ئاریج سەعافین بە یەک چاو سەیری دیمەنی کاڵ و داهاتوو دەکات

لەناو خۆڵەمێشی شەڕو زیانەکانیدا، ئاریج سەعافین شایەتحاڵی ئازاری ئاڵۆزترە، هونەرمەندێک کە چاوی و تابلۆکانی لەدەستداوە، هێشتا بە دوا تیشکی ڕووناکی دەگەڕێت، بە هیوای چارەسەرێک کە بینین و ئارامی دەروونی بۆ بگەڕێنێتەوە.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەززە- هونەرمەندی فەڵەستینی ئاریج سەعافین چاوێکی لەدەستدا، بەڵام نە ئیرادەی خۆی و توانای نیگارکێشانی لەدەستدا، لەکاتێکدایە کە ئەو ژنە هەڵدەهات لە موشەکێک کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە ئاراستەی خۆی و خێزانەکەی کرابوو ئاوارەبوون، ئەمڕۆ هەوڵدەدات بەسەر بارودۆخی تەندروستی و نەبوونی پێداویستی هونەریدا زاڵ بێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هونەرەوە بەردەوام بێت لە دەربڕینی خۆی.

 

پێش ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، هونەرمەند ئاریج سەعافین ژوورەکەی بە ڕەنگی سەوز ڕازاندبووەوە، بە وردی تابلۆکانی لە گۆشەکاندا ڕێکخستبوو بۆ ئەوەی سروشت و ژن و ژیانی ڕۆژانە و تەوەری جیاوازی دیکەی تێدا وێنا بکات، ئەو خۆی ئامادە دەکرد بۆ بانگهێشتکردنی میدیاکان، بۆ پێشانگای تاکەکەسی خۆی کە زیاتر لە ١٥ تابلۆی تێدا نمایشکرابوو، کە بڕیار بوو لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ نمایش بکرێت، بەڵام بەهۆی سەرهەڵدانی شەڕەوە هەرگیز ئەمە ڕووی نەدا.

 

وتیشی: ڕۆژێک پێش لەناوچوونەکە، بە هەستێکی پێشبینییەوە سەیری تابلۆکانم کرد، وەک ئەوەی پێشبینیم کردبێت لە ڕۆژانی داهاتوودا چییان بەسەر دێت، زۆر وێنەم گرت و دەرگاکەم بە توندی داخست، وەک ئەوەی پاسەوانیێکی گەنجینەی بەنرخ بم، ڕۆژی دواتر ماڵی دراوسێکانی بۆردوومان کراوە و ژوورەکەی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، دوای چەند ڕۆژێک ئەوانیش ناچار بوون ماڵەکەیان بەجێبهێڵن، موشەکێکی ئیسرائیلی لەسەر ڕێگاکەیان کەوت و بەهۆیەوە براکەی گیانی لەدەستدا و خۆشی بە سەختی بریندار بوو، کە بە هۆیەوە ڕیخۆڵەکی لە سکی دەرهات.

 

لە نەخۆشخانەکە، لە کاتی نەشتەرگەریدا، ئاماژەی بەوەشکرد، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە کە ناوەستێت، پزیشکەکان ناچار بوون بەشێک لە ڕیخۆڵەکە باریکەی و چاوی ڕاستی دەربهێنن بۆ ئەوەی خوێنبەربوونەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، پاشان دەستکردێکی پلاستیکی لە شوێنی خۆی دانرا بۆ ئەوەی سیماکەی بپارێزرێت، هەروەها ئێستا چاوی چەپی تەندروستە، بەڵام دەیەوێت لەو چەوساندنەوەیە ڕزگاری بێت کە هەرجارێک لە ماڵەوە دەردەچێت ڕووبەڕووی دەبێتەوە و ژیانێکی ئاسایی و ئارام بژی.

 

تابلۆکانی سووتان، چاوی ئاریج سەعافین کوژاوەتەوە، مۆبایلە زیرەکەکەی کە وێنەی کارە هونەرییە بڵاونەکراوەکانی تێدابوو، لەناوچووە، بەڵام وازی لە نیگارکێشان نەهێنا، نیگارکێشان ڕێگەی بوو بۆ دەربڕینی هەستەکانی، خۆشی، خەم، توڕەیی و هەموو ئەو هەستانەی تر کە ئەزموونی دەکرد، هەروەها سەرچاوەی ئاسوودەیی بوو، بەڵام ئەمڕۆ ناتوانێت بە هەمان کوالیتی و شێواز رەنگ بکات چونکە ئەو هەوڵەی کە تەنها بە یەک چاوی ئەنجامی دەدات دەبێتە هۆی سەرئێشەی توندی.

 

ئاریج سەعافین ئەمڕۆ تەنها نیوەی دیمەنەکە دەبینێت و لەڕێگەی خەیاڵی خۆیەوە هەوڵدەدات نیوەکەی تر تەواو بکات، پارچە خەڵوزێکی لە دەستدایە کە لە سووتانی دارەکانی چێشت لێنان بەجێماوە و هەوڵدەدات هێڵەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە، بەو هیوایەی ئەمجارە ئەنجامەکەی جێگەی ڕەزامەندی بێت، بەڵام شکست دەهێنێت و هەوڵی دووبارە دەداتەوە و ئەمەش دەیخاتە ناو خەمۆکی قووڵەوە، هەروەها ئەوەی کەمی هەیە نیگاری دەکێشێت: دوو چاوی جێگیر کە سەیری داهاتوویەکی دوور دەکەن، هەوڵدەدەن ئەو چیرۆکە بکێشتەوە کە بەهۆی شەڕەوە ڕێگاکەی گۆڕیوە.

 

ڕەنگە ئەوەی زۆرترین دڵتەنگی بۆ دروست بکات، ئەو کاتە بێت کە گلەیی ئەوە دەکات، کە سەیرکردنی ڕووناکی گەش یان هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ دروستکردنی تابلۆیەک چاوی گرژ دەکات و سەرئێشەیەکی توندی بۆ دروست دەکات، لە وەڵامدا وتی: ئەمە لەخەیاڵمدایە، چاوم لە دەستداوە، بۆچی ئازاری هەیە؟ زۆربەی کات بێدەنگی پێ باشترە و ئەوەی هەستی پێدەکات دەرینابڕێت، هەرچەندە زۆر پێویستی بە قسەکردنە.

 

وەک ژنە هونەرمەندەکانی دیکەی غەززە بەدەست کەمیی کەرەستە و بۆیاخێکی زۆرەوە دەناڵێنێت، ئیتر کانڤاس نەبوو بۆ ئەوەی لەسەری ڕەنگ بکات، بۆیە دیواری ژووری نووستنەکەی گۆڕی بۆ کانڤاسێکی گەورە کە هەموو وێنەکێشانەکانی کە بەم دواییە تەواو کردبووی تێدا نمایشکرابوو، هەروەها بۆیاخەکانی بە خەڵوز گۆڕیوە کە لە دارە سووتاوەکانی چێشت لێنان دروستکراوە، کەرەستەکانی جوانکاری وەک کحل بۆ وێنەکێشان گونجاندووە، چونکە لە ئێستادا تەنها پشت بە ڕەنگی ڕەش دەبەستێت بۆ وێناکردنی ئەو دیمەنانەی کە دێنە مێشکی، دەیانبەستێتەوە بەو ڕاستی سەختەی کە تێیدا دەژی.

 

ئاریج سەعافین کاری کۆمەڵایەتی خوێندووە و خولیای وێنەکێشانی وەک بەهرەیەک پاراستووە، لە ڕێگەی خولی پەروەردەی و پراکتیکەوە پەرەی پێداوە، بەڵام ڕووبەڕووی ئاوارەبوون بووەوە و بۆ ماوەی هەشت مانگ لە چادرەکاندا ژیاوە و دواجاریش شایەتحاڵی مردنی براکەی بووە و لەگەڵ لەدەست دانی چاوێکی، لەو ڕۆژەوە هەستی بە نائارامی کردووە بەرامبەر بەو شتانەی کە دەیبینێت و هیوادارە چارەنووسی وەک خۆی نەبێت.

 

ئەوەی ئەمڕۆ ئاریج سەعافین داوای دەکات لە جیهان ئەوەیە کە ڕەوانەکردنی پزیشکی بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵات وەربگرێت، هەروەها ڕێگەی پێبدرێت بڕوات بۆ ئەوەی چاوێکی دەستکردی بۆ بچێنرێت و چارەسەری جەستەیی و دەروونی خۆی تەواو بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت ژیانێکی ئاسایی وەک کچانی دیکەی نەوەی خۆی بژی، هەروەها بتوانێت بە دیدێکی هاوسەنگ و بە کوالیتییەکەوە تابلۆکان بکێشێت و تەواویان بکات.