ئەو بەندکراوەی کە قاچی بریندار بووە ماوەی ٦ ساڵە چارەسەری بۆ نەکراوە

بەندکراو مەحسون ساروحان کە لەشەڕ و پێکدادانەکان بریندار بوو کە چەندین ساڵە چارەسەری بۆ نەکراوە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت، سولحی ساروحان کە داوای ئازادکردنی کوڕەکەی و زیندانیانی دیکەی نەخۆش لە زیندانەکان کرد، کاردانەوەی بەرامبەر ئەو دۆخە هەیە.

 

مەدینە مەمەد ئۆغڵۆ

ئامەد - بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٢١دا کە ٦٠٤ زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندا هەبوون، بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتاوە قورستر بوو بۆ گەیشتن بە چارەسەری زیندانییە نەخۆشەکان، سەرەڕای راپۆرتەکانی ئەی تی کەی و نەخۆشییە درێژخایەنەکان، زیندانییە نەخۆشەکانی زیندانەکان لە لایەن وەزارەتی دادەوە لە سەر بنەمای "ئاسایش" ئازاد نابن و داوا لە دەزگای هەواڵگریی ئاسایش و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کەسوکاری زیندانیانی نەخۆش بە بێ وەڵام ماون.

 

"مەحسون ساروحان بە قاجێكی بریندارەوە دەژی"

مەحسون ساروحان یەکێکە لەو ٤٠ کەسەی کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە لە سور و شەڕو پێکدادانەکان زیندانی کراوە، کە لە ئەنجامی پارچەیەکی شرپێنل قاچی بریندار بووە، یەکێکە لەو هەزار و ٦٠٥  زیندانییە نەخۆشەی زیندانەی کە لە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە چارەسەر نەکراوە دایکی سولحی ساروحان، کە داوای چارەسەری مەحسون ساروحانی کوڕی و زیندانییە نەخۆشەکانی کرد و وتی: "پێویستە زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن".

 

"کوڕەکەم بۆ جارێکیش چارەسەر نەکرا"

مەحسون سارۆحان، دوای دەستبەسەرکردن، بە ٢٦ ساڵ زیندانی سزادرا، لە زیندانی جۆری تەکیرداغ سولحی ساروحان کە باسی مەحسونی ساروحانی کوڕی کرد لەو زیندانەی کە تێیدا دەژی، پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤی باس کردو وتی: " بەڕێوبەرایەتی زیندانەکە هەروەها لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیدا زیندانییەکان ناچار دەکات ناو و پاشناوەکانیان بدەن، وڕەکەم لە سوور برینداربووە لەوێ، یەکەم دەستێوەردان، ئەو و هاوڕێکانی کردیان دوای جێهێشتنی قەزاکە و چونە زیندان هەرگیز قاچی چارەسەر نەکراوە، ئەو زۆر درەنگ چوو بۆ نەخۆشخانە پزیشکەکان دەڵێن: ئێمە ناتوانین هیچ کارێک بکەین دەربارەی ئەم قاچە. ئێدی زۆر درەنگە، کوڕەکەم بە برینەکەی مایەوە بە تایبەتی لە زستاندا قاچەکانی زۆر ئازاری هەیە کوڕەکەم دەڵێت قاچە بریندارەکەی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت".

 

"داهاتی ئێستای وڵات تەنها بۆ شەڕ خەرج دەکرێت"

سوڵحی ساروحان، ئاماژەی بەوەدا کە سەدان زیندانی نەخۆش وەک کوڕەکەی لە زیندانەکاندا هەن و وتی: "خەڵک بە هەموو جۆرە زەحمەتێک لە زیندان و دەرەوەی وڵات بەبێ تاوان تێدەکۆشن هەموو ئەو جلانەی کە تا ئێستا بۆ کوڕەکەم ناردووم دووبارە بۆم ڕەوانە کرانەوە، لە ناردنی دووەم و سێیەممان جلەکان دەگەنە کوڕەکەم کاری نەخۆشەکان لە زیندانەکاندا چیە؟ پێویستە زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن لەوڵاتدا تەنیا لەجەنگ و زینداندا سەرمایەگوزاریتان کردووە، داهاتی ولات تەنها بۆ شەڕ خەرج دەکریت ئیتر لە زیندانەکاندا شوێنێک نییە".

 

"ورەمان پێدەبەخشن"

سولحی ساروحان، وتیشی: سەرەڕای فشار و پێشێلکارییەکان، هەمیشە ورەی زیندانییەکان باشە و لە کۆبوونەوەکاندا زیندانییەکان ورە بە خێزانەکانیان دەدەن، جێگەی شانازییە کە سەرەڕای هەموو فشارەکان لەو ورەیەدان".