ئیدلب، کارگە بەردینەکانی دەوروبەری کەمپەکان بۆ منداڵان مەترسیدارن

کانە بەردینەکان لە دەوروبەری کامپەکانی کۆچبەران لە ئیدلب بۆ منداڵانی کامپەکان مەترسیدارن، ئەو منداڵانەی دایک و باوک و برا و خوشکەکانیان لە تەقینەوەکاندا لەدەستداوە، کاتێک گوێیان لە تەقینەوەی کانی بەردین دەبێت ئەو ئازارەیان بیردەکەوێتەوە.

 

سوهێر ئەلئیدلبی

ئیدلب- ژمارەی کانە بەردینەکانی ناوچەکانی وەک دێر حەسەن، کفر لۆسین، عەتما، هەرێم و سەرماد لە ئیدلب کە زۆربەی کەمپەکانی کۆچبەرانی لێیە، لە زیادبووندایە و تائێستا ٥٠ کان کراونەتەوە و کاری دەرهێنانی بەردی تێدا ئەنجام دەدرێت.

 

کۆچبەرانی ئیدلب کارگەکانی بەردین بە پیشە و سەرچاوەی بژێوی دەزانن، بەڵام زیادبوونی کانەکان لە نزیک کامپەکانەوە کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی خەڵک هەیە، بەتایبەتی ئەو منداڵانەی کە لە دەنگی تەقینەوەکان لە کارگەکانەوە دەترسن.

 

سەلام منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵە و لە دەنگی تەقینەوەی کانەکان دەترسێت، ئاماژەی بەوەدا دەنگی تەقینەوەی کانەکانی کەفر لۆسین زۆر دەیترسێنێت و کاریگەری دەروونی لێدەکەوێتەوە، هەندێک جاریش دەبێتە هۆی هاوارکردن و گریانێکی زۆری.

 

"بەهۆی بۆردومانەوە کچەکەم لە دەنگی بەرز دەترێت"

دایک، مەروە ئەلخانی تەمەن ٣٥ ساڵان کە لە کۆتایی ساڵی 2019 لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری سراقیب کۆچی کردووە و لە کامپەکانی کەفەر لۆسین نیشتەجێ بووە، دەڵێت لە دوای تەقینەوەکەوەی لە شارەکەیاندا ڕوویداوە کچەکەی لە دەنگی بەرز دەترسێت، " "تەقینەوە و بۆردومانەکان ترسی لە دڵی کچەکەمدا دروستکردووە و لە دەنگی بەرز دەترسێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی فڕۆکەکان خوێندنگاکەییان کردە ئامانج و کچەکەمن نزیک بوو لە شوێنی بۆمبارانەکە".

 

"کاتێک منداڵەکانم دەنگی تەقینەوە دەبیستن ڕادەکە ژێر خێمەکان"

ڕەبیعی حاج نەعسانی تەمەن ٤٠ ساڵ کاردانەوەی پیشاندا بەرامبەر ئەو خۆڵ و بەردانەی کە لە کانی بەردەکانەوە بڵاوبووەتەوە و مەترسییەکانی لەسەر ژیانی منداڵان خستەڕوو: من چوار منداڵم هەیە و چادرەکەمان بچووکە، منداڵەکانم زۆر جار دەچن بۆ حەوشە و یاری لەگەڵ منداڵەکانی تر دەکەن، کاتێک تەقینەوەیەک ڕوودەدات خێرا هەڵدێن و دێن و لە چادرەکەدا خۆیان دەشارنەوە، ترس لە دڵە بچووکەکەیاندایە، ترس لە ڕادەبەدەر سەرلێشێوان و هەستە توندەکان و خەمۆکی هەموو ئەو نیشانانەن کە لەگەڵ منداڵاندا لە کەمپەکاندا سەرهەڵ دەدەن، دروستدەکات".

 

"دەنگی تەقینەوەکە لە دەستدانی دایکم و دوو برام بیردەخاتەوە"

کوڕێکی تەمەن ١٢ ساڵ بەناوی ڕەحاف ئەلمستەفا باسی لەوەکرد لە خەویشدا دەنگی فڕۆکە و مووشەک لە گوێیدایە "ڕۆژێکی لەبیرنەکراوە، کاتێک فڕۆکەکان شاری کەفرانوبڵیان بۆردومان کرد و بەر ماڵەکەی ئێمە کەوت و هەمووی لەناوبرد، کاتێک لەبن خانووەکە دەرهێنرام، زانیم کە دایکم و دوو برام لەدەستداوە، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هەمیشە دەترسم و دەنگی تەقینەوەی کانەکان ئەوانم بەبیر دەهێنێتەوە".

 

ت.پ