قەڵای کچ، ڕەمزی بەرخۆدانی گەلی باکۆ

قەڵای کچ لە شاری مێژوویی باکۆ، لە ئازربایجان لە ساڵی ٢٠٠١ لە لیستی شوێنەوارە مێژووییە جیهانییەکانی یۆنسکۆدا وەک موڵکی کلتوری تۆمار کراوە، ڕەمزی بەرخۆدانی کچێکە دژ بە دوژمن.

 

بێریڤان کەمال

ناوەندی هەواڵ- قەڵای کچ لە شاری مێژوویی باکۆ، لە ئازربایجان مۆنۆمێنتێکی سەدەی ١٢یەمە لەگەڵ کۆشکی شیروانشاهەکان، لە کۆمەڵێک شوێنەواری مێژوویی پێکدێت کە لە ساڵی ٢٠٠١ لە لیستی شوێنەوارە مێژووییە جیهانییەکانی یۆنسکۆدا وەک موڵکی کلتوری تۆمارکراوە، یەکێکە لە دیارترین دروشمە نەتەوەییەکانی ئازربایجان و بەم شێوەیە لەسەر یاداشتی دراوی ئازربایجان و سەرنووسە ڕەسمییەکان بەرجەستەکراوە.

 

قەڵاکە مۆزەخانەیەکی تێدایە، کە چیرۆکی پەرەسەندنی مێژوویی شاری باکۆ پێشکەش دەکات، هەروەها دوکانێکی دیاری تێدایە، تاوەرەکە خاوەنی چەندین ئەفسانەیە کە بۆ مێژوو و کلتوری ئازربایجان دەگەڕێتەوە، هەندێک سەرچاوەی زانستی ئاماژە بەوە دەکەن کە تاوەری ماین نمونەیەکی مەزنی زەردەشتی و تەلارسازی پێش ئیسلامە لە ئێران و ئازربایجان.

پرۆفیسۆر داود ئەخوندۆڤ بەڵگەی شوێنەواری و تەلارسازی پێشکەش دەکات و باس لەوە دەکات کە تاوەرەکە پەرستگای ئاگری زەردەشتییە کە ٧ دەرچوونی ئاگر لە سەرەوەی تاوەرەکە بوونی هەیە، بەو باوەڕییەی کە زەردەشتیەکان پێیانوابوو کە ٧ هەنگاو یان ٧ ئاسمان هەیە بۆ گەیشتن بە بەهەشت، وا بڕوا دەکرێت لە بنەڕەتدا لە سەردەمی ساسانیدا وەک پەرستگای زەردەشتی بەکارهێنراوە.

 

لەلایەن ژنێکی شارەزای مێژووی باکۆ، پرۆفیسۆر و مێژووناس و شارەزای دیاری مێژووی باکۆ هەژماری کردووە کردووە کە بناغەی تاوەرەکان  ١٥ مەتر لە خوار ئاستی زەویدایە و سێ نهۆم لەسەر ڕووی زەوی بەرزبووەتەوە.

لە بنەڕەتدا لە نێوان سەدەکانی ٤ و ٧ ی زاینی بنیاتنراوە و ئاماژە بەو جیاوازیە دەکات لە بەردی بەکارهێنراو لە تاوەرەکە بە بەراورد لەگەڵ ئەو بەردەی کە لە شاری ناوەڕاستی دەوروبەری بەکارهاتووە.

بەپێی هەڵکەندنی شوێنەوارییەکانی ئەم دواییانە، لە ساڵی ١٩٦٢- ١٩٦٣ لە نهۆمی زەمینی تونێلەکە ئەنجام دراوە، تاوەرەکە لەسەر بەردێکی گەورە دروستکراوە بەرەو ئاڕاستەی دەریا لاری هەیە و پێکهاتەیەکی تەلارسازی کە لە بورجی سەرەکیەوە سەقامگیریی بۆ تاوەرەکە دابین کردووە.

 

نهێنی و ئەفسانەی جۆراوجۆر هەن کە پەیوەندیان بە تاوەرەکە و قەڵاکەوە هەیە

ئەفسانەی جۆراوجۆر دەگێڕدرێتەوە دەربارەی ناونانی قەڵاکە، ژمارەیەکی زۆر لەوان پەیوەستن بە سەردەمی ئیسلامی و ناوەڕاستی مێژووی باکۆ، زەردەشتی یان مێژوویی و ئایین و کەلتووری پێش ئیسلام، بەناوبانگترین ئەفسانە ئەوەیە کە کچێک بە قژی ئاگرینەوە خەڵکی باکۆی لە کۆیلایەتی ڕزگار کرد.

 

لە کاتێکدا قەڵایەکی کۆنی شاری باکۆ هەبوو لە کاتی زۆر کۆندا قەڵاکە پەرستگایەکی  هەبوو، دوژمن قەڵاکەی گەمارۆدا و فەرمانیدا گەلی باکۆ خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام ڕەتیان کردەوە قەڵاکە وێران بکرێت و دانیشتوانەکەی کۆیلە بکرێت، زۆرێک لە پارێزەرانی قەڵاکە لە هەوڵی وەستاندنی هێرشەکانی دوژمنیاندا و گیانیان لەدەستدا.

هاوکات فەرماندەیی دوژمن فەرمانیدا هێڵەکانی دابینکردنی ئاو ببڕدرێت و هەموو کەس لە ناو قەڵاکەدا تینوو بکات، خەڵکەکە شەو و ڕۆژ نوێژیان کرد و داوایان لە ئەهورامەزدا کرد کە ژیانیان ڕزگار بکات، لە ڕۆژی دواییدا خەڵک بینییان کە پارچەیەکی گەورەی ئاگرە پیرۆزەکە لە سەرەوەی تاوەری ئاگری پەرستگا دابەزیوە، کچێکی جوان لە ئاگرەکە هاتە دەرەوە کە قژی ڕەنگی ئاگرێکی درێژ بوو، خەڵکەکە کەوتنە سەر ئەژنۆ و دەستیان بە نوێژکردن کرد.

 

کاتێک بە ئازایەتییەکەی ڕووبەڕووی دوژمن بووەوە، فەرماندەی دوژمن سەرسام دەبێت بە ئازایەتییەکەی و بڕیاردەدەن واز لە دوژمنایەتی و شەڕ و کوشتن بهێنن و خەڵکی ناو قەڵاکە لە کۆیلە بوون و کوشتن ڕزگاریان دەبێت.

 

سەبارەت بە ناونای قەڵاکە بە ناوی "قەڵای کچ" دەگێڕنەوە کە گوایە پاشایەک لێرە کچێکی هەبووە وە کچەکەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کوڕە هەژارێکی دەرەوەی قەڵاکە دەکات، باوکیشی لەبەرئەوە کچەکەی بەند دەکات لەو قەڵایەدا، وە کچەکە لە بورجی قەڵاکەوە خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.

 

هەروەها بەتەمەنەکانی شارەکە باس لەوە دەکەن کە ئەو شارە زۆرجار دووچاری هێرش و پەلاماردان بووەتەوە، بەڵام ئەم ناوچەیە و ئەم قەڵایە دوژمنان هەرگیز نەیانتوانییوە دەستی بەسەردا بگرن، بۆیە بە کچی ماوەتەوە و ئەم ناوەی لێنراوە.

ت.پ