ئاهەنگی کۆتایی دوو گروپی پڕۆژەی "تۆیەکی بەهێزتر" بەڕێوەچوو
ئاھەنگی کۆتایی گروپی ٣ و ٤ی پڕۆژەی "تۆیەکی بەھێزتر" لە سلێمانی بەڕێوەچوو، پڕۆژەکە باس لە چۆنیەتی بەدیھێنانی ژیانێکی باشتر دەکات بۆ بەشداربوان.
ئاھەنگی کۆتایی گروپی ٣ و ٤ی پڕۆژەی "تۆیەکی بەھێزتر" لە سلێمانی بەڕێوەچوو، پڕۆژەکە باس لە چۆنیەتی بەدیھێنانی ژیانێکی باشتر دەکات بۆ بەشداربووان.
سلێمانی
شیلان حەمە، دەرونناس و خاوەنی پڕۆژەی تۆیەکی بەهێزتر، بە ژنها'ی ڕاگەیاند: "بەشداربووان لە پڕۆژەی تۆیەکی بەهێزتر فێر دەبن چۆن گرنگی بە شێوازی ژیانیان بدەن و بتوانن بەبوونی لێھاتوییەکانی خۆیان بونیادی ژیانێکی باشتر بنێن لە داھاتوودا، بەشداربووانی پڕۆژەکە بە ڕێکخستەوەی بەھاکانیان توانیان زۆرێک لە کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکەن".
پێشتر دوو گروپی بەشداربووی تر توانیویانە سەرکەوتوو بن لە پڕۆژەکەداو مامۆستا شیلان دەڵێت:" ئاهەنگی کۆتایی دوو گروپی تر کە ٣ و ٤ بوون، لە پڕۆژەی "تۆیەکی بەهێزتر" بەڕێوەچووە، لە داھاتوودا گروپی نوێ رادەگەیەنین".
دەربارەی کاتی پڕۆژەکە، ئەو مامۆستایە کە خاوەنی پڕۆژەکەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆژەیە ماوەی چوار مانگ دەخایەنێت خۆی لە ٥٠ کاتژمێردا دەبینێتەوە کە بەشداربووان ٤٠ ڕاھێنانی جۆراوجۆر و ڕاستەوخۆ لە ھۆڵی ڕاھێناندا ئەنجام دەدەن.