ژنانی کۆچبەری ئیدلب بەهۆی نەبوونی دەرفەتەوە دەناڵێنن

بەهۆی قەیرانی سوریاوە، هێشتا پێویستی هاوکاری مرۆیی لە سەرانسەری وڵات و بەتایبەتی لە ئیدلب لە زیادبووندایە و قورسترین بارگرانی ئەم دۆخەش لە سەر ژنانە.

بەهۆی قەیرانی سوریاوە، هێشتا پێویستی هاوکاری مرۆیی لە سەرانسەری وڵات و بەتایبەتی لە ئیدلب لە زیادبووندایە و قورسترین بارگرانی ئەم دۆخەش لە سەر ژنانە.

 

سوهێر ئل-ئیدلبی

ئیدلب - دۆخی ئەمنی هێشتا قەیرانێکی گەورەیە، چونکە ژنانی بێ ماڵ و شوێن ڕووبەڕووی چەندین مەترسی دەبنەوە و شەڕەکانی بەردەوام چەندین ساڵە کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی خەڵک هەیە ڕەوشی خراپی کامپەکان و پەناگەکانی دەستەجەمعی و نەبوونی سەرچاوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەتوانێت دەرئەنجامی خراپی هەبێت وەک کارکردنی منداڵ و هاوسەرگیری پێشوەخت.

 

ڕێوان عومەر تەمەن٣٥ ساڵ، کە دوای کۆچکردنی ئەم دواییەی لە شارۆچکەی حەیش-ی سەر بە ئیدلب-ی باشوری کامپەکانی سنووری ئەتمە دەژی، دەڵێت پێویستیان بە کەسێک هەیە کە هەست بە ئەوان و ئازارەکان بکات و بەردەوامە لە قسەکان: " ئێمە پێویستمان بە کارێک هەیە کە ئایندەمان بۆ دابین بکات، بۆ ئەوەی بتوانین بژێوی ژیانی خۆمان دابین بکەین و یارمەتی منداڵەکانمان بدەین و ژیانمان لە کامپەکە پێویستی بە ئارامی و ئاسایش و چاودێری تەندروستی هەیە".

 

هیچ بنکەیەکی تەندروستی لەنزیکیاندا نییە بۆ نەخۆشە فریاکەوتنەکان

ئەو یەکێک لە ڕووداوە ئازاربەخشەکان بەبیردێنێتەوە کاتێک منداڵە تەمەن پێنج مانگەکەی لەناکاو لە درەنگانی شەودا تای بەرز بووەوە نەیدەتوانی بە هیچ شوێنێک بگات چونکە کەمپەکە دوور بوو لە ناوەندەکانی شارنشینی، لە شوێنی تەندروستی فریاکەوتن بێبەش بوو ئەو دەبوایە هەموو شەوێک پەستێکی ساردی لەسەر بێت بەڵام نەیتوانی پلەی گەرمای کەم بکاتەوە بۆیە بووە هۆی جەڵتەی مێشک.

 

وادیارە لە کامپەکانی ئیدلب سەرەڕای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک، ئەوان خراپن بۆ نیشتەجێبوون کەمپەکان تا ڕادەیەکی زۆر بێبەشن لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، لەوانە بەشی تەندروستی، شەڵتەر، خواردن، پەروەردە، ئاو و تەندروستی.

 

ڕوبە حوسێن تەمەن  ٢٧ ساڵ، ئەو شەرمەی لە لەدایکبوونی کوڕی یەکەمیدا لە بیر نەچووە، چونکە هیچ ئاسایشێک لە کامپی نائارامی سنوری شارۆچکەی سەرمەدا نییە وتیشی: "زەحمەتە لە  شوێنێکی ئاوهادا ژیانی تەندروست بگونجێن، هاواری ئازاری لەدایکبوونم هەموو کەس بیستویەتی، جگە لە سەختی دوورخستنەوەی من بۆ تەوالێت لە چادرەکە و نەبوونی تەندروستی و ئاو".

 

"هیچ دەرفەتێک لە کامپەکەماندا نییە"

ئێمە پێویستمان بە خول و ڕاهێنانی بەهێزکردن هەیە کە لە کامپەکان و شوێنەکانی تر دەیبیستین لە هەندێک ناوچەدا بوونیان هەیە و لە هەندێک ناوچەشدا ئێمە لە گرنگیی ئەوان بێبەشین".

 

لەلایەکی ترەوە نادیە زیدان، کە تەمەنی ٣١ ساڵە، چالاکوانی کۆمەڵایەتی، کرێکارێکی مرۆیی و ڕاهێنەری هاوپیشەیی کۆمەڵگایە، وتی: "پرسی ژنان و بەهێزبوونیان لەناو سوریا بەتایبەتی لە ئیدلب بۆ کاری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی گرنگە"، پڕۆژەکانی ئەو هەمەجۆرن لە نێوان پێشکەوتن و کۆمەڵایەتی و پیشەیی، کە لە ڕێگەیەوە ژنان بە ئامانجی بەشداریکردن لە کاری کۆمەڵایەتی و زیادکردنی داهاتی خێزان و بەردەوامبوون لە کارکردن و دواتر فراوانکردن و گۆڕینی وێنەی کۆمەڵگای ژنانی کرێکار و پشتگیریکردنیان  .

 

ئەو دان بەوەدا دەنێت کە پڕۆژەکان کەمتر لە پێویست دەمێننەوە و هەزاران ژن هەن بەدوای کاردا دەگەڕێن، لە کاتێکدا هەرێم ڕووبەڕووی نەبوونی هەلی کار و نەبوونی بۆشایی بۆ هەمووان دەبێتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی سودمەندانی ژنان زۆر کەمە و لە٥٪ تێناپەڕێت.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی ئەوە دەکات کە نزیکەی نیوەی دەزگا تەندروستییەکانی سوریا بێکار ماون و توندوتیژی جێندەری بەردەوام کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی ژنان و کچانی گەنج و خێزانەکانیان هەیە.