"ژنان لە عەفرین ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و کردەوەی دڕندانە دەبنەوە"
یاسەمین قادر، ئەندامی کۆمیتەی دادپەروەریی ماڵی ژنانی کانتۆنی عەفرین، تیشکی خستە سەر ئەو کردەوانەی کە لە ناوچە داگیرکراوەکاندا دژی ژنان ئەنجامدراون و وتی: "لە عەفرینی داگیرکراودا ڕۆژانە ژنان دەکرێنە ئامانج و ئەشکەنجە دەدرێن لە شەهبا هاواری ژنانی عەفرین بە جیهان دەگەیەنین".
حەسنا محەمەد
شەهبا - لەگەڵ داگیرکردنی چەند ناوچەیەکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وەک عەفرین، گرێسپی، سەرێکانی، باب، عەزاز و جەرابلوس، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە چەکدارەکانی سەربە ئەو ناوچانە سیاسەتی ڕۆژانەی کۆمەڵکوژی و وێرانکاریی پەیڕەو دەکەن، لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ەوە کانتۆنی عەفرین لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەردایە و لەو کاتەوە تا ئێستا کارەکانی خۆی لەسەر گەل و سروشتی ئەو هەرێمە ئەنجام داوە سێ ساڵ و شەش مانگ بەسەر داگیرکردنی عەفریندا تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا ئەو کارانەی لەو ناوچەیەدا ئەنجام دراون ڕانەوەستێنراوە.
ژنان لە عەفرین ڕۆژانە ڕووبەڕووی کردەوە و ئەشکەنجە و دەستدرێژی و ڕفاندن و هەڕەشە دەبنەوە هەزاران ژن لە زیندانەکاندا ڕفێندراون و ئەشکەنجەدراون، کە ژمارەیەکی زۆریان چارەنووس و شوێنیان نادیارە، لە ناوچە داگیرکراوەکاندا ئاستی خۆکوشتن لە نێوان ژناندا بەرزبووەتەوە بۆ دەربازبوون لە هەڕەشە و فشار و چەوساندنەوەی داگیرکاری ئەم سیاسەتە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە دەڕژێت و ژنان دەکاتە ئامانج.
لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهان و بە تایبەتی لە ناوچەکانی ژێر چاودێری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیدا ژنان لە دژی داگیرکاری و عەقڵییەتی پیاوسالاری شەڕ دەکەن و ئەمەش لەسەر حسابی دەوڵەتی تورک نییە چونکە هەمیشە دەیەوێت ژنان و کۆمەڵگا لەژێر شەڕدا بتوێنەوە، بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان و ماڵی ژنان و بەپێی ڕاپۆرتەکانیان زیاتر لە یەک هەزار و ٢٠٠ ژن ڕفێندراون و ئەشکەنجەدراون و دەستدرێژیان کراوەتە سەر، بەزۆر هاوسەرگیری و خۆکوشتن لە عەفرین ئەنجام دراوە.
یاسەمین قادر، ئەندامی کۆمیتەی دادی ماڵی ژنان لە کانتۆنی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە عەفرین، باسی لەو سەختییە کرد کە ژنان لە ناوچە داگیرکراوەکان دەیبینن.
"لە ناوچە داگیرکراوەکان زۆربەی ژنان دەستبەسەرن"
یاسەمین باسی لە داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین و گوندنشینەکانی کرد لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و ئەو کردەوانەی کە لەوێ ئەنجام دەدرێن، وتی: "ماوەی نزیکەی چوار ساڵە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا عەفرینیان داگیر کردووە، لەو ساتەوە هەموو کردەوەکانی خۆیان سەبارەت بە دانیشتوانی عەفرین و سروشتی عەفرین ئەنجام دەدەن ژنان چڕی و بە هۆی ژنانی عەفرینەوە لە دژی داگیرکاریی یاخی بوون و تایبەتمەندیی زوڵمی خۆیان قبوڵ ناکەن، بۆیە هەمیشە ئامانجی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکن".
ڕاشیگەیاند کە لە عەفرین ژنان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و دەستدرێژی و هاوسەرگیری زۆرەملێ و ڕفاندن دەبنەوە گروپە چەکدارەکان قەتڵوعامی ژنان و چەوساندنەوەیان بە حەڵاڵ بینیوە، وتیشی: "دەبێت لیژنەیەک لەدەوڵەتە نێودەوڵەتییەکان ئامادەبکرێت و بگوازرێتەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکان بۆ ئەوەی ڕای گشتی لەو ناوچانە ئاگادار بکاتەوە دەوڵەتی تورک کردەوەکانی خۆی لەبەرچاوی جیهان دەشارێتەوە و ڕاستی ناڵێتەوە".
"ژنان ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و توندوتیژی دەبنەوە"
لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا، یاسەمین ژمارەی ئەو ژنانەی ڕاگەیاند کە لە عەفرین چالاکیان ئەنجام داوە و وتی: " "بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لە دەست ئێمە و سەرچاوە خۆجێییەکاندان، لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە تا ئێستا زیاتر لە یەک هەزارو ٢٠٠ ژن ڕفێنراون و ئەشکەنجەدراون و سەدانیان کوژراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر و تا ئێستا چارەنووسیان نەزانراوە، هەروەها زۆرێک لەژنان بەهۆی ئەو دڕندەییەی کەئەزموون دەکرێت گەیشتوونەتە ئاستی خۆکوشتن لە هەمان کاتدا، زۆر لە ژنان بە زۆر لە لایەن چەتەکانەوە هاوسەرگیریان پێکراوە، هەروەها دەیان ژن لەگەڵ منداڵەکانیان لە زیندانەکاندا دەستگیرکراون ئەم کردەوانە هەموو شێوەکانی توندوتیژی و دڕندەیین".
لە کۆتاییدا یاسەمین قادر وتی: "ئێمە هەرگیز ڕێگە بە دوژمنان نادەین خەونەکانیان بەدی بهێنن ئێمە پشتیوانی لە ژنانی عەفرین لە شەهبا دەکەین، هەوڵ دەدەین هاوارەکانیان بگەیەنینە جیهان بۆ ئەوەی بە ویژدانەوە لە پرسی کردەوەکانی عەفرین نزیک ببنەوە و چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەم کردەوانەی کە لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجام دەدرێن".