پرۆژەی "هەڵیبژێرە"، پێشخستنی ژنان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی لیبیا

لە شاری بنغازی وڵاتی لیبیا، خولێکی ڕاهێنانی تواناسازی بۆ چۆنیەتی و گرنگی ڕۆڵی ژنان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان کرایەوە و ژنان باس لە خولەکە و کارەکانیان دەکەن بۆ ژنها.

 

ئیبتسام ئەغفیر

بنغازی- چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بنغازی خولی راهێنان بۆ چاودێرکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمەڵەی بنیاتنانی توانای لیبی، بە هاوکاری تۆڕی پەیوەندییە حکومییەکان و بە سەرپەرشتی لیژنەی ناوەندی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و بە بەشداری ٢٢ ژن ڕێکخرا، تێیدا تێشکخرایە سەر ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بە گشتی و هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی کانونی یەکەمی لیبیا بە تایبەت.

"هیوادارم هەڵبژاردنەکان دادپەروەرانە بن"

فەتیحە محەمەد بڵقاسم، سەرنووسەری کەناڵی لیبیا، دەربارەی بەشداریکردنی ژنان لە دەورەکەدا دەڵێت: یەکەمجارە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی بەم جۆرە بکەم کە باس لە پرۆسەی هەڵبژاردن و گرنگی ڕۆڵی ژنان بکات لە پرسەکەدا، ئامانجی بەشداریکردنم ئەوەیە هەوڵبدەم خزمەتێک پێشکەش بە وڵات بکەم، بەپشتیوانیکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کە هیوای زۆری لێدەخوازین، هیوادارم دادپەروەرانە و شەفاف بێت و منیش وەک چاودێرێکی هەڵبژاردن درێژە بە کارەکەم دەدەم، هەوڵ دەدەم لە ئاستی گشتیشدا بەشداریم هەبێت نەک تەنها لە بنغازی.

 

وەفا ئەلعەشیبی، چارەسەرکاری فیزیکی، ئاماژەی بەوەدا: ئەمڕۆ ئێمە بەشداری لە پڕۆژەیەکی مەشقپێکردن دەکەین بۆ ئامادەکردنی چاودێرانی هەڵبژاردن وەک بەشێک لە پڕۆژەیەک کە هەڵبژێردراون، ئەم خولە دەرفەتێک بوو بۆ هاندانی ژنان و ئامادەکردنیان وەک چاودێر، چونکە بۆشایی لە بوونی ژن لە پرۆسەی چاودێریدا هەیە، تا بەڕێگەی ڕاست و شەفاف هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

 

"دەبێت UNHCR کۆنترۆڵی کاری چاودێران بکات"

وەنیسە محەمەد، بەشداربوویەکی خولەکە و خاوەنی ئەزموون لە چاودێری هەڵبژاردنەکان، باسی لەوەکرد: چاودێریکردن لە خولی هەڵبژاردنی کۆنگرەی نەتەوەیی لاواز بوو، چونکە چاودێران خولی ڕاهێنانی پێویستییان نەبینیبوو، ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە چاودێر کارەکانی بە ڕێکوپێکی نەدەزانی، بۆیە لەکاتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی دەنگدان و کۆتایی هاتنی پرۆسەکە چاودێرەکان کارەکانیان نەدەزانی بەهۆی نەبوونی کۆنترۆڵ لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە، بەڵام ئەم جارە هیوادارین کە کۆمسیۆن کۆنترۆڵ لەسەر چاودێر و بەڕێوەبەرانی بنکەی دەنگدان دابنرێت.

 

حەنان مفتاح، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتیەکانی لە سەنتەری وەشم بۆ خوێندنی ژنان، دەربارەی بەشداریکردنی خۆی وتی: ئەمە ئەزمونێکی باشە و ئامانجمانە کە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفافانە بەڕێوەبچێت، لە ڕووی تیۆری و پراکتیکییەوە سودمان لە خولەکە بینی، لەڕێگەی ئەم خولانەوە چاودێریکرنێکی ڕاست و دروست بە بەردەوامی لەسەر هەڵبژاردنەکان دەبێت و ڕاهێنان بە ژنان دەکرێت بۆ تواناسازی و پێشکەوتنی زیاتر.

 

ئەمانی ئەلسنونی، ئەندامی ڕێکخراوی ژیانەوەی لیبیا، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم دانیشتنە هەنگاوێکی نایابە، بەتایبەتی کە پشتگیری ژنان کراوە، چونکە ژنان مافیان هەیە وەک چاودێرێی هەڵبژاردنەکان بن و دەبێت مافی بەشداریکردنیان هەبێت لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا لە ٢٤ی کانونی یەکەمدا: "من لە ڕیزی ئەندامانی چاودێردام، چونکە وەک هاووڵاتییەکی لیبی مافی پاراستنی سندوقەکانم هەیە هەڵبژاردندا".

 

ت.پ