ژنانی قامیشلۆ ئامادەکاری بۆ جەژن دەکەن

ژنانی قامیشلۆئامادەکاری بۆ جەژنی قوربان دەکەن و سەرقاڵی دروستکردنی کولیچە و جۆرە جیاوازەکانی شیرینین، شادی جەژنیان هاوبەش کردووە و دەڵێن: " جەژن بە شیرینی دروستکردن لەسەر دەستی ئێمە و کۆکردنەوەی خێزان و گەشتی منداڵان خۆشە".

 

عەبیر محەمەد

قامیشلۆ- هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی جەژنی قورباندا، هەموو ژنان دەچنە بازاڕو ئامادەکاری دەکەن، لە شاری قامیشلۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چەند ڕۆژێک پێش جەژن جموجۆڵی ژنان هەیە، ئامادەکاری دەکەن و شیرینی بۆ خێزان و میوان و منداڵان دروست دەکەن،  هەندێک ژنیش بۆ جەژن سەکۆیەک دروست دەکەن، لە لایەک ئەمە پەیوەندی ژنان بە کلتوری جەماوەریەوە نیشان دەدات و لە لاکەی تریشەوە کۆبوونەوەو خۆشەویستی دەهینێت،  سەبارەت بەو پرسە ئەو ژنانەی ئامادەکاری جەژنی قوربان دەکەن، دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و کارەکانیان لەگەڵ ئێمە هاوبەش کرد.

 

" بە بەرخۆدانی شەڕڤانان گەلەکەمان بە ئارامی دەژین"

دایکی شیرین عومەر تەمەن ٦٤ ساڵ، دەڵێت: "لەم ڕۆژانەی پێش جەژندا، ئێمە کارمان زۆرە، چونکە ئێمە خزمەتگوزاری ئامادەکاری جەژن ئەنجام دەدەین هەموو ساڵێک من سیالێک دەکەم ، ئەمە کلتوری جەماوەری ئێمەیە و تا ئێستا پارێزگاری لێ دەکەین، هەموو بەیانییەکی ڕۆژی جەژن سەرەتا دەچینە گۆڕستانی گیانفیدایان و لەگەڵ ئەوان جەژن پیرۆز دەکەین، چونکە بەبێ ئەوان نەمانتوانی ڕۆژێکی ئاوا خۆش ببینین، بە بەرخۆدانی شەڕڤانان گەلەکەمان بە ئارامی دەژین هیوادارم جەژنێکی خۆش پیرۆز بکەین و هەموو گەلەکەمان شاد و بەختەوەر بن".

 

"جموجوڵی جەژن و کۆبوونەوەی بنەماڵەکان ڕەنگ بە جەژن دەدات"

خانم ئەحمەد لە قامیشلووە کە بۆ کڕینی پێداویستی جەژن چووە ناو بازاڕی گەورەوە ، پێیوتین :"هاتووم بۆ بازاڕ شیرینی جەژن و جلوبەرگ بۆ منداڵەکانم بکڕم، ڕاستە نرخ لە بازاڕدا زۆرە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئێمە بۆ جەژن ئامادەکاری نەکەین، ئێمە زۆر کەیفخۆشین، لە کاتی جەژندا شیرینیی بۆ منداڵان دروست دەکەین و لە ماڵەوە هەندێک شت دروست دەکەین لە ڕۆژی جەژندا هەموو خەڵک دەچنە ماڵی یەکتر، بەم بۆنەیەوە جەژنی بەرخۆدان لە تەواوی بنەماڵەکەم پیرۆز دەکەم و هیوادارم هەموو لایەک کاتێکی خۆش بەسەر بەرن".

 

دروستکردنی شیرینی جەژن

ژنێک بەناوی سومەییە عەبدولقادر بە دروستکردنی شیرینی ئامادەکاری بۆ جەژن دەکات و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی: "هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی جەژندا دەچین بۆ بازاڕ و لە ماڵەوە شیرینی جەژن لەسەر دەستی خۆمان دروست دەکەین بۆ ئەوەی منداڵەکان دڵخۆش بن ، هەروەها بەرگری لە نەریتەکانمان دەکەین و جەژنەکانمان پیرۆز دەکەین ئێمە ناشمانەوێت لەم خۆشەویستی و داب و نەریتانە دوور کەوینەوە، هیوادارین جەژنەکانمان بەو شێوەیە باش بن" .