ژنانی غەززە... چەسپاوی لە بەرامبەر مەرگ و ئازاری بێکۆتاییدا

ناشتنی تەرمەکان، گەڕان بەدوای خۆراکدا، پاراستنی منداڵان، ئەمانە ئەو بارگرانییانەن کە قورسایین لەسەر ژنانی غەززە، خۆڕاگری خۆیان لە سەردەمێکدا کە بناغەکانی ژیان خەریکە دەڕووخێن نیشان دەدەن، بەڵام زۆرجار ئازارەکانیان بە نەبیندراوی دەمێنێتەوە.

نەغم کەراجە

 

غەززە- لە ژێر ئاسمانێکی پڕ لە دوکەڵ و لە نێوان داروپەردووی شارە وێرانبووەکاندا، چیرۆکی ژنان لە غەززە وەک هێمای خۆڕاگری مرۆڤ لە بەرامبەر کارەساتەکاندا دەردەکەون، شەڕ سێبەرێکی قورس بەسەر هەموواندا دادەنێت، بەڵام ژنان قورسترین باج دەدەن، هەڵگری بارگرانیین، لە چاودێریکردنی منداڵان لە ناو دەنگی تەقینەوەکاندا تا ناشتنی ئازیزان بە تەنیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی برسێتی و تینوێتیەوە بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتیدا، ژنان دەبنە پاڵەوانی ڕۆژانەی سەخت.

 

برسێتی و تینوێتی و مردن لە پشت دەرگاکانەوە

لە باکووری کەرتی غەززە کە مردن بەسەر هەموو گۆشەیەکدا دەسوڕێتەوە، چیرۆکی ڕزگاربووان وەک ئاوێنەیەک دەردەکەون کە ڕەنگدانەوەی ڕادەی ئەو ئازارانەیە کە دانیشتووانەکە ئەزموونیان کردووە، ئەسما ناسر، ژنێکی ئاوارە لە سەرەتای بیستەکانی تەمەنیدا، ئەو شتانە دەگێڕێتەوە کە لە ماوەی چوار ساڵدا ئەزموونی کردووە، چەند مانگێک گەمارۆدان و بۆردوومانی بەردەوام لە شاری بەیت حەنون.

 

ئەسما ناسر بە دەنگێکی پڕ لە ئازار سەبارەت بەو ڕۆژە درێژانەی لەگەڵ خێزانەکەی بەسەری بردووە، چیرۆکەکەی دەستپێکرد و وتی: ئێمە لە ماڵەکەماندا گیرمان خواردبوو، کارەبا، ئاو بۆ خواردنەوە و چێشت لێنان نەبوو، وەک ئەوە وابوو لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا بووین لەناو ماڵە گەمارۆدراوەکەیاندا هەرکەسێک هەوڵیدا ماڵەکە بەجێبهێڵێت بۆ گەڕان بەدوای خۆراکدا ڕووبەڕووی مردن دەبووەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان کە ئاسمانی باکووریان بەجێنەهێشتووە، وتیشی:"تەنها دەمانتوانی چاوەڕێ بکەین، لە کاتێکدا منداڵەکان لە برسێتیدا دەگریان، دۆخەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبوو، وەک ئەوەی لەگەڵ مردندا لە پێشبڕکێیەکدا بین، بەڵام دەستمان بە مانەوەدا گرت، هەرچەندە خودی مانەوە ئەستەم بوو بەردەوام بووین.

 

لەدەستدانی خێزان و مانەوە بە تەنیا

دوای دوو هەفتە لە بۆردومانێکی قورس، هێرشێکی ئاسمانی ماڵی خێزانەکەی کردە ئامانج و لە چرکەیەکدا شوێنەکەی کردە داروپەردوو، دەربارەی ئەو ساتەی ژیانی پێچەوانە بووەوە وتی: لە ژێر داروپەردووەکە هاتینە دەرەوە، بریندار بووین، بەڵام من بە خێرایی تێگەیشتم کە زۆربەی خێزانەکەم لەدەستداوە، براکەم، خوشکەکەم، ئامۆزاکەم و سێ منداڵەکەی و هەموویان، تەرمی پەرش و بڵاو بوون، دەبوو خۆم بەخاکیان بسپێرم، بە دەستە لەرزۆکەکانمەوە زەویم هەڵدەکەندو یەک بە یەک لاشەیانم دەشاردەوە، پێم وایە هەرگیز ناتوانم ئەم ساتانە لەبیر بکەم کە لە پشتمەوە گوێم لە گریان بوو.

 

ئەسما ناسر باقی خێزانە بریندارەکەی بردە نەخۆشخانەی کەمال عەدوان، کە بە ئەستەم توانی خزمەتگوزاری فریاگوزاری پێشکەش بکات لە نێوان پچڕانی پێداویستییە پزیشکییەکان و کەمیی کارمەندان، وتی: من یاوەری  برازا گەنجەکەم بووم، کە باری تەندروستی ناجێگیر بوو بەڵام هێشتا شەڕی دەکرد بۆ ژیانی،  نەخۆشخانەکە پڕ بوو لە تەرم و بریندارەکان، بەڕاستی ئێمە لە کۆمەڵکوژییەکی بەردەوامدا بووین.

 

دووبارە لەدەستدانی خێزان

ئەسما ناسر لەگەڵ ئەو ژنانەدا نەخۆشخانەکەی بەجێهێشت بۆ پەناگەیەکی شاری غەززە، وتی: پێم سەیر بوو چیم کردووە؟ من تەنها کچێکم کە هەوڵی ڕزگارکردنی خێزانەکەم دەدەم، بەڵام ئەوان نەیانکرد، تەنها کوشتن، ئەوان دەیانویست ڕۆحی ئێمەش بشکێنن.

 

سەرەڕای ئەو هەموو ئازارە، ئەسما ناسر برازا بریندارەکەی بەجێ نەهێشت، لە دەرگای یەکێک لە نەخۆشخانەکانی غەززە وەستابوو و چاوەڕێی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی دەکرد کە لە بەشی باکووری کەرتی غەززە دەهاتن،. بەو هیوایەی لەناو ئەو بریندارانەدا بیدۆزێتەوە کە دەگوازرێنەوە.

 

باسی ساتەکانی چاوەڕوانی کردو وتی: هەرکاتێک ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن دەکات، لە ناو بریندارەکاندا دەگەڕام بۆ دەموچاوە بچووکەکەی، بەڵام نەمدەتوانی بەرگەی ئەو بیرکردنەوە بگرم کە ڕەنگە نەیبینم دیسانەوە نەمدەزانی چی بەسەر خێزانەکەمدا هاتووە کە لەگەڵمدا ئاوارە بوون، شەقامەکانی شاری غەززە وەک جەستەیەکی بێ ڕۆح وایە، لە نێوان ناوەند و نەخۆشخانەکاندا دەجووڵێت بە دوای وەڵامدا.

 

هاوارێک بۆ جیهان

لە کۆتایی قسەکانیدا بە پەیامێک کە دەنگدانەوەی ئازار و توڕەیی خۆی بوو وتی: من شەڕکەر نیم، تەنها دەنگم بەرز دەکەمەوە دەمەوێت جیهان بزانێت کە ئەوەی لێرە ڕوودەدات شەڕ نییە، بەڵکو کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکانە، ئێمە دادپەروەرین هەوڵی مانەوە لە ژیاندا دەدەین، بەڵام پێدەچێت تەنانەت ئەم مافەشمان لێسەندرابێتەوە.