردنی مافەکانیان لێیان دەدرێت

"ئێمە مافی یەکسانمان دەوێت، ژنمان لە حکومەتدا دەوێت"، ئەمە دروشمی دەیان ژنە خۆپیشاندەری ئەفغانی بوو کە ڕۆژی چوارشەممە لە شەقامێکی کابول ڕێپێوانیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی پێش ڕێپێوانەکە، تاڵیبان کابینەی کاتی وزارییان ڕاگەیاندبوو کە ژنانی تێدا نییەو هەروەها وەزارەتی کاروباری ژنانیان هەڵوەشاندەوە.

 

سارا ناوی خوازراوی ژنێکە و بە بی بی سی بەریتانی وتوە: " ئێمە ناتوانین ئەمە قبوڵ بکەین، بۆیەش هاتینە دەرەوە"، سارا ئەوە دووەم خۆپیشاندان بوو کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بەشداری تێدا کردووە.

 

جیا ناوی خوازراوی ژنێکی ترە و دەڵێت: "ئێمە بە شێوەیەکی هێمنانە ڕێپێوانمان دەکرد دواتر نزیکەی ٥ ئۆتۆمبێلم بینی کە نزیکەی 10 چەتەی تاڵیبانی تێدا بوون، کە بەدوای ئێمە کەوتوون" .

 

ژنانی خۆپیشاندەری ئەفغانی دەڵێن کە ئەوان وەستاون و بە قامچیی ڕاوەستێنراون و بە باتۆنێک لێیان دراوە کە شۆکەکانی کارەبایی بڵاو دەکەنەوە.

 

جیا وتی : "ئەوان دووجار لە شانی منیان دا من دەتوانم هەست بە ئازار بکەم لە هەموو جەستەمدا، هێشتا ئازارم هەیەو من ناتوانم قۆڵی خۆم بجوڵێنم" هەروەها زۆر قسەی خراپیان بەکارهێناوە و ئازاریان زۆر داون.