"سەرەڕای ئاستەنگ و سەختییەکان، توانیم لە بواری چاپ و بڵاوکردنەوەدا سەرکەوتوو بم"

ڕۆژنامەنووس حەزامی خەریف سەرەڕای سەختییەکان دەستی بە دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە کرد.

نەزیهە بوسعیدی

 

تونس-بوارگەلێک هەن ژنان وەک پیاوان تێیدا هاوسەنگی و قازانج بەدەست دەهێنن، کاتێک لە پێگەی بڕیاردان و ڕەنگە بواری بڵاوکردنەوە و ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن یەکێک لەو بوارانە بێت کە ژنان دەتوانن بابەت بوروژێنن کە پەیوەندی بە ژنانەوە هەبێت.

 

ڕۆژنامەنووس حەزامی خەریف ڕوونیکردەوە، لە ڕێگەی چاپی ڕٶژنامەوە دەستی بە کارکردن لە دنیای چاپ و بڵاوکردنەوە کردووە، لەوێ لەگەڵ ڕۆژنامەی عەرەب کە بنکەکەی لە لەندەنە و چەند سایتێکی تریش کاریان کردووە، هەرچەندە ڕۆژنامەگەری نەخوێندووە، بەڵکو زیاتر وەرگێڕان و وێژەی ئینگلیزیی خوێندووە، وتی:  لەبەرئەوەی لە ژینگەیەکدا گەورە بووم کە نووسەر و ڕۆژنامەنوسی تێدابوو، پاشخانێکم هەبوو بۆ پراکتیزەکردنی پیشەی ڕۆژنامەگەری و دەرچوونی ڕۆژنامەی عەرەب، تا گەیشتمە پۆستی سەرنوسەر، دوای ئەزموونێکی درێژخایەن چەندین بابەت و بابەتی کولتووریم نووسی.

 

"سەردەمی کۆرۆنا سەردەمێک بوو بۆ بیرکردنەوەم"

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سەردەمی کۆرۆنا سەردەمێک بوو بۆ بیرکردنەوەم لە داڕشتنی ژیان لەو ماوەیەدا تێبینیم کرد کە چەندین پەرتوک و دەستنووس و نووسینی باوکم و هۆنەر عەبدولحەمید خەریف و مامەکانم هەبووە بۆیە بیرم لەوە کردەوە کە چۆن سوودیان لێ وەربگرن، بۆیە ڕاوێژکارانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بیرۆکەی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "خەریف"یان بۆ پێشنیار کردم.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاوە، ئەو هاندانەیە کە لەلایەن ئەو نووسەرانەوە وەریگرتووە کە پەرتوکەکانیانی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە ڕۆمانی 'ڕۆشتنی ئاریس'ی نووسەری لیبی فاتمە سالم، 'جەستە و گێڕانەوە' لەلایەن نوسەری تونسی بەسمە سلێمان و چەندین نوسینی دیکەش.

 

 سەبارەت بەو سەختییانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە سەختییەکان ئەقڵیەت و کاردانەوەی بڵاوکەرەوەیە، جگە لەوەی هانت نادەن، پەرتوکخانەکان و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە ناناسن و  گرنگیان پێنادەن.

 

حەزامی خەریف ئاماژەی بەوەکرد، فەزای ئەلیکترۆنی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە خوێندنەوەی پەرتوکدا، بەو پێیەی هەمووان وابەستەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، بۆیە بڕیاریاندا پلاتفۆرمێکی دیجیتاڵی دروست بکەن کە خوێنەر بتوانێت پەرتوک بخوێنێتەوە و بە ئەلیکترۆنی بیکڕێت بە نرخێکی کەمتر لە پەرتوک بە شێوازی چاپکراو ، چونکە تێچووی بەهۆی چاپکردنەوە زیاد دەکات.

 

"ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە"

ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە پۆستەکانی بڕیاردان ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبنەوە وەک ئەوەی لە سیاسەت تێناگەن و توانای بەڕێوەبردنیان نییە، وتی: لە ماوەی کارکردنمدا لە بواری بڵاوکردنەوەدا، وەک ژنێک کە چوومە بوارێکی سەختەوە، ڕووبەڕووی هەراسانکردنی زۆر بوومەوە، بەتایبەت کاتێک ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە تونس بوونی هەیە و ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە زیادبووندایە.

 

سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ژنان لە دوای ساڵی ٢٠١١ وتی: لەو کاتەوە زۆرێک لە دەستکەوتەکان بوونەتە مەترسی، لە تونس باسمان لە چۆنیەتی پێشخستنی یاسای باری کەسی دەکرد، لە دوای ساڵی ٢٠١١یشەوە دەستمان کرد بە بیرکردنەوە لە پاراستنی دەستکەوتەکان و گەیشتینە قۆناغی بەرگریکردن لە یاسای منداڵان و مافەکانی ژنان.