"پێویستە ژیانمان بە پەروەردەدا تێپەڕبێت"

تەڤگەری خوێندکارانی دیموکرات و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا، کەمپێکی هاوینەی بۆ خوێندکاران و گەنجان لە بەنداوی ئازادی نزیک ڕووباری فورات کردەوە.

 

دلوجان بۆزی

کۆبانێ- بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە کەسایەتی مرۆڤدا بکرێت، پێویستی بە پەروەردە هەیە، لە ئێستادا شەڕەکان زیاتر گەنجان بە ئامانج دەگرن و پڕۆژەکانی خۆیانیان لەسەر بنیاد دەنێن، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو ساڵێک کامپی هاوینە بۆ گەنجان دەکرێتەوە، تا گەنجان پەروەردە ببن و گۆڕانکاری لە فکر و کەسایەتیاندا بکەن.

 

٢٨ی تەمموز لە هەرێمی فورات کامپێکی هاوینە بۆ گەنجان کراوەتەوە کە تێیدا ٥ ژن و ٨ کوڕ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەردەوام دەبن لەسەر خۆپەروەردەکردن، کامپەکە لە بەنداوی ئازادی لەسەر چەمی فورات کراوەتەوە، خوێندکارەکان کاتەکانیان بە خوێندنەوەی پەرتوک و یارییەکان هێز بەخشەکان تێدەپەڕێنن، هەروەها وانەکانی وڵاتپارێزی، ئەخلاق، مۆڕاڵ، هاوڕێیەتی، ڕەخنە و ڕەخنەداین دەوترێتەوە.

 

ژنانی گەنجی بەشداربوو باس لە گرنگی پەروەردە دەکەن کە چۆن توانیویانە گۆڕانکاری لە کەسایەتی و فکریاندا بکات، هەروەها بۆ ئاژانسی ژنها دوان.

 

ت.پ