پۆلیسی فریاکەوتنی ژنان بەردەوامە لە پاراستنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

ژنان بەشێکی سەرەکین لە پاراستنی هاوڵاتیان و پێگەیەکی سەرەکیان هەیە لە ناو پۆلیسی فریاکەوتن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

شیرین محەمەد

قامیشلۆ- پۆلیسی فریاکەوتنی ژنان لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێزێکی ئەمنی هەڵگری پەیامێکی کۆمەڵایەتی و مرۆییە و بەدوای دابینکردنی خزمەتگوزاری ئەمنی و کۆمەلایەتیدا دەگەڕێت بۆ پاراستنی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا.

 

لە هەلومەرجی سەختی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا، پۆلیسی فریاکەوتنی "هاواری" لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزرا بۆ پشتگیریکردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بۆ پێکهێنانی هێزێکی یەکپارچە کە توانای پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی هەیە ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا بە ئامانجی خزمەتکردن و پاراستنی هاوڵاتیان و گەیشتنیان لە خێراترین کاتدا بۆ بارودۆخی بەپەلە.

 

لەسەر کاری پۆلیسی فریاکەوتنی ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیلان ئەحمەد ئەندامی پۆلیسی فریاکەوتن لە شاری قامیشلۆ ئاماژەی بەوەکرد کە کاری ئەوان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری شارەکەیە، بڵاوکردنەوەی ئاشتی و پاراستنی کۆمەڵگا لە هەر بارودۆخێکی لەناکاو کە ڕوبدات، پۆلیسی فریاکەوتن هێزی دەستێوەردانی خێرایە، کە شەو و ڕۆژ بە تەواوی ئامادەکراوە بۆ یارمەتیدان و پاراستنی هاوڵاتیان.

 

وتیشی: "پۆلیسی فریاکەوتن تەنها هێزی چەکداری نییە، هێزێکی مرۆیین کە بەسەر هەموو گرفتەکاندا زاڵین بۆ دابینکردنی هاوکاری بۆ هاوڵاتیان و پاراستنیان و یارمەتیدانیان، ٢٤ کاتژمیر لە ڕۆژێکدا کار دەکەین"، ئاماژەی بەوەشکرد کە چوونە پاڵ هێزی پۆلیس گۆڕانکاری بوو لە ژیانیدا.

 

هیڤین داوود ئەندامێکی دیکەیەو لەبارەی ڕۆڵی ژنان و شوێنیان لە هێزەکانی پۆلیس وتی: "ژنان بەشێکی سەرەکین لە پاراستنی هاوڵاتیان و پێگەیەکی سەرەکیان هەیە لەناو پۆلیسی فریاکەوتندا، لە ڕێگەی دیسپلین و هاوکاریمان بۆ هاوڵاتیان و بەتایبەتی ژنان خۆشەویستی کۆمەڵگامان بەدەستهێناوەو داواکاریش بۆ بوون بە پۆلیس زیاتر بووە".

 

هیڤین داوود بەناوی پۆلیسی فریاکەوتنەوە داوای لە هەموو دانیشتوان کرد کە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن لەکاتی فریاگوزاریدا بۆ ئەوەی بە خێرایی دەستتێوەردان بکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان و ناوچەکە، وتیشی: "کارەکانمان بەردەوامن لە پاراستنی ئاسایشی هەمیشەیی لە ناوچەکە".

 

لە کۆتایی قسەکانیدا هیڤین داوود وتیشی: "ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ڕۆڵی سەرەکیان بینیوە لە پێشەنگایەتیی کۆمەڵگادا، بۆیە دەبێت لە هەموو بوارەکاندا پێشەنگ بن، چونکە شۆڕشی ڕاستەقینە شۆڕشی ژنانە".