ژنانی سور لە دژی هەراسانکردن کاردانەوەیان پیشاندا

لە سوری ئامەد دوو پیاو کە ماوەی هەفتەیەکە ژنان بێزار دەکەن لەلایەن دانیشتوانی گەڕەکەکانەوە دەرکراون، ئەو ژنانەی کە ڕایانگەیاندووە لە گەڕەکەکانیان سەلامەت نین، دەیانەوێت چارەسەرێک بۆ رووداوەکانی هەراسانکردنەکە بکرێت.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

ئامەد-  لە سور کە لەشفرۆشی وماددەی هۆشبەر و هەراسانکردن لە دوای قەدەغەی هاتووچۆ زۆر زیادی کردووە، خەڵک نیگەرانن لەوەی کە ڕوودەدات ئەو ژنانە ڕایانگەیاند، کە بەهۆی هەراسانکردن لە ناوچەکانی عەلی پاشا و ئەسکەندەر پاشا  ناتوانن ئێواران بچنە دەرەوە و داوای ڕاگرتنی ئەو ڕووداوانەیان کرد، ئەو ژنانە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە لە هەفتەی ڕابردوودا دوو هێڕشکەر دەستگیرکراون.

 

ژنان بە دار لە هەراسانکەرانیان دا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە خەڵکی گەڕەکەکەوە دەست کەوتووە، سێ ڕۆژ پێش ئێستا ژنێکی گەنج لە گەڕەکی ئەسکەندەرپاشا لەلایەن پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵەوە هەراسان کراوە، ئەو ژنە گەنجە، کە لە دەوروبەری کاتژمێر ٩ی شەو ڕووبەڕووی ئەو گێچەڵە بووەتەوە  ، چووەتە قاوەخانەیەکی نزیک و داوای یارمەتیی کردوە، دوای ئەوە ئەو هاوڵاتیانەی کە لە شەقامەکە چوونەتە دەرەوە، هەراسانکەرەکانیان دەستگیرکردووە کاتێک ڕووداوەکە بە کامێرای تەلەفۆن گیرا، ئەو ژنانەی گوێیان لە ڕووداوەکە بوو، ئاشکرایان کرد کە پێشتر ئەو ڕووداوە هەبووەو بە دار لە هەراسانکەرەکەیان دا و ڕادەستی پۆلیس کرا.

 

"ئێمە لە گەڕەکەکانمان هەست بە سەلامەتی ناکەین"

ئایفەر چلیک، هاوڵاتییەکی ئەو گەڕەکەیە، لە بەرامبەر ئەو ڕووداوەدا کاردانەوەی پیشاندا و وتی: "گەنجان پیاوێکیان دەستگیر کردووە و لێیان داوە، ئێمە نەماندەزانی دۆخەکە چۆنە دواتر زانیمان کە ئەو پیاوە ژنێکی بێزار کردووە و دەستمان کرد بە کاردانەوە،  کاتێک گەڕەکەکە تاریک دەبێت، ئێمە لە شەقامەکەمان هەست بە سەلامەتی ناکەین و ناتوانین بچینە دەرەوە ".

 

دانیشتوانی گەڕەکەکە چارەسەرییەکی بەردەوامیان دەوێت

ژنێکی تری گەنجی دانیشتووی گەڕەکەکە ڕایگەیاند، کە ئەوانیش لەبەردەم دەرگاکانیاندا هەراسان کراون و ڕایانگەیاند، کە ئەو هەراسانکەرانە لەدەرەوەی قەزاکە دەهاتن، ئەو زۆر نیگەرانە لەوەی کە ڕوویداوە و وتی: "کە هەراسانەکان ڕادەستی پۆلیس کراون و ڕۆژی دواتر ئازادکراون،  ئەو ژنە گەنجە نمونەیەکی لە ڕووداوێکی بێزارکردندا هێنایەوە و وتی، ئەو هەراسانچییەی دەستگیرکرابوو بە ئەو ژنانەی وتبوو کە کاردانەوەیان بەرامبەری هەبووە؛ پۆلیس ئەمڕۆ من دەگرێت، سبەی ئازادم دەکات کاتێک من دەڕۆم، دەگەڕێمەوە و تۆ هەراسان دەکەم