ژنان بڕبڕەی پشتی ڕێکخستن و پاراستنن لە خۆبەڕێوبەریدا
گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بەدەست شەڕەکەوە زەرەرمەند بووە، بەڵام دانیشتوانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، بەتایبەتی ژنان ئەزمونێکی پێشەنگیان هەیە لە دابینکردنی پاراستنی بنچینەی لەسەر بنەمای چەمکی "بەرگریکردن لە خۆ''.

شیرین محەمەد
حەلەب- گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە حەلەب لە ئێستادا گەمارۆیەکی خنکێنەریان بەسەردا سەپێندراوە و ڕێگری لە چوونە ژوورەوە و دەرچوونی هاوڵاتیانی مەدەنی و کەلوپەل دەکرێت، لە ٦ی ئەم مانگەدا، ئەو دوو گەڕەکە بە تەواوی داخران، ئەمەش وایکرد دانیشتوان - ژن و پیاو، ژنانی گەنج و گەنج، ڕژانە سەر شەقامەکان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم کارانە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە.
''ڕۆڵی ژنان لە شەڕدا''
جیهان عەبدوڵا، ژنێکی دانیشتوی گەڕەکی شێخ مەقسود کە بۆ مانەوەی خۆی و بۆ بەرگریکردن لە گەڕەکەکەی بە ئیرادەیەکی بێوچان شەڕ و خۆڕاگری کردوە، باس لەوە دەکات کە ماوەی ١٣ ساڵە دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە تووشی نادادپەروەری و ئاوارەبوون و گەمارۆدان و کاولکاری و بێ ماڵ و حاڵ و شەڕ بە هەموو شێوەکانیەوە بوون، ژنان بە درێژای شەڕەکە ڕۆڵێکی تایبەتیان هەبووە، هەر لە سەرەتای بۆردوومان و گەمارۆدانی ڕژێمی بەعس بەسەر گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودەوە، بەردەوام ژنان ڕۆڵێکی بەهێز و کاریگەریان هەبووە، لەگەڵ شەڕڤانان وەستاون و پشتیوانی و هاوکارییان بۆ دابینکردوون.
ڕوونیشیکردەوە، لەدوای ئەو شەڕەی ڕژێمی بەعس لەسەر گەڕەکەکانمان زۆرمان بەخشیوە و تا ئەمڕۆش ئازاری دانیشتوانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود کۆتایی نەهاتووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس جیهادییەکانی هەتەشە گەیشتن و تا ئەمڕۆش بەردەوامن لە سەپاندنی گەمارۆی خنکێنەر بەسەر ئەو گەڕەکانە.
''ڕۆڵی بنچینەی ژنان لە ڕێکخستن و پاراستن''
جیهان عەبدوڵا، یەکێک بووە لەو ژنانەی خواردنی بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکرد، چ ژن و پیاو، کە لە پێناو بەرگریکردن لە خاکەکەیان گیانیان بەخت کرد، هەروەها ژنان لە بەرەکانی شەڕدا شەڕیان دەکرد و برینەکانیان دەبەستەوە، لە کاتێکدا سەوزە و نانیش لەبەردەست نەبوو، وتی: پێمان باش بوو پارچە نانێک بدەین بە شەڕڤانان بە ژن و پیاو و بە دوایین قومە ئاومان برینەکانیان پاک بکەینەوە.
''پاراستنی بنەڕەتی''
وتیشی: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس چووینە قۆناغێکی پاراستنی بنچینەیی و ژنانیش ڕۆڵێکی بنەڕەتی و کاریگەریان تێدا بینی، وەک کۆمینەکان و کۆبوونەوەی ژنان لەناو گەڕەکەکەدا، چونکە ژنان ئامادەیییەکی بەهێزیان هەبوو و توانای ڕێکخستنی کارو کاروباری ماڵەوەیان هەبوو.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنان بە هەموو واتایەکی وشە و بە شێوەیەکی ناوازە لە شەڕ و بەرگری و بەرخۆدان لە هەموو ئاستەکان و لە هەموو بوارەکاندا سەرکەوتوون.
جیهان عەبدوڵا، هیوای خواست ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادی جەستەی خۆی بەدەست بهێنێت و ژنان لە خەباتی خۆیاندا بە چەقبەستوویی بمێننەوە، وتی: بیری ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی ژنان بۆ ئەوەی دۆزی ئێمە ببێتە دۆزی بوونی و بتوانین سەرکەوتن بەسەر ئەو دۆزەدا بەدەستبهێنین کە لە سەردەمی باوباپیرانمانەوە تا ئەمڕۆ لەسەر شانمان هەڵمانگرتووە.
''هیچ شتێک ناتوانێت بەرگری ژنان لە خاکەکەی بشکێنێت''
سوعاد حەسەن، یەکێکە لەو چالاکوانانەی کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕشی سووریاوە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بەشداری لە ڕێکخستنی کارەکانی ژنان لە گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوددا کردووە، ئاماژەی بەوەدا، کە لە هەمان ساڵدا چەتەکانی تورکیای داگیرکەر و ڕژێمی بەعس دەستیان بە هێرشکردن و گەمارۆدانی گەڕەکەکان کردووە، هەروەها کاتێک گەمارۆی گەڕەکەکانیان دا، هاوڵاتیان بە ئیرادە و هێزەوە بەرەنگاری هەموو ئەو هێرشانە بوونەوە کە نەتوانرا بشکێنرێت، ژنان ڕۆڵێکی بنەڕەتییان هەبوو لە بەرگریکردن لە گەڕەکەکان و ڕێکخستنی ئەو هێزانە، کە لە ژنانی گەنج و گەنجان پێکهاتبوون، ژنان خواردنیان ئامادە دەکرد و سەردانی نەخۆشخانەکانیان دەکرد بۆ دیاریکردنی ژمارەی بریندارەکان، وە ئایا پێویستیان بە هاوکارییە، هەروەها ڕێنمایییان پێدەدان بۆ دڵنیابوون لە یەکگرتووی دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە.
سوعاد حەسەن، کە یەکێک بوو لە یەکەم بەشداربووانی دامەزراندنی کەتیبەی کولە سەلمو، کە بە یەکەم کەتیبەی "هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە - ژنان" دادەنرێت لە شاری حەلەب، زۆرێک لە ژنانی چالاکوانانی لەخۆگرتبوو، وتی: کە وەک سەرکردەی کۆمەڵگە بەشدارییان کردووە لە ڕێکخستنی ژنان لە گەڕەکەکەدا.
پاراستنی بنچیەی لەو کاتەدا ئەوە بوو کە ژنان و پیاوانی گەڕەکەکە بچنە دەرەوە و سەردانی مەیدانی ئەنجام بدەن بۆ چاودێریکردنی دۆخی ئەمنی، هەر ئەم ڕێکخراوانە بوون بە "کۆمین" خۆیان دەپاراست، بەڵام بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە لە نێوان خۆبەڕێوبەری و حکومەتی کاتیدا ئەنجامدراون، تەنها یەک هێزی سەربازی لەو دوو گەڕەکەدا ماوەتەوە، ئەویش "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ''یە.
''چیرۆکی ئازارەکان''
ئەو هێرشانەی ڕژێمی بەعس بۆ سەر گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود دەستی پێکرد، قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە، سوعاد حەسەن ڕووداوێکی بەبیرهێنایەوە، وتی: دوای هێرشی باندێک بۆ سەر گەڕەکەکە، ژنێک دەگریا، لێم پرسی چی ڕوویداوە؟ ئەویشی ئاماژەی بەوە کرد، لە ژێر ڕۆشنای ئەو گەمارۆیەی ڕژێم بەسەر ئەم دوو گەڕەکەدا سەپاندوویەتی، یەکێک لە منداڵە کوڕە ١٢ ساڵانەکەم ناردووە بۆ پەڕینەوەکە تا نانمان بۆ بهێنێت، بەڵام موشەکێکیان هەڵداوەتە پەڕینەوەکە و منداڵەکەمی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای سێ ڕۆژ بینیم هەمان ژن لە نەخۆشخانە دەگریا، هاوژینەکەی لە مزگەوت بوو خواردنی بۆ ماتەمینی بۆ کوڕەکەی ئامادە دەکرد کاتێک موشەکێک کەوتە خوارەوە و ئەویشی کوژرا، دوای مانگێک لەو ڕووداوانەی کە بەسەر ئەم ژنەدا هات، ئەویش تووشی شۆک بوو بەهۆی کوشتنی براکەی لەسەر دەستی ڕژێمی بەعس.
''داخستنی ڕێگاوبان بە تەواوی''
سوعاد حەسەن دووپاتی دەکاتەوە، ئەمڕۆ دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هەتەشە هاتوون دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن، ئێمە پێمان وابوو ئەوان تیشکێکی هیوان بۆ سووریاییەکان، بەتایبەتی دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنەکان، بەڵام ناوبەناو ژمارەیەک ڕێگا کە دەچنە ئەو دوو گەڕەکە دادەخرێن، هەروەها لە نێوان گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود حەوت دەروازە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٦ی تشرینی یەکەمەوە هەموو ڕێگاکان داخراون و گەمارۆیەکی خنکێنەریش بەسەر ئەو دوو گەڕەکەدا سەپێنراوە، دانیشتوانی گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لە دژی جیهادییەکانی هەتەشە شۆڕشیان کرد و دواتر گازی فرمێسکڕێژیان بەسەریاندا فڕێدان و تەقەیان لە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد.
دوای کردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکان، جیهادییەکانی هەتەشە خاڵی پشکنینی گەڕۆکیان دانا و گەڕانی نایاسای و نەشیاویان بۆ ژنان ئەنجامدا و سوکایەتییان بە ژنانی گەنج کرد کە لەو ڕێگایانە وە دەپەڕنەوە، کە ئەم هەنگاوە ئامانجی بەرتەسککردنەوە و خنکاندنی دانیشتوانی گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودە.
جێگای سەرنجە کە پاراستنی بنچینەی "سیستەمی بەرگری" لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزرا، بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هەر هێرشێک یان مەترسییەک کە هاوڵاتیانی مەدەنی بەرکەوتەیبن.