ئاستەنگییەکانی بەردەم خوێندن لە وڵاتانی هەژارنشیین

سیستمی پەروەردە و شێوازی خوێندن بووەتە پرسێکی جیهانی چونکە بە بوونی خوێندنێکی ئاست بەرز پێشکەوتن بەدیدەهێنرێت، هەروەها کەسانی ڕۆشنبیر و خوێندەوار دەتوانن کار بکەن بۆ گەشەکردن و بەرەو پێشچوونی کۆمەڵگە.

ناوەندی هەواڵ

 

سیستمی پەروەردە واتە ئەو ژینگەی خوێندنەی کە وا لە قوتابیان دەکات بە شێوەیەکی کاریگەر ئامانجی فێربوون و ستانداردی ئەکادیمی گونجاو بەدەستبهێنن، پێویستە گەشەی مەعریفی و هزری فێرخوازان هەروەها بەرزکردنەوەی بەها هاوبەشەکان لەگەڵ گەشەسەندنی داهێنەرانەی تاک ئامانجی سەرەکی بێت، ئاستی سەرکەوتتنی سیستمەکەش نیشاندەری شێواز و ئاستی بەرزی  سیستمی خوێندنەکەیە.

 

کواپۆنگ، بەڕێوەبەری ئەکادیمی و کارگێڕی زانکۆی غانا، ئاماژەی بەوەداوە سەرەکیترین هەنگاوی بەرەوپێشبردنی پەروەردە لە ئەفریقا بە گەشەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان دێتە دی، کە بە شێوەیەکی خێرا دەبێتە هۆی گەشەسەندنی وڵاتی ئەفریقا بەڵام بە بێ لادان لە کلتوور.

 

هەروەها کواپۆنگ جەختیکردەوە، بۆ ئەوەی پەروەردە ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە گەشەکردندا ببینێت، پێویستە کاربکرێت بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی ناوخۆیی زیاتر لە سیستمی فێرکاری و کارامەیی دەرەکی پێویستە زیادکردنی پەیوەندی خوێندن بە بازاڕی کارەوە لە پێشینەدا بێت.

 

پەروەردە لە پێناو بەدەستهێنانی زانین و کارامەییە بۆ باشتر کردنی ژیانی تاک و بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئارام، بەڵام بە زیادکردنی خوێندنی تاکەکانی کۆمەڵگا ناتوانرێت بەرەوپێشچوون بەدەستبهێنرێت، بەڵکو باشترکردنی کوالێتی خوێندن هۆکارە بۆ زیاتر بوونی گەشەی هزری منداڵان .

 

کاریگەری هەژاری لەسەر پەروەردە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا وەک یەکێک لە گەورەترین بەرەنگارییەکان دەمێنێتەوە، لەگەڵ کێشەکانی تردا وەک نەبوونی دەرفەتی کار بۆ دەرچووانی قوتابخانە و زانکۆ یەک دەگرێتەوە.

 

یەکێک لە چارەسەرییەکان کە پێشنیار کراوە دروستکردنی خانووی کوالیتی هەرزان بەڵام سەلامەت بۆ خێزانەکان، ئەمە نەک تەنها تەندروستی تەواوی خێزان و کۆمەڵگە باشتر دەکات بەڵکو دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی ئامادەبوونی خوێندکاران لە قوتابخانە و کەمبوونی ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن، چونکە بۆشاییەکی سەلامەت بۆ منداڵان دابین دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوەیان بە دابینکردنی ڕووناکی پێویست، و پاراستنیان لە لافاو.

 

سەرەڕای پێشکەوتن لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، لە سەرتاسەری جیهاندا ٦٧ملیۆن منداڵ کە نزیکەی ٥٣٪ یان کچن، لە ئێستادا ناتوانن دەست بە خوێندنی بنەڕەتیی بکەن و بێبەشن لە خوێندن.

 

پڕۆژەکانی کۆمیسیۆنی پەروەردە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەگەر ئەو ئاڕاستە هەنووکەییانە بەردەوام بن ، تا ساڵی ٢٠٣٠ تەنیا ٤ لە ١٠منداڵ لە تەمەنی قوتابخانەدا دەخوێنن،  ١.٤ ملیار منداڵ لە وڵاتانی کەم دەرامەت و مامناوەندی ناتوانن بچنە قوتابخانەی ناوەندی.

چەند ئاماژەیەکی جیهانی لەوانە پێڕستی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و پێڕستی گەشەپێدانی مرۆیی دەریدەخەن بەدەستهێنانی پەروەردەیی نزم لە ئەفریقای سەحەران و باشووری ئاسیا، چونکە زۆرجار بەدەست ئابووری یەکی تا ڕادەیەک ناجێگیرەوە دەناڵێنن هەروەها ناکۆکی و وشکەساڵی کە زیاتر قەیرانی پەروەردەیی و ئاستی هەژاری خراپتر دەکات.

 

هەندێک لەو بەربەستانە لەگەڵ کەرتی تایبەت هاوبەشی دەکرێت، کاتێک کار دێتە سەر دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان وەک ئاوی خاوێن و کارەبا و هۆکاری گواستنەوە و وزە، بەڵام  حکومەتەکان ئەرکی دروستکردنی قوتابخانەو دابینکردنی مەشق و ڕاهێنانی مامۆستایان و تاقیکردنەوەی خوێندن و تاقیکردنەوەی سەرتاسەرییان لەئەستۆدایە بۆ چاودێریکردنی پێشکەوتنی پرۆسەی خوێندن.

 

 هێزی کاری ڕۆشنبیر گرنگە بۆ  گەشەسەندنی ئابووری درێژخایەن و کەمکردنەوەی هەژاری لە ئەفریقا، بۆیە زۆرێک لە رێکخراوەکان جەخت لەسەر ئەو وڵاتانە دەکەنەوە کە ئاستی خوێندنیان نزمە.

 

سندوقی جیهانی پەروەردە ئەو وڵاتانەی دیاری کرد کە بۆشاییەکی گەورەیان هەیە لە بەدەستهێنانی خوێندن سەرەڕای گەشەی ئابووری بەهێز، لەو وڵاتانەی کە کەمتر لە ٢٠٪ ی منداڵان لە قوتابخانەی ناوەندیدا دەخوێنن، ئەستەمە پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی بەبێ هاوڵاتی ڕۆشنبیر بەدەستبهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە پێدانی سەرچاوە دیمۆگرافی و ئابورییە بەردەستەکان، ئەوە لە دەسەڵاتی ئەم حکومەتانەدایە کە ملیۆنەها هاوڵاتی لە هەژاری ڕزگاربکات.

 

کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا نوێنەرایەتی  ١٤٦ملیۆن کەس دەکات کە گەشەیەکی ئابووری بەهێزیان هەیە، بەڵام رێژەی خوێندنی ناوەندی کەمترە لە ٢٠٪ لە ئۆگەندا، تەنزانیا، ڕواندا، بوروندی.

 

ناوچەی کینیا ڕێژەی خوێندنی ناوەندی ٣٣٪. سەرەڕای پشت بەستن بە بەخشینەکان، هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا زۆربەی ئەو مەرجانەی بۆ وەبەرهێنانی سەرکەوتوو لە پەروەردەدا داواکراون کۆیان ئەکاتەوە بەتایبەتی وەبەرهێنانی سەرکەوتوو لەپەروەردەدا، پێویستی بە ژێرخانی باشکراو، تۆڕی رێگاوبان و گواستنەوە و پێشکەوتنەکانی پێدانی مۆبایل و تەکنەلۆجیا هەیە.