ژنانی هەڵەبجە: نوژنها ڕۆڵی ژنانی نیشانداین

ژنانی هەڵەبجە باس لە ئاژانسی نوژنها دەکەن و دەڵێن نوژنها سەلماندی و پیشانی داین کە ژنان و کچان هەوڵی خۆبەڕێوەبردن دەدەن لە کەرتی تایبەت و یەکە ئیدارییەکاندا.

 

میهرەبان سەلام کاکەیی

هەڵەبجە- یەک ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی ئاژانسی نوژنهادا تێپەڕی، لەو ساڵەدا نوژنها هەوڵی داوە خۆی بگەیەنێتە ژنانی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، ژنانی پارێزگای هەڵەبجە و ڕۆژنامەنووسان بە گرنگییەوە لە هەبوونی ئاژانسێکی تایبەت بە ژنان دەڕوانن.

 

ڕەنگین سەلام، ڕۆژنامەنوس، پیرۆزبایی ساڵیادی ئاژانسی نوژنهای کرد و وتی: لە ڕێگەی ئەم ئاژانسەوە زانیومانە کە چەندین ژن لە بوارەکانی کارگێری و کەرتی تایبەت کاردەکەن، هەر لەڕێی نوژنهاوە زانیومانە کە چەندین ژن بێبەش دەکرێت لە کار و چالاکی، واتە هەم کار و چالاکی ژنان و هەم گرفتەکانی ژنانمان بینی.

 

ئەو ڕۆژنانەموسە باسیشی لەوەکرد کە کارەکانی ئاژانسەکەمان وایکردووە ببێ بە سەرچاوە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی دیکە و سودی لێببینن.

"نوژنها بووەتە ڕێنوێنی ژنان"

قەیسەر رەحمان، هاوڵاتییەکی شاری هەڵەبجەیە و باسی لەوەکرد نوژنها لە هەڵەبجەدا ڕۆڵێکی تەواویان گیڕاوە، چونکە بەو کارانەی کە کراوە هانی ژنانیان داوە لە چالاکییەکان بەردەوام بن و ببێتە ڕێنوێنییەک بۆ ژنانی دیکە.

 

"بیرۆکەم لە کارەکانی نوژنهاوە وەرگرتووە"

شنیار یادگار، ژنێکی دیکەیە و باسی لەوەکرد کە خۆی کەسێک بووە بیرۆکەی لە کارەکانی ئاژانسی هەواڵی نوژنها وەرگرتووە، ئێستا بووەتە خاوەنکاری خۆی، وەک خۆی دەڵێت بینیویەتی چەندین ژن لە ڕووی کارگێڕی و کەرتی تایبەتەوە خەریکی خۆبەڕێوەبردنن ئەمە بووەتە مایەی خۆشحاڵییان.

 

یەکەمین کاری ئاژانسی نوژنها لە پارێزگای هەڵەبجە لە بەرواری ٨ی مارسی ٢٠٢١دا بوو، لەو ماوەیەدا توانراوە لەو شارە و دەوروبەری نوژنها خۆی بگەیەنێتە زۆرترین ژنی ناوچەکە و ڕۆڵ و کاریگەرییان دەربخات و چالاکییەکانی ژنان ڕووماڵ بکات.

 

ت.پ