ئەشکەوتەکانی هاسۆنی بۆ چارەنووسی خۆیان جێهێڵدراون

ئەشکەوتەکانی هاسونی یەکێکە لە یەکەم نشینگەکانی ئاناتۆلیا لە سەردەمی میسالیثی تا ئەمڕۆ بوونی هەیە، بەڵام سەرەڕای مێژووی پڕ لە شکۆداریان گرنگیان پێنادرێت. مەدینە مامەدئۆغلۆ

 

ئەشکەوتەکانی هاسونی یەکێکە لە یەکەم نشینگەکانی ئاناتۆلیا لە سەردەمی میسالیثی تا ئەمڕۆ بوونی هەیە، بەڵام سەرەڕای مێژووی پڕ لە شکۆداریان گرنگیان پێنادرێت.

 

مەدینە مامەدئۆغلۆ

 

ئامەد- ئەشکەوتەکانی هاسۆنی، دەکەوێتە ناوچەی سیڤانی سەر بە پارێزگای ئامەد، زنجیرەیەک ئەشکەوتی دێرینن کە بریتین لە گەرماو و کەنیسەکانی سەردەمی میسالیتی، بەڵام سەرەڕای مێژووی پڕ لە شکۆداریان وەک پێویست سوودیان لێوەرناگیرێت، نزیکەی ٣٠٠ ئەشکەوت لە ئەشکەوتەکانی هاسۆنی هەیە.

زۆربەی خەڵکی ناوچەکە سەردانی ئەشکەوتەکان دەکات، لە لیستی شوێنەواری تۆمارکراوی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاردان، ساڵانە وەزارەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە ناوچەکە وەک "شوێنی گەشتوگوزار" بەرزبکەنەوە، بەڵام ساڵانێک دەبێت کە هیچ نۆژەنکردنەوەیەک بۆ ئەشکەوتەکان نەکراوە.

 

ئەوان بە یەکێک لە یەکەم جێگیرەکانی ئاناتۆلیا دادەنرێن

ئەشکەوتەکان دەکەونە سەر بەرزترین گردی ناوچەکە، دەبێت سەرکەویت بۆ سەر گردەکە بۆ بینینی دیمەنی سەرسوڕهێنەر، زیاتر لە ٣٠٠ ژوور هەیە کە لە ئەشکەوتەکان بە جیاواز لە یەکتر دیزاین کراون، پاشماوەی سەر بە سەدەی هەزارەی پێش زایین و سەدەی ١٣ی زایینی لە ئەشکەوتەکان لە کاتی یەکەم کارەکانی هەڵکۆڵین دا دۆزرانەوە.

ئەشکەوتەکانی هاسۆنی پێکهاتووە لە قادرمەی بەرد، ڕێگای شۆستەی بەرد، کڵێسایەکی بەردین و شانۆیەکی بچوکی ئەمفیتیالە تەنیشت کڵێسای تێدایە.

 

کەم کەس سەردانی ئەشکەوتەکان دەکات

ئەشکەوتەکان سوودیان لێوەرناگیرێت سەرەڕای مێژووی شکۆداریان، ساڵانە وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەوان ناوچەکە وەک "شوێنی گەشتوگوزار" گرنگی پێدەدەن، بەڵام چەند ساڵە هیچ نۆژەنکردنەوەیەک بۆ ئەشکەوتەکان نەکرا، ساڵانێکە هیچ کارێک بۆ بەرەوپێشچوونی ئەشکەوتەکان ناکرێت، هیچ رێنشاندەرێک نییە کە باس لە مێژووی ئەو و بەهای ئەو شوینەوارانە بخاتەڕوو.