ژنانی باشوور: "دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێنرێن"
لە بەردەوامی هێرشەکانی چەتەکانی دەوكەتی تورکیا بۆ سەر سوریا و گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنانی باشووری کوردستان هاوسۆزی خۆیان نیشاندا و دەڵێین: پێویستە ئەم هێرشانە بوەستێنرێن.
سلێمانی
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٧ تشرینی دووەمی مانگی رابردوو، چەتە بەکرێگیراوەکانی لە ژێر ناوی تەحریر شام هێرشیان کردە سەر شاری حەلەب لە سوریا و لە بەردەوامی ئەم هێرشە داگیرکارییانە، خەڵکی ناوچەکە و کوردە ئاوارەکانی شاری عەفرین لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا دیسان رووبەڕووی کوشتن، دەستدرێژی و کۆچ بوونەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-هەسەدە، ڕایانگەیاند، ١٢٠ عەرەب کە لەگەڵ سەدان هاوڵاتی کە بەنیازبوونبگەنە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەلایەن هێزەبەکرێگیراوەکانی دەوڵەتی تورکیا لەنزیک ناوچەی شێخ نەجاڕدەستگیرکران. ئەم گروپانە بۆ ماوەی ٢ ڕۆژ ڕێگریان لە ڕۆشتنی ئەوهاوڵاتیانە کردووە بە مەبەستی کۆکردنەوەی زیاتر لە ١٥ هەزارهاوڵاتی مەدەنی.
بە بەردەوامی مێژوو، یەکەمین قوربانیانی شەڕی دەوڵەتە داگیرکەر و دەسەڵاتخوازەکان ژنان و منداڵان بوونە، ژنانی هاوڵاتی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان سەبارەت بەم بارودۆخە هاوسۆزی و هەڵوێستی خۆیان دەربڕی و بۆ ئاژانسەکەمان دوان.
''ژنان هەموو شتێکی ژیانن"
ڕازاو محەمەد، هاوڵاتی باس لە ئاوارە بوونی گەلی کورد و بە تایبەت ژنان دەکات لەم هێرشە دواییە و وتی: پێویستە دەم و دەزگاکانی مافی مرۆڤ ژنان بپارێزن، چونکە ژنان لە تەواوی جیهاندا تەواوکەرن و هەموو شتێکی ژیانن. ئەگەر هێزی من هەبێت، من مافی ژنان دەپارێزم، بە بێ ژن جیهان بەڕیوەناچێت.
هەروەها لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە بەقوربانی بوونی منداڵان لە هێرشەکاندا دەکات کە ئەنجامی دڕندە بوونی دوژمنە و وتی: منداڵان ئاییندەی وڵاتن، چونکە ئەوە منداڵانن کە لە داهاتوودا دەبنە سەرۆکی ئەم وڵاتە. بە ڕای من ئەم شەڕەی کە لە ئێستادا بەڕیوەدەچێت لە ئەنجامی سیاسەتی دەوڵەتانی ئەوروپا و وڵاتانی تر، بۆ بەرژەوەندی خۆیانە و منداڵان و ژنان دەبنە قوربانی.
ڕازاو محەمەد لە کۆتایی قسەکانیدا باس لە دڵتەنگی خۆی بۆ ئەم بارودۆخە دەکات و دەڵێت : پێویستە کورد یەکگرتوو بن و کۆتایی بەم بارودۆخە بهێنن، پێویستە سیاسەتمەداران و دەسەڵاتداران لە هەرێمی کوردستان پشتیوانیان بن.
" وەک ژنێک دەمەوێت شەڕ نەمێنیت "
هاوڵاتییەکی تر بە ناوی سارا محەمەد، دەڵێت : کورد بریندارە و لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەیە کە جارێکیتر کورد و بە تایبەتی ژنان، تووشی کێشە دەبنەوە، ئاوارە دەبن، کەس و کاریان لەدەست دەدەن. لە هەموو شەڕەکاندا لە هەمووی زیاتر پشک بەر ژنان دەکەوێت. هەروەها باس لە ئەزموونی خۆی دەکات و وتی:هەر لە ساڵانی ڕابردوودا بینیومانەکە ژنان بەردەوام لە شەڕەکاندا دەبنە قوربانی، هەر لە تەمەنی منداڵیدا لە ناو دەچن و دەبێت لە داهاتوودا ناسنامەی خۆیانن نەزانن. سارا لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات کە هەر کوردێک لە هەر چوارپارچەی کوردستان، چ ئازارێکی ژیان بکات ، ئیمەش لەگەڵیانن و من وەک ژنێک دەمەوێت شەڕ نەمێنیت و پاڵپشتی ژنان بکەن.
"دبیت ئەم هێرشانە بوەستێنرێن"
ڕێزان محەمەد سەرەڕای دەربڕینی هاوسۆزی خۆی بۆۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و قوربانی بوونی ژنان و منداڵان لەم هێرشانەدا دەڵیت: بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر دەسەڵاتداران و پێویستە ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت، تا کەی ژنان باجی ئەم شەڕانە بدەن؟ هەروەها وتی: دەبێت پشتیوانی بدرێت بۆ ئەوەیکە ئەم هێرشانە بوەستینرین و تەوا ببن.
"ئەم هێرشانە زیانێکە بۆ هەموو کوردێک"
شنە موراد وەک ژنێک لە باشووری کوردستان ئەم هێرشانە زیانێک بۆ هەموو کوردێک و بە تایبەت بۆ ژنان دەبینێت و دەشڵێت: ژنان و منداڵان بێ تاوانن و لەم هێرشانەدا ژنان تووشی دەستدرێژی دەبنەوە، بۆ دەبێت ئەم شتانە بژین و ببنە قوربانی؟
شنە موراد لە کۆتایی قسەکانیدا داوا دەکات کە بە زووترین کات ئەم هێرشانە کۆتاییان بێت و گەل بگەڕێنەوە ژیانێکی ئارام و وتی: ئەوان خاکی خۆیان بەجێناهێڵێن بەڵام پێویستە لە وڵاتانی تریشەوە هاوکاریان بن، ناکرێت وڵاتێک لە بەر چاوی تۆدا وێڕان بکرێت و تۆ تەنها سەیری بکەیت، پێویستە ژنان پشتگیری لە یەک بکەن.
"پێویستە هەموو یەکگرتوو بن"
دڵخۆش عەلی، هاوڵآتییەکی تری شاری سلمانیی، تیشک دەخاتە سەر ئەوەیکە سەرەڕای ئەوەیکە ژنان بوونەتە قوربانی، بەڵام ژنان هێزن و لە هەموو نەخۆشییەکاندا توانایی بەرگرییان هەیە و وتی: گەلی ڕۆژئاوا مافی خۆیانە بۆ لە خاکی خۆیان دەربکەون. پێویستە هەموو یەکگرتوو بن و دەستی یەک بگرن لە بەرامبەر ئەم هێرشانە.