ئەنجومەنی ژنانی سووریا هەنگاوی گرنگ بە ئاڕاستەی هەموو ژنانی سووریا دەنێت

ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کار بۆ گەشەپێدانی ژنان و پەروەردەکردنیان لە ماف و ئەرکەکانیان دەکات، خەباتیان دەبێتە هۆی سووریایەک کە دادپەروەری و ئازادی ژنان تێیدا زاڵ بێت.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ-ئەنجومەنی ژنانی سووریا لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ کار بۆ گەشەپێدانی ژنانی سووریا دەکات، بەڵام پێش ڕووخانی ڕژێم کارەکانی سنووردار بوو،سەرەڕای هەلومەرجی نەگونجاوی ئێستا لەڕووی ماف و ئازادییەکانەوە ئەنجومەنەکە لەچەند شارێکی سووریادا کار دەکات بۆ چەسپاندنی پێیەکانی، بەمەبەستی پەروەردەکردنی ژنان و ئاگادارکردنەوەیان لەمافەکانیان.

 

سەبارەت بە زیادبوونی خێرایی چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا له دوای ڕووخانی ڕژێم،٠ پێویستیی ئەمە لەم قۆناغە گرنگەدا کە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت، مونا یوسف، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دڵنیای لەسەر پێویستی و بەردەوامی کارکردن دەکات تا ژنان لە دەستووری نوێدا مافەکانیان بەدەست بهێنن.

"لەوەتەی ئەنجومەنی ژنانی سووریا دامەزرا، ئامانج و ئاواتمان بەهێزکردنی ژنان بووە لە هەموو بوارەکاندا، بۆ یەکخستنی ڕیز و تێڕوانینەکانی ژنانی سووریا لە هەموو جوگرافیای سووریادا، ئاماژەشی بەوەکرد، کە ئێمە ئامادە بووین بۆ ئەم قۆناغە ،بۆیە زۆر کارمان کرد بۆ پەرەپێدان و ڕاهێنانی ژنان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قۆناغەی کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت.

 

ئەنجومەنی ژنانی سووریا یەکێکە لە بەرهەمەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
ئاماژەی بەوەشکرد، "کاردانەوەکانی قەیرانی سووریا لە هەموو کاتێک زیاتر کاریگەرییان لەسەر ژنان هەبووە، بەو پێیەی بەدرێژایی ساڵان بارگرانی شۆڕشیان لە ئەستۆ گرتووە، خەباتیان کردووە و بەرگەی کاریگەرییەکانی شەڕیان گرتووە، پێویست بوو ئەنجومەنی ژنانی سووریا دابمەزرێندرێت". 
وتیشی: ئامانجمان لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ڕوون بووە،گەیشتن بە هەموو ژنانی سووریا، چونکە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەنجوومەنی تایبەت بە خۆیان ڕێکخستووە، لە سەردەمی شۆڕشی ڕۆژئاوادا کە بە شۆڕشی ژنان ناسرابوو، پەرەیان بە بەرخۆدانی خۆیان داوە و سەرنجی جیهانیان بۆی ڕاکێشاوە. 
ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم ئەزموونە بە ژنانی سووریا و جیهانیش بە هەمان شێوە بگەیەنین.

لەڕێگەی نوێنەرانی ئەنجومەنەکەوە پەیوەندی و کاری هاوبەشمان لەگەڵ ژنان لە ناوخۆی سووریا هەبووە، ئەوان لە کۆبوونەوەکانماندا ئامادەن کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچن، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پێشهاتە نوێیەکانی ناوچەکە، لەڕێگەی یەکەمین کۆنگرەی دامەزرێنەرەوە، کە لە پارێزگای مەنبەج بەڕێوەچوو و زیاتر لە ٢٠٠ ژن بەشدارییان تێدا کرد، توانیمان هەنگاوی گەورە لە فراوانکردنی بازنەی کارەکانماندا بنێین لە حەلەب، شایەتحاڵی ئامادەبوونی ژنانی تارتووس، ئیدلب، لازقییە، دیمەشق و ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوون، سەرەڕای ئەو بارودۆخەی کە کۆنگرەکەی تێدا بەڕێوەچوو، بەڵام بە سەرکەوتوو دادەنرا.

سەبارەت بە چڕکردنەوەی کارەکان و خێراترکردنی خەباتی ئەنجومەنی ژنانی سووریا، جەختی لەوە کردەوە کە "بە ئامانجی یەکخستنی وزە و تواناکانی ژنانی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێم، کارەکانمان چڕتر کردووەتەوە، ئەمە قۆناغێکی زۆر گرنگە بۆ یەکخستنی ژنانی سووریا، هەروەها بۆ هەنگاونان بەرەو دەستەبەرکردنی مافەکانمان لە دەستووری نوێ ،کارکردن لە ناوەندەکانی بڕیاردان بۆ چەسپاندنی ئامانجەکانی ئەنجومەن لەسەر زەوی، ناوەندێکی فەرمیمان لە دیمەشقی پایتەخت کردەوە. زیاتر لە ٥ سیمیناری گفتوگۆ، کۆبوونەوە،چەندین بۆنەمان لە پایتەخت ئەنجامدا. ئەم ڕووداوانە سەرکەوتوو و گرنگ بوون، لەوانە باسکردن لە دەستوور و ئەو قۆناغەی سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، ئەو هەنگاوە گرنگانەی کە ئێمە وەک ئەنجومەنێک دەبێت بیگرینەبەر.

هەروەها لە سوەیدا و لازقییە هەمان وتارمان ئەنجامدا. سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەختەی ڕووبەڕووی ناوچە کەنارییەکان دەبێتەوە، هاوکارەکانمان کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی سیمینار و بۆنە و سیمیناری دیالۆگ، هەوڵی پەروەردەکردنی ژنان دەدەن سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانیان، ڕێکخستنیان لە ڕوانگەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و دیدێکی دیکەوە، و ئەوەی پێویستە لە داهاتوودا بیکەن بۆ پاراستنی مافەکانیان. ئەم سیمینارانە نوێنەرایەتی سەرکەوتنێکی گەورە دەکەن لە زاڵبوون بەسەر ئەم کاتە سەختانەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کارەکانمان بە فەرمی لەو شارانەدا بەڕێوەدەچن کە لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی پێشوودا بوون، بە پێچەوانەی کارەکانمان کە تاڕادەیەک نهێنی بوو.


وتیشی: بەو پێشهاتانەی لەسەر گۆڕەپانی سوریا ڕوویانداوە، ئەنجومەنی ژنان توانیویەتی بەسەر ئەو سەختییانەی کە بووەتە ئاستەنگ لە کارەکانیدا تێپەڕێت، سیمیناری دیالۆگ لە ناوچەکانی عەفرین و ئیدلب و عەزازی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجام دەدات.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، مۆنا یوسف، بەڕێوەبەر لە ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە قامیشلۆ، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی کردەوە کە "وەک ئەنجومەنی ژنانی سووریا، هەوڵدەدەین ژمارەیەکی زیاتری ژنان لە هەموو ناوچەکانی سووریاشەوە بەشداربن. 
ئەم هەنگاوانە بە کارێکی زۆر گرنگ دادەنرێت لەو قۆناغە هەستیارەدا کە سووریای نوێ پێیدا تێدەپەڕێت. هەموو هەوڵێک دەدەین ،بۆ ئەوەی هەموو ژنانی سووریا لە خەبات و تێکۆشاندا بەشداربن.


کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەمە گرنگترین هەنگاو بێت لەسەر ڕێگای ڕزگارکردنی ژنانی سووریا،ئێمە هەموو شتێک ڕەتدەکەینەوە کە ڕۆڵی ژنان کەمدەکاتەوە، لە بوارەکانی ژیان دووریان دەخاتەوە، هەوڵدەدەین ڕۆڵی سەرەتایی و گرنگترینی ژنان بگەڕێنینەوە بۆ گەیشتن بە سووریایەک کە شایەنی ئەو خەباتە بێت کە ژنانی سووریا ئەنجامی دەدەن.