"تاڵیبان ژنانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان سنووردار کردووە"

کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان "AIHRC"، لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان ئاشکرایدەکات، لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی تەمموزدا ١٩١ کەس کوژراون و ١٠٥٩ کەسی تریش برینداربوون ، هەروەها ٧٨ هەزار و ٩١١ خێزان بەهۆی شەڕەوە کۆچیان کردووە .

کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان "AIHRC"، لە ڕاپۆرتێکیدا سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ئەفغانستان ئاشکرایدەکات، لە شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی تەمموزدا ١٩١ کەس کوژراون و ١٠٥٩ کەسی تریش برینداربوون ، هەروەها ٧٨ هەزار و ٩١١ خێزان بەهۆی شەڕەوە کۆچیان کردووە .

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، لە سەرەتای ساڵەوە نزیکەی ٢٧٠ هەزار ئەفغانی بە هۆی توندوتیژیەوە ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بگۆڕن، بەکۆی گشتی زیاتر لە ٥.٣ ملیۆن کەس ناچار بوون کۆچ بکەن، هەروەها کۆمسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان "AIHRC" ڕاپۆرتێکی بە ناونیشانی "تاڵیبان ژنانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان سنووردار کردووە" بڵاوکردەوە.

 

 

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، کە لە زۆر میدیادا و بە تایبەت لە میدیاکانی ئەفغانستاندا ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردەوە کە باس لە بڕیاری دوورخستنەوەی ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان دا دەکەن، ڕاپۆرتەکەی ١٤ی تەمموز کە لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش بوو، ڕایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییانە لە هەرێمەکانی دیلکراوی تاڵیبان، وەک فەریب، کۆندوز، بەداخشان و تەخار، مافی مرۆڤ و یاسا فەرمیەکانیان ڕەتکرایەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "ئەو بەربەستەی کە لەسەر ژنان و کچان هەیە، لەوانە ڕێگری لە چوونە دەرەوەی ماڵ، داخستنی خوێندنگا، هەروەها داخستنی تەلەفزیۆنەکان".

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە یەکێک لە هاوڵاتییانی هەرێمی شیرین تاگیب-ی سەر بە پارێزگای فەریاب ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی هەرێمی شیرین تاگیب بە تەواوی لە لایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەر کرا، ئەندامانی گرووپەکە بە سەپاندنی بەربەست بەسەر ژناندا هۆشیارییان بە هەموو پزیشک و شوفێرانی گواستنەوەی گشتی و دوکاندارەکان دا، کە ئەگەر هاوکاری ژنان بکەن سزادەدرێن.

 

تاڵیبان داوای لە ژنان کردووە، کە لە ناوچەکانی قاسم، بەهاراک، سیدێ، ئێرگۆ، خاش، شەغنان و ئەشکێشام دەرنەچون کاتێک کەسێکی ئایینی لەگەڵیان دەرناچێ، "نامەکان بۆ ئەو مزگەوتانە نێردران کە هەر خێزانەی دوو بۆ سێ منداڵیان بچنە پاڵ تاڵیبان و هەروەها هاوڵاتیانی ناوچەکە زەکاتەکانیان بدەنێ".

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە زۆربەی شارەکانی ئەفغانستان توندوتیژی زیادی کردووە و هاووڵاتییان پێشێلی مافی مرۆڤیان بەرامبەر دەکرێت، ئەوەش تا بێت مەترسیدارتر دەبێت و لەم دۆخەدا خەڵک شوێنی خۆیان بەجێدەهێن، لە خزمەتە کۆمەڵایەتی و تەندروستییەکان بێبەشن و ئەم دۆخە ئابورییە بەرەو خراپی دەچێ و خەڵک هەژار دەبێت.

 

تۆڕی ژنانی ئەفغانستان: "کرداری کرداریمان دەوێت"

 لە ڕاپۆرتەکەدا، تۆڕی ژنانی ئەفغانستان دەڵێت: "بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان بەرامبەر بەو هەموو فشارانە بەرامبەر بە گەلی ئەفغانستان و پێشێلکارییە دیارەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر بە ژنان و منداڵان بەرامبەر بە گەلانی ئەو وڵاتە تا بێت زیاتر دەبێت ئێمە تەنیا بڵاوکردنەوەی برۆشور و سەرەخۆشی پێویست لەسەر ئەم بابەتە نابینین، ئێمە کردارو پشتگیریمان دەوێت ".