زەها حەدید، ئەندازیاری شێوە و مێژوویەکی پڕ لە ناوبانگ

یەکێک لە وتەکانی زەها ئەوەیە کە دەڵێت: "دڵنیام وەک ژنێک دەتوانم کارێکی زۆر باش لە بەرزترین ئاستدا ئەنجام بدەم، کە پێم وانیە تەنها پیاوان بتوانن ئەنجامی بدەن".

یەکێک لە وتەکانی زەها ئەوەیە کە دەڵێت: "دڵنیام  وەک ژنێک دەتوانم کارێکی زۆر باش لە بەرزترین ئاستدا ئەنجام بدەم، کە پێم وانیە  تەنها پیاوان بتوانن ئەنجامی بدەن".

 

بێریڤان کەمال

سلێمانی- زەها حەدید ئەندازیاری عێراقی لە٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ لە شاری بەغداد لە عێراق لە دایکبووە، بەکالۆریۆسی لە زانستی ماتماتیکدا خوێندووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ ناوی لە قوتابخانەی کۆمەڵەی تەلارسازی تۆمار کردووە.

 

زەها ئەندازیار و هونەرمەندی عێراقی  بوو، وەک کەسایەتییەکی سەرەکی تەلارسازی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا ناسرا، ئەو ئەندازیارە پێناسەیەکی نوێی بە ئەندازیاری تەلارسازی بەخشی تەنها لە ئەندازیاری دایتاشی و ناوی لێنا "داهێنەری گۆشەی ٨٩ پلە" چونکە لە بینینی ئەودا هیچ شتێک لە ٩٠ پلەدا نەبووە بۆیە بە "شاژنی چەماوە " ناسراوە.

 

زەها خاوەن دیدگایەکی جوانی ئەندازەیی بوو، بۆ ئەوەش لە چەندین وڵاتی جیهاندا داوای دیزاینی لێدەکرا و بیناکانیانی پێ بنیاد دەنرا، لەوانە: خانووی ئۆپێرای کوانجۆ- چین، دیزاینی دونگدایمون پلازا لە سیئۆل-کۆریای باشور، پردی شێخ زایید لە ئەبوزەبی – دوبەی.

 

زەها لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووە یەکەم ژن کە خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکار-ی پێ ببەخشرێت، زەها حەدید بە هۆی جەڵدەی دڵەوە لە ٢١ی ئاداری ٢-١٦دا لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

 

ت.پ