"تەکنەلۆژیا و دراما دۆبلاژکراوەکان کاریگەرییان لەسەر خێزان هەیە"

نازەنین عوسمان، پسپۆڕی دەروونزانی و مامۆستای زانکۆ وتی: خێزان یەکەم ژینگەیە منداڵی تێدا لەدایک دەبێت، هەموو کاریگەرییەکان لە سەرەتای تەمەنی منداڵیدا دروست دەبێت.

نیهایەت ئەحمەد

 

سلێمانی- نهێنی سەرکەوتنی تاکەکەس سەرەتا لە پەروەردەی خێزانییەوە دەست پێدەکات، ئەمەش لە کەسێتی منداڵدا بەڕوونی دەردەکەوێت، منداڵ ڕاسپاردەی دایک و باوک کراوە، پێویستە سەرنج بخرێتە سەر پەروەردەی منداڵ لە ساڵی یەکەمیدا، چونکە لەم تەمەنەدا وەک پەڕەیەکی سپی وایە، دەروونێکی بەنرخی هەیە هیچ شتێکی تێدا تۆمار نەکراوە، دەتوانی چیت بووێت بەو جۆرە نەخشی بکەیت، لەبەرئەوە خێزان گرنگتیرین شوێنگەیە بۆ پەروردەکردنی تاکی کۆمەڵگە، بەتایبەت لە تەمەنی ١ بۆ ٧ ساڵیدا.

 

"خێزان ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە چەسپاندن و دروست کردنی کەسایەتی منداڵ"

نازەنین عوسمان، پسپۆڕی دەروونزانی و مامۆستای زانکۆ، دەربارەی گاریگەری نائارامی ژینگەی خێزان، لەسەر پەروەردە و بونیادنانی کەسایەتی لە سەرەتای تەمەنی منداڵی وتی: خێزان یەکەم ژینگەیە منداڵی تێدا لەدایک دەبێت، هەموو کاریگەرییەکان لە سەرەتای تەمەنی منداڵی دروست دەببێت، هەرچی ژینگەی دەروبەری ئەو منداڵە بە چ شێوازێک بێت دەچەسپێت تاڕادەیەکی زۆر ڕەنگدانەوەی دەبێت تاکو تەمەنی ٥ ساڵی پێوەی دیار دەدات لەسەر ڕەفتارو دەروونی، لە بەر ئەو هۆکارەیە کە خێزان دەوری سەرەکی هەیە لە چەسپاندنی کەسایەتی منداڵدا، یەکەم ژینگەیە دەتوانێت منداڵ بەرهەرم بهێنت بەشێوەیەکی باش و تەندرووست، بە پێچەوانەوە خێزان دەتوانێت منداڵ وا پەروەردە بکات ببێتە بار بەسەر کۆمەڵگەوە، کاریگەری خراپ بە جێبهێڵیت بۆ ژینگەی دەورووبەری.

 

سەبارەت بە ڕوڵ و بەرپرسیارێتی دایک و باوک لە پەروەردەی خێزان و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵ، نازەنین عوسمان ڕوونیکردەوە، دایک و باوکایەتی بایەلۆجی نییە واتا تەنها ئەرکی دروست کردنی منداڵ بێت, بەڵکو دایک و باوک بریتییە لە وەی چۆن بتوانن منداڵێکی کۆمەڵایەتی دروست بکەن، لەبەر ئەوە پێوسیتە دایک و باوک پێش پەروەردەی منداڵ دەبێت خۆی پەروەردە بکات، ئەوکات خیزانێکی تەندروست لەناو کۆمەڵگەدا درووست دەکرێت، ڕەنگدانەوی پەروەردەی خێزان دەداتەوە لەناو کۆمەڵگە.

 

"ئاستی ئابووری خێزانەکان کاریگەری لەسەر پەروەردەی منداڵ هەیە"

نازەنین عوسمان، لە ڕووی کاریگەری بوارەکانی ژینگەی لەسەر پەروەردەی خێزان، باسی لەوەکرد، یەکێک لە بوارەکانی ژینگە ئاستی ئابووری خێزانە، دەوڵەمەندەکان و هەژارەکان چۆنییەتی پەروەردەکردنیان هەندێک کات جیاوازە، بەهۆی عەقڵیەتی ژێردەستەیی کاتێک خێزانێک هەژار بێت منداڵەکانی ژێردەسەتی دەوروبەر دەبێت،بەڵام بە پێچەوانەوە خێزانی دەوڵەمە پێیوایە دەبێت کۆمەڵگە لە ژێر ڕکێفی خۆیدا بجوڵیت، بۆ نمونە خێزانێكی هەژار کاتێک منداڵ دەبات بۆ سەردانی پزیشک دەبێت لەژێر فەرمانی پزیشکەکە دەرنەچێت، بەڵام ئەگەر لە خێزانی دەوڵەمەند بە پێچەوانەوە دەبێت هەموو چاودێری و چارەسەرەکان، بەپێی ویستی خۆیان بێت، وتیشی: بۆیە پەروەردەکردن لە ڕووی ئابووریەوە زۆر دەوری دەبێت، کەسێک وەک فەرمانبەر سەری مانگ چاوەرێی مووچە دەکات یان دەبێت بە داهێنەرێک هەموو ژیانی لە داهێنان و دەستکەوتا دەبێت.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە دوو جۆر خێزان هەیە، خێزانی داخراو و کراوە هەیە، لە ڕووی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، خێزانی کۆمەڵایەتی سود لە پەیوەندییەکان دەبینێت، پەوردەردەکردنی منداڵ، زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ کۆمەڵگەدا دەکات وا فێری منداڵەکانی دەکات کە خۆی بگونجێنێت، لە هەموو بارو دۆخێكی ژینگە کۆمەڵایەییەکان پێگەی خۆی بکاتەوە، تاکێکی کۆمەڵایەتی دروست بکات، چونکە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بریتییە لە وزە، ئەوکەسانەی وزەیان نییە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی لاوازە.

 

"ڕاگەیاندنەکان بەشێوەیەکی زۆر خێرا شوێنەوار بەجێدەهێڵێت لەسەر پەروردەی خێزان"

لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بەکاریگەرییەکانی ڕاگەیاندن کردو وتی : لە هەر ماڵی هەر خێزانێکدا چەند ئامێری هەمەچەشن هەیە، بە شێوەی جیاواز شوێنەوار خۆی بەجێدەهێڵێت لەسەر هەر تاکێکی کۆمەڵگە، لەبەرئەوە دایک و باوک ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە کۆنتڕۆڵکردنی منداڵەکانیان و چاودێری کردنیان، چ پرۆگرامێکی خێزانی پێوستە سەیری بکرێت، ڕاگەیاندنەکان کام بەرنامەو پرۆگرام پێوسیتە بۆ هۆشیار کردنەوەی پەروەردەی خێزان پەخشی بکات، چونکە ڕاگەیاندن چەکێکی دوو ئاڕاستەیە، دەتوانیت بەلایەنی سود وەرگرتن بەکار بهێندرێت، هەم بەلایەنی کاریگەرییە خراپەکانی بەکاربهێندرێت، لە ئێستادا ئامڕازەکانی دەستوەردانی خێزان زۆر زیادی کردووە، بۆیە پەروردەکردن تەنها لە دەستی دایک و باوکدا نەماوە، بەڵام بە شێوەکی گشتی دایک و باوک توانای کۆنتڕۆڵی پەروەردەی منداڵی هەیە، بە خواست و ویستی خۆیان دەتوانن گاریگەرییان هەبێت لە بەکارهێنانی ڕاگەیاندنەکان، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە ناو پەروەدەکردنی خێزانەکان سستمێک پەیڕەودەکریت سیستمیکی جیهانگیرییە، دەیەوێت کولتوورە ناوخۆییەکان لاواز بکات، کولتوروێک دروست بکات کە تێیدا سنورە بەها ڕەوشتییەکانی کۆمەڵگە نەمێنیت.

 

"دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان سیاسەتی بەلارێدان بردنی خێزان پەیڕەودەکات"

نازەنین عوسمان، لە کۆتایی قسەکانی لە بارەی، بوونی دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان بەزمانی کوردی ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا بۆتە مۆدێکی سەردەم زۆرینەی تاکی کۆمەڵگە سەیری ئەو درامایانە دەکەن،لەگەڵ کولتوور و پەروردەی خێزانی کوردیدا ناگونجێت، چەند کەناڵی کوردی بوونی هەیە، بۆتە هۆی چەواشەکردن و لێک هەڵوەشاندنەوەی خێزان، لە ڕێگەی پەخشکردنی دراما تورکییە دۆبلاژکراوەکان، کۆمەڵێک کولتوور هەست دەکاتە ناو خێزانەکانەوە کە دوورن لە ڕاستی شێوازی ژیانی ناو خێزانەکان، بۆیە پێویستە خێزان کات دیاری بکات، بۆ منداڵ بۆ ئەوەی سەیری دراماکان نەکەن و لە ژێر چاودرێری خێزاندا بێت، تەنانەت هەندێک لە کەناڵەکان پێوست دەکات بوونیان نەبێت و لاببردرێن، هیچ سودێک ناگەیەنن بە تاکی کۆمەڵگە، چونکە خێزان هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

دوا پەیامی نازەنین عوسمان بۆ خێزانەکان بەم شێوەیەیە: پێوست دەکات دایک و باوک خولی پەروردەیی خێزان ببینن، بخوێننەوەو بەردەوام هۆشیار ببنەوە چۆن منداڵ پەوەردە دەکەین، پێوسیتە خێزان منداڵ بە شێوەیەکی ڕاست و تەندروست ئاڕاستەی کۆمەڵگە بکات.