ئەکادیمیای شیلان، بۆ کۆمەڵگایەک کە ماف و ڕاستینەی ژن دەناسێت

ئەکادیمیای شەهید شیلان لە پارێزگای کۆبانێ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاریی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، هەوڵ دەدات کۆمەڵگا بەرەو فکرێکی ئازادیخواز و دیموکراسی ببات.

 

نورشەن عوبێدی

کۆبانێ- لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨، دوای زیادبوونی پێویستی و داواکاری بۆ ڕاهێنانی ڕۆشنبیری، کۆنگرەی ستار بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی ژنانی ئیتالیا ئەکادیمیای شەهید شیلان لە پارێزگای کۆبانێ بە ئامانجی پەرەدان بە بیرکردنەوەی ژنان و شکاندنی کۆت و بەندیان دامەزراند.

 

ڕاهێنان، ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە یەکسانی جێندەری

دێرۆک ماسکۆ، بەڕێوبەری ئەکادیمیای شەهید شیلان دەربارەی کاری ئەکادیمیاکە وتی: "لە سەرەتای شۆڕشی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢دا خەڵکی کۆبانێ لە ماڵەوە مەشقیان پێکراوە، بەڵام ئەمە قورس بوو بۆ ئێمە، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٨ بڕیارماندا بە کردنەوەی ئەکادیمیاکە، ئامانجیشمان بەرزکردنەوەی ئاستی بیرکردنەوەی ژنانە و ناساندنیان بە ڕاستی و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆیان لەناو کۆمەڵگادا و بەشداری کارایان، خولەکانیشمان بۆ پیاوان و ژنانە".

 

ئاماژەی بەوەشدا، ژنان خولی تایبەت بەخۆیان هەیە، خولی ڕاهێنانیش بۆ پیاوان هەیە و تا ئێستا ئەکادیمیا ٣ خولی ڕاهێنانی کردووەتەوە، سەرەتا پیاوان وەرگرتنی ڕاهێنانیان قبوڵ نەدەکرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و ڕاهێنانێکی زۆر گۆڕانکاری لە بیرکردنەوەیاندا ڕوویدا و لە هاوسەرۆکایەتیشدا ژنیان قبوڵکرد.

 

ئەو وانانەی لە ئەکادیمیا دەوترێنەوە بریتین لە فکری، سیاسی، هۆشیاری و سەربازییە، هەروەها لە وانەکاندا دەربارەی ڕەگەزگەرایی، هاوژیانی و ڕاهێنانکردن بە ژنان بۆ پشتبەستن بە خۆیان دوور لە چەمکی پشتبەستن بە پیاوان و هەروەها ناساندنی پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک بە بەشداربووان.

 

"کۆمەڵگە بیروبۆچی ڕاهێنان و بەرەوپێشبردنی فکری بە گرنگ سەیردەکەن"

کۆمیتەی ڕاهێنان لە کۆنگرەی ستار کار لەسەر پێدانی وانەکان دەکات، کە لایەنی کۆمەڵایەتی، سیاسی و سەربازی لەخۆدەگرێت، هەدلە ئەوسی، ئەندامی کۆمیتە ئاماژەی بەوەدا کارەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیاکەدا ڕێکدەخەن، گرنگی هەبوونی پیاوان لە ڕاهێنانەکان بەم شێوەیە دەخاتەڕوو: "پیاوان بە ڕاستی و بیرکردنەوە و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگادا دەناسێنیت، ڕاهێنانی هۆشیاری بۆ پێشکەوتنی هۆشیاری ڕۆشنبیری کۆمەڵگا بە تایبەتی بۆ ژنان بەڕێوەدەبەین، لەدوای چەندین گفتوگۆ و ڕاهێنان پیاوان بە مێژووی ژنان ئاشنادەبن".

 

هەدلە وتیشی: "ڕاهێنان و گەشەسەندنی فیکر گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ کەسێک چ پیاو بێت یان ژن، وانە لەسەر ژیانی هاوبەش و بیری یەکسانی جێندەری دەدەم و لەڕێگەی گفتوگۆشەوە تێبینی کارلێککردنی پیاوان دەکەم و زۆرێکیشیان داوا دەکەن زیاتر بزانن لەوبارەیەوە".

 

ت.پ