ناوچەی مەترسیدار لە ئەفریقای باشوور: ژیان لە بینایەکی وێرانبوو

شاری ناوەوەی جۆهانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور بۆ خەڵکی دەرەوە مەترسیدارە، لەگەڵ بەرزی ئاستی تاوان و ماددە هۆشبەرەکان و لەشفرۆشیەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

وێنەگر شیراز محەممەد متمانەی هەندێکی بەدەستهێنا کە لەوێ دەژین بۆ زانینی زانیاری زیاتر دەربارەی ماڵەکەیان لە یەکێک لە بینا ناتەواو و سەرنجڕاکێشەکانی ناوچەکە.

زیاتر لە ١٧ساڵە کە دەسەڵاتداران بینای سان جۆزیان لە هیل برۆ بە نەگونجاوی بۆ نیشتەجێبوونی مرۆڤ ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا ئەو بینا چەند نهۆمییە بێبەشە لە هەموو کەلوپەلێک و دەرگا و پەنجەرە و تەواوکاری ناوەوەی بیناکە.

 

ئەو دانیشتوانەی کە لەوێ دەژین بەتانی و قوماشیان داناوە بۆ داپۆشینی بۆشاییە گەورەکان و پەنجەرەکان بۆ گەرمکردنەوەی ژوورەکان، لە وەرزی زستاندا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و ژیان کردن تێیدا سەخت دەبێت.

دانیشتوانەکەی دوو هێندەی پێشتر بووە

لە دوانیوەڕۆیەکی زستانی سارددا بۆنی پاشماوەی خواردن ڕێڕەوە تاریکەکانی سان جۆز داگیردەکات، کەسانی نیشتەجێی بیناکە تێکەڵە لە ئەفریقیای باشور و لە شارە دراوسێکان و ناوچە لادێییەکان، هەروەها کۆچبەرانی سەرانسەری ئەفریقا.

 

ژمارەی دانیشتوانی بیناکە نزیکەی دوو ئەوەندە بووە بۆ نزیکەی ٢٠٠  ژن و منداڵ - بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە کە بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو گرفتانەی بەهۆی کاتی کەرەنتینەوە ڕووبەڕووی خەڵکی بووەتەوە، ئەوانەی تێیدا دەژین کەیسێکی دادگایان بردووەتەوە بۆ ئەوەی دووبارە نیشتەجێ بکرێن و گواسترانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن دەسەڵاتدارانی شارەکەوە دابین کراوە، چونکە بڕیاری لە ناوبردنی بیناکە دراوە بەڵام هەتا ئێستا جێبەجێنەکراوە.

بیناکە داڕوخاوە و ئاو و ئاوەڕۆی نییە

ژێرزەمینەکە و ناوچەکانی دەوروبەری پڕن لە پاشەڕۆ و ئاوەڕۆ، هیچ کارەبایەکی تێدا نییە، ئاوی پاکی لێنیە، هیچ تەوالێتێکی تێدا نییە و خەڵکەکە بۆشایی بەتاڵی تاریک لە بیناکە و هەندێک جار سەر شۆستەکە بەکاردەهێنن.

 

ئەو کەسانەی لە ناو بیناکەدا دەژین ژیانێکی سەختییان هەیە زۆربەی کات ڕووبەڕووی نەخۆشی و مردن دەبنەوە و پێویستیان بە نەخۆشخانەیە، چەندین کەس بەهۆی سەرماوە تێیدا گیان لەدەستدەدەن.

بەشێکی زۆریان ئەوانەن کە لە زیندان ڕزگارییان بووە، ڕۆژانە هیچ ڕاخەرێکیان دەست ناکەوێت لەسەری بخەون و بۆ پەیداکردنی خواردنی ڕۆژانەیان پێویستە سەر خۆڵەکان بگەڕێن یاخود لە دەرگای ماڵە دراوسێکان بدەن.

 

کڵێساکان، ڕێکخراوە ئایینی و خێرخوازیەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پاراستنیان، چەندین کەس ڕیز دەگرن بۆ نان خواردن و بەتانی هاوکارییەکانی کۆمەڵەی موسڵمانانی ئەفریقای باشور.

سەرچاوە: BBC

ت.پ