سەختییەکانی ژیان بۆ ژنانی کۆڵبەر
کۆڵبەری کردنی ژنان یەکێکە لە ڕاستیە تاڵەکانی ژیان و بەشێکی ئەو ژنانەش لە کوردستاندان، زۆربەی ژنانی کۆڵبەر لە هەفتەیەکدا سێ بۆ پێنج ڕۆژ بە بەهێزی جەستەیان پێیان لەسەر ڕێگای سەختی سنورەکانی نێوان ئێران وعێراق داناوە و پێویستییەکانی بازاڕیان بەکۆڵیان هەڵگرتووە.
کۆڵبەری کردنی ژنان یەکێکە لە ڕاستیە تاڵەکانی ژیان و بەشێکی ئەو ژنانەش لە کوردستاندان، زۆربەی ژنانی کۆڵبەر لە هەفتەیەکدا سێ بۆ پێنج ڕۆژ بە بەهێزی جەستەیان پێیان لەسەر ڕێگای سەختی سنورەکانی نێوان ئێران وعێراق داناوە و پێویستییەکانی بازاڕیان بەکۆڵیان هەڵگرتووە.
ناوەندی هەواڵ
نەبوونی کار و داهاتی پێویستی و دابەشکاری نا دادپەروەرانەی بژیوی ژیانی بەشێكی زۆری خەڵکی کوردستان ڕێگا خۆشکەر بوو بۆ کاری کۆڵبەری.
هەرچەندە حکومەت لەم چەند ساڵەی دواییدا باسی لەچارەسەرکردنی کێشەی کۆڵبەری کردووە، بەڵام ئەو بەڵێن و پلانانەی پێشکەش کراوە جێبەجێنەکرا و هیچ هەنگاوێک نەنرا بۆ دروستکردنی کار بۆ کۆڵبەرەکان
لەم دواییانەدا بەڕێوەبەری دامەزراوەی بەرەکات بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە: " لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە گوندەکانی حەوت شاری سەر بە پاریزگای سنە و کرماشان ١١٠ ژنی کۆڵبەر هەبوون و لە لایەن دامەزراوەکانەوە کاریان پێکراوە بۆ ڕایی کردنی کارەکانی خۆیان.
کەوتنە بۆسەی پاسدارانی سوپا و تەقینەوەی مینەکانی بەجێماو لە دوای شەڕی ئێران و عێراق بە کاروانی کۆڵبەراندا بووەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی کۆڵبەرەکان، هەندێک جاریش دەست و قاچەکانیان لەدەست دەدەن. جگە لەوەش کۆڵبەران مەترسی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزایی و گیربوون لە هەرەسی بەفردا یەکێکە لەو مەترسیانەی هەڕەشە لە ژیانی کۆڵبەران دەکات.
کۆڵبەران، ژیانیان بەردەوام لە مەترسیدایە، بەڵام لەپێناو دابینکردنی پارچە نانێکدا ناچارن گیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە، زۆربەیان بە تەقەکردنی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنور کوژران و بریندار بوون، هەندێک جار بە فەرمانی یاسایی دەستگیرکراون و ناچار بە ڕادەستکردنی بارەکانیان کراون، یاخود بە پیدانی بڕێک پارە بە دەسەڵات لە سزاکان ڕزگاریان بووە.
ت.پ