ژنان لە غەززە ڕووبەڕووی توندوتیژی خۆراکی سیستماتیکی دەبنەوە
لە غەززە ژنان بەرگەی ڕاستیەکی سەخت دەگرن کە بەرزبوونەوەی نرخەکان و خواردنی کەم و تەندروستە، ڕووبەڕووی بەدخۆراکی و نەخۆشی و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەشیش دەبنەوە و لە نێوان ئازاری ڕۆژانەدا بەدوای ژیانێکی شکۆمەنددا دەگەڕێن کە شایەنی مرۆڤایەتی خۆیان بێت.
ڕەفیف ئەسلیم
غەززە- ژنان لە کەرتی غەززە بەدەست توندوتیژیی سیستماتیکی خۆراکییەوە دەناڵێنن، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی هێلکە و گۆشت بە هەموو جۆرەکانیەوە، هەروەها بازاڕەکانی کەرتی غەززە پڕن لە قاوە و شیرینی و خواردن، کە ئەمەش هەوڵێکە بۆ ئەوەی خۆیان لە تۆمەتی برسیکردنی دانیشتوانی غەززە بێبەری بکەن، ئەمەش لە زیادبوونی کێشی ژناندا دەردەکەوێت، لەکاتێکدا نیشانەکانی بەدخۆراکی بەردەوامن.
"زۆری ڕووکەش و برسێتییەکی شاراوە"
سەمەر حەمەد وتی: لەو ساتەوەختی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندرا، خۆی و هەموو ئەو ژنانە دڵخۆش بوون، بە هیوای گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی، ئەوان پێشبینی چوونە ناوەوەی جۆرە جیاوازەکانی خۆراکیان دەکرد، لەوانە هێلکە، گۆشت، سەوزە و میوە، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە غازی چێشتلێنان و کۆتاییهێنان بە کۆمەڵکوژییەکانی ڕۆژانە، بەڵام هیچ کام لەمانە ڕووی نەداوە، ژنان هێشتا نانیان نەخواردووە، هێرشەکانیش نەوەستاون.
حاشا هەڵنەگرە کە کاڵاکان زۆرن لە بازاڕەکانی غەززە، بەڵام دەبێت بوەستین و لەخۆمان بپرسین: ئەمانە چ جۆرە کاڵایەکن؟ ئایا شەکر و نیشاستە و قاوە کە خواردنێکن کە نرخەکانیان زیاترە لە دوو ئەوەندەی پێش جەنگ؟، وتی: ژنان پێویستیان بەم جۆرە کاڵایانە هەیە، بەڵام وەک خۆراکی سەرەکی بۆ خۆیان و منداڵەکانیان پشتیان پێنابەستن، هەروەها پارەی پێویستیان نییە بۆ کڕینی ئەو جۆرە شتە خۆشگوزەرانیانە.
سەمەر حەمەد ناتوانێ ڕۆژانە سەوزەوات بۆ منداڵەکانی لێنێ، بۆیە پەنا دەباتە بەر برنج و کەلوپەلی قوتوو، بۆ ئەوەی بەشی هەموو خێزانەکە ئامادە بکات پێش جەنگ، خۆراکی ئەو بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەوزە و دواتر گۆشت و میوە پێکهاتبوو، کە ڕۆژانە دەیخوارد، ڕوونیشیکردەوە، لەوکاتەدا تووشی سستی و زەردبوونی دەموچاو، تێکچوونی بینین یان ئازاری جومگەکان نەبووە، کە هەموو ئەمانە لەلایەن پزیشکەوە وەک نیشانەکانی بەدخۆراکی دەستنیشانکراون، کە تا ئەمڕۆش بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
ڤایرۆسێکی نوێ کە دەبێتە هۆی سکچوونی توند لە ئێستادا بڵاودەبێتەوە، لەگەڵ ئەو ڤایرۆسانەی تر کە بە ئاسانی جەستەی سستی ژنان تووش دەکەن بەهۆی کەمی خۆراک بۆ بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری لەشیان، ئەم دۆخە ترسناکە بەهۆی ئەو فشارە جەستەییە بێئەندازەیە ئاڵۆزتر دەبێت، چونکە ژنان دەیان کیلۆمەتر بە پێ دەڕۆن بەهۆی نەبوونی گواستنەوە و نرخە لەڕادەبەدەرەکانی، سەرەڕای بەردەستبوونی سووتەمەنی.
جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ژنان ناچار دەکرێن جۆرە خۆراکێکی تایبەت بخۆن، ئەمەش توندوتیژی سیستماتیکی دژی ئەوان پێکدەهێنێت و تەنانەت لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت چونکە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان دەورە دەدات، وتی: ناکۆکییەکانی خێزان و ململانێی بەردەوام بۆ دەستەبەرکردنی خۆراک، لەگەڵ تێکچوونی دۆخی ئابووری، ئازارەکانیان زیاتر دەکات، هەرچەندە خۆراک لە بازاڕەکاندا بەردەستە، بەڵام توانای کڕینی نزیکەی بوونی نییە، چونکە نرخی کیلۆ گۆشتێک لە ٣ یان ٤ دۆلارەوە بۆ زیاتر لە ٢٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.
سەمەر حەمەد ڕوونی دەکاتەوە، هەرکەسێک ئەمڕۆ سەیری جەستەی ژنان بکات، دان بەوەدا دەنێت کە برسێتی و کەمیی خۆراک نییە، چونکە ئاردی بە ئاسانی دەستدەکەوێت و بە پەرۆشەوە دەیخۆن بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕۆژانەی کە نەیانتوانیوە بەدەستیبهێنن، بانگەواز لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە بەو وێنەیەی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل کێشاویانە فریو نەبن و بە وردی چاودێری بکەن، لە ڕێگەی ڕاپۆرت و پشکنینی پزیشکییەوە، ئەوەی بەسەر جەستەی ژنان و منداڵانی کچدا هاتووە و ڕوودەدات.
"ئەوان بەدوای ژیانێکی شکۆمەنددا دەگەڕێن"
ئیبتیسام کەفەرنا هاوڕایە لەگەڵ گێڕانەوەی ژنەکەی پێشوو سەبارەت بە گرانیی کەرەستەی خۆراکی جیاواز کە ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستیە سەختەیە ڕووبەڕووی ژنان لە غەززە دەبێتەوە، وتی: ئێستا نرخی یەک هێلکە یەک دۆلار و ٥٠ دۆلارە، و پرسیاری ئەوە دەکات کە ژنان چۆن کالیسیۆم بەدەست دەهێنن، لۆژیکی غەززە دەخاتە ژێر پرسیارەوە کە شارێکی کەنار دەریایە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەریەک لە ماسی بێبەش دەکرێت بەهۆی ئەوەی نرخی کیلۆیەک دەگاتە ٥٠ دۆلار و هەندێک جۆریش بە ١٠٠ دۆلار.
پرسیار دەکات کە دانیشتوانی ئەم شارە وێرانبووە چۆن توانیویانە بژێوی ژیانیان دابین بکەن و بڕیارە ئەو ژنانە چی بکەن، لەگەڵ هاوژینە بەتەمەنەکەی و چوار کچەکەیدا دەژی، یەکێکیان بەدەست نەخۆشییەکی درێژخایەن دەناڵێنێت، ئەوانی دیکە توانای کارکردنیان نییە و بەو هۆیەوە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە خواردنی ئاردی کوالێتی نزم و مەعکەرۆنی و کەلوپەلی قوتوو بۆ بەردەوامبوونی ژیانیان.
ئیبتیسام کەفەرنا خۆی زۆر پێویستی بە خۆراک هەیە، چونکە تووشی نەخۆشی شەکرە بووە و هەندێک جار ئەگەر ئاوی پێویستی پێنەدرێت بێهۆش دەبێت، هەروەها پێویستی بە گوێز هەیە، کە سوودی بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام پێویستی بە هاوکاری هەیە بۆ کڕینی، بۆیە لەم دواییانەدا زۆرجار بێهۆش بووە.