تەهانی لە غەززە: خەونی منداڵەکانم بچووک بوو بەڵام ئێستا خەریکی کابوسێکن

تەهانی ئەلبودی خەڵکی فەلەستین کە لە ماڵەکەی خۆی ئاوارە بووە، بەم شێوەیە باسی ئەو دۆخە دەکات کە تێیدا دەژین و دەڵێت: خەونی منداڵەکانم بچووک بوو، بەڵام ئێستا لە کابوسێکدا دەژین.

نەغم کەراجە

 

غەززە- ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە، هەزاران خێزان لە غەززە، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، ڕووبەڕووی بارانێکی بەخوڕ و تاریکی بوونەتەوە، ئەوان لە چادرێکدا دەژین کە بۆ بارودۆخی زستانە گونجاو نین، سەرەتاییترین پێداویستییەکان بەردەست نین، هەر ساتێکی ژیانی ژن و منداڵ بۆتە ململانێ بۆ ژیان.

 

تەهانی ئەلبودی یەکێکە لەو فەلەستینیانەی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئازارێکی زۆری بەرکەوتووە، هەموو جارێک ناچارە کۆچ بکات و ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە کامپی جیبیالیا دەژی، لەبەر ئەوەی خێزانەکەی ڕزگاریان بووە، لە زۆر کەس بەختەوەرترە. تەهانی ئەلبودی وتی: لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل، هاوکارییەکان بە تەواوی پچڕا، هیچ چانسێکی مانەوە نییە، لە دۆخێکی نادڵنیاییداین و ڕۆژەکانمان بەم شێوەیە بەسەر دەبەین.

 

'ژیان خراپتر دەبێت'

تەهانی ئەلبودی ڕایگەیاند کە ناچاربوون بەرگەی چەندین سەختی بگرن تا چادرێکیان دۆزییەوە، ژیان لە کەمپەکاندا قورسەو وتی: بەهۆی توندی زستان و بارانبارینی بەخوڕ، ئاو دزە دەکەنە ناو چادرەکانمان، ئازار و سەختییەکان زیاد بوون، منداڵەکانم لەسەر زەوی دەخەون، لەبەر ئەوەی سۆپا بۆ گەرمکردنەوە نییە، ژیانمان قورستر دەبێت.

 

"منداڵەکان لە خەونێکدان کە ناتوانن لێی بەئاگا بێنەوە"

تەهانی ئەلبودی وتیشی: لەم هەلومەرجەدا ژنان دەورە دراون و تووشی کێشە دەبن لە نێوان گرنگیدان بە منداڵەکانیان و کارەکانی دیکە، ئەو ئازارەی کە تووشی دەبن، بە ناچاری جێهێشتنی شوێنی خۆیان زیاتر دەبێت، ناچارن لە چادرەکاندا بمێننەوە، .بۆ پاراستنی مندالەکانیان لە گەرمای هاوین و سەرمای زستان بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندییەوە تووشی کێشەی زۆر دەبن.

 

تەژانی ئەلبودی وتی: مندالەکانم خەونی بچووکیان هەبوو، بەڵام ئێستا لە کابوسێکدان، ئەمە کارەساتی نەوەیەکە کە لە خاکی خۆی دەرکرا و لە ناو کامپەکاندا لە ناو هیچ نەبوونیدا دەژی، من بۆ منداڵەکانم تێدەکۆشم ووبدات منداڵەکانم دەپارێزم.