قەدەغەکردنی لەباربردن بەبێ جیاوازی لەوانەیە مەترسی سیاسی هەبێت

هەڵوەشاندنەوەی یاسای مافی لەباربردنی منداڵ کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێک باوەڕیان وایە کە ڕکابەرە سیاسییەکان ئەو یاسایە بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن و وا بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا لەسەر سنوقی دەنگدان بڕیاری لەسەر بدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لەم چەند مانگەی کۆتایدا جوڵانەوەکان دژی بڕیاری قەدەغەکردنی لە باربردن ڕووی لە زیادبوون کردووە و وەک مەترسییەک سەیر دەکرێت، چونکە گفتوگۆ کردن دەرباری مافی لەباربردنی منداڵ بۆ دایکان بە بەردەوامی هەڵقوڵاوی ماوەی ٤٩ ساڵە و لەو کاتەوەی کە دادگای باڵا لەباربردنی بە مافێکی دەستووری ڕاگەیاند.

ئەوانەی پشتگیری مافەکانی لەباربردن دەکەن پێشبینی دەکەن کە دادگای باڵا بەم زووانە یاسای "ڕۆوی ڤی ساڵی ١٩٧٣ هەڵبوەشێنێتەوە" و هەردوو گرووپەکە ئەوانەی لەگەڵ بڕیارەکەدان و ئەوانەی دژی دەوەستنەوە بە توندی کاردانەوەیان هەبووە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، ئۆکلاهۆما کە یەکێکە لە ویلایەتەکانی ئەمریکا سێ یاسای بە سنوردارکردنی لەباربردن دەرکردووە، دواینیان کە ڕۆژی چوارشەممە ١ حوزەیران لەلایەن پارێزگارەوە واژۆ کراوە کە لەباربردن قەدەغە دەکات و چەندین شێوەی دەرمانەکانی کۆنتڕۆڵی لەدایک بوون قەدەغە دەکات بە بێ جیاکاری.

لە کاتی گفتوگۆدا لە ئەنجومەنی پیرانی ئۆکلاهۆما، بەشێک لە گفتوگۆکەران ئاماژەیان بەوەدا کە ڕێگەدان بە لەباربردنی منداڵ لە هەندێک حاڵەتی سکپڕی کە بێ خواستی دایکەکە بێت کە لەوانەیە لە ئەنجامی دەستدرێژییەوە بێت وەک حاڵەتی فریاکەوتنی پزیشکییە و دەتوانێت دایکەکە ڕزگار بکات، دەستدرێژی سێکسی و جیاکاریە بەسۆزەکان لە سەرەتای ١٩٩٠ کانەوە بەشێک بوون لە زۆربەی قەدەغەکانی لەباربردن بەڵام ئەوەش گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

قەدەغەکردنی لە باربردنی منداڵ وەک پرسێکی سیاسی لێی دەڕوانرێت، چونکە لە پێشبڕکێی میسۆری ساڵی ٢٠١٢ بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، ڕکابەرەکان بۆ بەزاندنی یەکتر " چەسپاندن یان هەڵوەشاندنەوەی" ئەو بڕیارەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە و بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمدا لە سندوقی دەنگداندا بڕیاری لەسەر بدرێت.