ئاچاتای ئەفریقی دڵخۆشە بە خوێندنەکەی

ناوەندی هەواڵ

 

ئەیچاتای تەمەن ١٥ ساڵ لە شاری مالی لە ڕۆژئاوای ئەفریقادا دەژی، دەڵێت: "گەڕانەوە بۆ خوێندنگا چێژێکی ڕاستەقینەی تێدایە بۆم"، ئەیچاتا دەشڵێت لە کاتی داخستنی قوتابخانە لە ماڵەوە بە سەیرکردنی تەلەفزیۆن وانەکانم دەخوێند و ڕاهێنانەکانم ئەنجامدەدا، بەڵام زۆر سەختبوو وانە خوێندن بەو شێوازە چونکە کاتێک پرسیارێکم هەبوایە و لە بابەتێک تێنەگشتمایە نەمدەتوانی پرسیار بکەم، بەڵام زیاتر لەهەموو ئەمانە بیری خوێندنگە و هاوپۆلەکانم دەکرد.

فێربوون لە ناو پۆلدا بەردەوامی دەبێت بەو ڕێوشوێنانەی کە یارمەتی کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ دەدەن و قوتابیان و کارمەندان و مامۆستایان و خێزانەکانیان دەپارێزن، پێویستە حکومەتەکان هەموو کارێک بکەن بۆ ئەوەی دەست بکەنەوە بە فێربوونی کەسی.

ئەو خوێندکارە ئەفریقییە باسی لەوەشکرد: من هەست بە ئارامی دەکەم بە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ ڕێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ئەنجامی دەدەین وەک: دەست شوشتن، دەمامک، ڕێزگرتن لە هەموو ئەو هەنگاوانەی وامان لێدەکات هەست بە دڵنیای بکەین."

 

سەرچاوە: یونسێف

ت.پ