نابەرپرسیاربوونی میدیا هۆکاری زیادبوونی خود کوژییەکانن

کەمبوونەوەی ئاستی تێگەشتن و راگەیاندن و ناهۆشیاری تاک هۆکاری زۆر بوونی کوشتن و خود کوژیە، قەیرانە ئابوورییەکان، و هاوسەرگیری پێشوەختە بۆ ژنان هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی کوشتن و ناچار بە خۆ کوشتنن.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە - لە کۆتای مانگی شەشە و سەرەتای مانگی حەوت دا تەنها لەماوەی  چوار رۆژدا کردەوەی خۆ کوژی و کوشتن روو لە زیاد بونەو تەنها لەماوەی پینج رۆژدا دوازدە کەس لە هەولیر و دهۆک و سلیمانی کوژراون و خۆیان کوشتوە ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا هەبوەو بە شێک لەو کوژراوانەش ژنان و لە لایەن هاوسەر و پیاوانی دیکە و هاوڕیکانیانەوە کوژراون.

 پرسی ژن و کوشتنی ژنان و تاکی کۆمەلگا لە مەترسیدایەو بەرای توێژرانی دەروونی و پارێزەران پێویستە لە عەقڵیەتی کۆمەڵگا تێبگەین و بزانین قسە لە چ چینیک وەردەگرین لەو چینەوە ئامۆژگاری کۆمەلگا بکرێت و پێویستە راگەیاندن و سۆشیال میدیاو مامۆستایانی ئاینی بینە سەر خەت بۆ چارەسەر کردن.

 

ڕاگەیاندنەکان هۆکاری زیادبوونی خۆکوژییەکانن

شەهێن عومەر تویژەری دەروونی باس لەوە دەکات کە کوشتن و خۆکوشتن لە کۆنەوە هەر هەبوە بەلام بەم رادە زۆر نەبوە وەک ئیستا و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن " کردە خود کوژی و کوشتنەکان ئیستا بە جۆریک پیشان دەدریت و بە چاونەترسانەو ئازادانە کار ئاسانی دەکات بۆ دووبارە بوونەوەی، و هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت و بەئاسان دەست کەوتنی هۆکارێکی ترە بۆ زیادبوونی کوشتنەکان."

ئەم تویژەرە باس لەوەش دەکات کە خەڵک لە یاسا ناترسیت و بە سولحی عەشایەری چارە دەکرێت، وتی: " دەکرێت یاساکان توند تر بکرێت کە خەڵک نەتوانێت با ئاسانی بیر لە کردەی کوشتن بکاتەوە چونکە نەبوونی یاسای تۆکمە وایکردووە کە خەڵک دەڵێت بۆ بکوژی پیشووتر بە ئاسانی تێدەپەڕیت دڵنیام بۆ منیش هەروا دەبیت."

بەڕای شەهێن عومەری توێژەر ناهۆشیاری خەلک و تیک چوونی دەروونی تاک لە ئیستادا هۆکارێکی ترە کە پێ ئەچی  لای هاوەڵەکانی گلەیی دەکەن ئەلێن خۆم ئەکوژم ئەکوژریین بێ باکین لەوەی خۆی بکوژی  بۆیە گەشتوونەتە ئەم ئاستە و دەبێت تێگەشتن لە ناو تاکەکاندا زیادبکرێت.

 

دۆخی دارایی و ئابوری هۆکاری زۆر بوونی توندو تیژیە

دێرین ئاسۆ پارێزەر باس لەوە دەکات کە دۆخی ئابووری و خراپی باری دارای کۆمەڵگا وایکردوە دەرونی تاکەکان ئاڵۆز و شێواو ببێت و توندوتیژی بەرامبەر خۆی و دەوروبەر ئەنجامبدات، زیان بەخۆی یان خیزانی بگەیەنێت.

ئەم پارێزەرە باس لەوە دەکات کە پێویستە مامۆستایانی ئاینی بینە سەر خەت و وتی: " پیویستە سیمینار و کۆرو کۆبونەوە وە خیزان و گەنجان و ژنان هۆشیار بکەینەوە کە یاسا و شەرع بکەونە کار بۆ هۆشیار کردنەوەی خەلک و گەنج و ژنانمان بۆ پیش چوونە ناو هەر پرۆسەیەکی ژیان کە بە تێگەشتن و بەرپرسیاریەتی زیاترەوە هەنگاوبنێن."

 

هاوسەرگیری  پێش وەخت دوبارە هۆکاری زیاتری توندو تیژی و خۆکوژیە

زۆربەی ئەو ژنانەی کە دەکوژرین یان ناچار بە خۆکوشتن دەکرێن لە ئەنجامی قورسایی ژیان لە بیستەکانی تەمەندان، و بە بۆچوونی دێرین ئاسۆی پارێزەر هاوسەرگیری پیش وەخت هۆکارێکی ترە بۆ زیادبوونی کوشتن و توندوتیژییەکان، " زۆربەی گرێبەستەکانی هاوسەر گیری لە دادگاکاندا ناکرین بەلکو  لە خوار تەمەنی یاساییەوەن و لە ئەنجامدا زۆرترین توندو تیژی رو دەدات چونکە مندال پیویستی بە هاوسەرگیری نیە بەلکو پێویستی بەوەیە یاری بکات نەوەک منداڵی پی بەخیو بکرێت. "

لەماوەی رابردووڕیژەی کوشتن و خۆکوژی لە هەرێمی کوردستان روو لە زیاد بوونەو تا ئیستاش نەتوانراوە لە لایەن حکومەتەوە ریگە چارەیەک بۆ هۆکارەکان بدۆزرێتەوە، چارەسەرەکان کاتین و دوبارە ڕیژەی توندوتیژی ڕوو لە زیادی دەکات.