سەرەڕای جەنگ و ئاوارەیی سەلوا بەدران بۆشاییەک بۆ هیوا دروست دەکات
لە ناو جەنگێکدا کە ماڵ و کێڵگەکانی برد و سیمای رۆژگاری گۆڕی، ژنێکی لوبنانی بەردەوامە لە پێداگری لەسەر میراسی پاشەکەوتی خۆراک و کارە رۆژانەیەکەی، پارێزگاری لەوە دەکات کە لە ژیان ماوە بۆ ئەوەی بەرگری بکات و سەرەڕای ترس و ئاوارەیی و نەبوون هەستێتەوە.
رەنا جونی
لوبنان ـ سەلوا بەدران دەستبەرداری ئامادەکردنی پاشەکەوتی ماڵەکەی نەبوو، سەرەڕای دۆخە ئەمنییە ناسەقامگیرەکەی باشووری لوبنان، ئەوەی هەڵبژارد کە کشک، زەعتەری خۆماڵی و نەعنای وشک ئامادە بکات، بە پێویستیشی زانی کە ئەم پاشەکەوتە "بنەمای ژیانی باشوور" پێکهاتەیەکە، لە ئاوارەبوونی کۆتایی خۆیدا لە شارۆچکەکەی دیر زەهرانی، یەکەم شت کە لەگەڵ خۆیدا هەڵیگرت پاشەکەوتی خۆراک بوو، وتی: ئەوە پشتیوانە لە کاتەکانی ئاوارەییدا.
ئامادەکردنی پاشەکەوتی خۆراک لای سەلوا بەدران نەریتێکی وەرزشی نییە، بەڵکو میراسێکە کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لەگەڵ دایکی پارێزگاری لێدەکات، ئاماژە بەوەش دەکات، کە هێرشەکانی ئیسرائیل ئامادەکردنی بەپەلەتر کردووە، وتی: هەست بە سەرسوڕمان دەکات کە توانیویەتی ئامادەی بکات، لە کاتێکدا زۆر کەس بێبەش بوون پاش ئەوەی کێڵگەکانی زەیتوون و باخەکان سوتان و وەرزەکان لە زۆرێک لە گوندەکانی باشوور زیانیان بەرکەوت، لە کاتێکدا سەرقاڵی پاشەکەوتە، بەردەوامە لە کارەکەی لە فرۆشگا بچووکەکەی جلوبەرگ کە لە نزیک ماڵەکەیەتی، بەڵام جەنگ هەموو شتێکی گۆڕی، وتی: ژیان وردە وردە گەڕایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەموو ساتێکدا هەست دەکەین ڕووداوێکی لە ناکاو ڕووبدات، فرۆشگاکەم کردەوە و گەڕامەوە سەر کار، بەڵام هەموو کاڵاکانم هێشتا لە ناو چاکەتەکاندان، هەموو ژیانی بە تەواوی لە ناو جانتایەکدا ماوەتەوە، هەموو شتێک ئامادەیە لە پێناو هەر ئاوارەبوونێکی نوێ.
"حەزم لە پاشەکەوتی خۆراکەو بەشێکی ڕەسەنی ناسنامەی خەڵکی باشوورە"
سەرەڕای ئەو ترس و دڵەڕاوکەیەی کە دەیگرێت، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ناتوانێت واز لە کار بهێنێت، وتی: ئەگەر کار نەکەم، هەست دەکەم وەک ئەوەی بە هێواشی دەمرم، حەزم لە کارکردنە، حەزم لە ئامادەکردنی پاشەکەوتی خۆراکە، حەزم لەوەیە بە وردەکارییە بچووکەکان دڵخۆش ببم، ئێمە حەزمان لە ژیانە، دەزانین چۆن بەردەوام بین چەندە بارودۆخەکە توندتر بێت.
سەلوا بەدران پێی وایە پاشەکەوتی خۆراک بەشێکی ڕەسەنی ناسنامەی خەڵکی باشوورە وتی: زەعتەر، زەیتوون و ساوەر... ئەمانە تەنها پاشەکەوت نیین، بەڵکو بەشێکن لە کەسایەتیمان، ئەگەر لە هەر ماڵێکی باشووردا نەبێت، مرۆڤ هەست دەکات شتێک کەمە، هەروەک چۆن خەڵک بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن، ئێمەش بەرگری دەکەین بۆ ئەوەی پارێزگاری لەم وردەکارییانە بکەین، ئەمانە لە خوێنماندا چێنراوە و ناگۆڕین.
جەنگ نەک تەنها وردەکارییەکانی ژیانی رۆژانەی لێ بردین، بەڵکو کۆبوونەوەی خێزانیشی لەبردین کە هەموو هەفتەیەک چاوەڕێی دەکرد لە دەوری نانی ساج و برژاندن، لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا باوەڕی وایە کە ئەو ڕۆژانە دەگەڕێنەوە،
لە نێوان چاودێریکردنی کوڕەکەی کە دەناڵێنێت بە دەست دۆخێکی تەوژمی تایبەت، بەدواداچوونی کارەکەی، ئامادەکردنی پاشەکەوتی خۆراک، سەلوا بەدران بۆشاییەکی هیوای لە باخچەکەیدا دەبینێت، وتی: گوڵ بۆ من ژیانە. کاتێک لە ماڵەکەم دوور بووم، یەکەم پرسیار کە کردم دەربارەی گوڵەکانم بوو، لەوانەیە هەندێک کەس سەرسوڕمان ببن بەوە، بەڵام من ئەوانم خۆشدەوێت، ژیان بێ گوڵ و بێ سەوزایی هیچ خۆشیەکی تێدا نییە.
"ئێمە خۆبەدەستەوە نادەین"
بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییە ئەمنییەکان دەکات لە ساتێکەوە بۆ ساتێکی تر لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە، لە کاتێکدا هێشتا دەناڵێنێت، وەک ئەوانی تری خەڵکی باشوور، لە لاوازی ئینتەرنێت و پچڕانی کارەبا و ئاو، دەترسێت هەر پەرەسەندنێک ئاوارەبوونێکی نوێ بسەپێنێت، سەرەڕای هەموو ئەمانە، سەلوا بەدران قسەکانی بە باوەڕێک کۆتایی پێدەهێنێت کە جەنگ ناتوانێت لەناویببات، وتی: لەوانەیە جەنگ کۆبوونەوەکانی دواخستبێت، بەڵام باوەڕمان دوا نەخستووە، ئێمە خۆبەدەستەوە نادەین، چاوەڕێی گەڕانەوەی خۆشەویستان دەکەین، ئەوەی هەموومان جارێکی تر کۆبینەوە، ماڵەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بە پێکەنین ئاوەدان ببنەوە، هەروەها لە باشوورێکدا، کە سەرەڕای برینەکان هەڵدەستێتەوە، لە ڕۆژگارەکانیدا بەڕێدەکەوێت وەک ئەوەی پارێزگاری ئەوە بێت کە لە ژیان ماوە و جەنگ نەیتوانیوە دەستی بەسەردا بگرێت، لە نێوان پاشەکەوت و کاردا، بۆشاییەکی بچووکی خۆڕاگری بۆ خۆی و خێزانەکەی دروست دەکات، کە باشوور هێشتا دەتوانێت بە جێگیرییەوە چاوەڕێی سبەینێ بکات.