ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە کار لەسەر چنینی خوری دەکات

پیشەی چنینی خوری یەکێکە لەو پیشانەی کەلەپووری کۆن کە هێشتا ژنان لە دەشتەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر پێوەی پابەندن.

 

زەینەب خەڵەف

دێرەزۆر- ژنان لە دێرەزۆر ئەو نەریتەیان لە دایک و داپیرەیان وەرگرتووەو بۆ نەوەکان بەردەوامی پێدەدەن، شەمسە ئەلحەمودی تەمەن ٥٥ ساڵ لە دیرەزۆر زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەدەستی خۆی خوری دەچنێت و ڕێگە نادات کە کەلتوور و کەلەپووری کۆن ون ببێت.

 

ئەو لەمنداڵییەوە خوری دەچنێت

شەمسە ئەلحەمود، یەکێک لەو ژنانەی لە گوندی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆرە و تا ئێستا پارێزگاری لەو کەلەپوورە دەکات، ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە لەسەر تۆڕە تەقلیدییەکان کاردەکات و وتی: "لەو کاتەوەی منداڵ بووم، لە دایکم و داپیرمەوە فێری پیشەی چنینی خوری بووم، من زۆر حەزم لەم هونەرە بوو، دوای ئەوەی فێربووم چۆن کار بکەم لەسەر چنینە کۆنەکان، شێوەکانم زۆر جوان دروست کرد".

 

پێویستە کلتوور بپارێزرێت

شەمسە ئەلحەمود ئەوەیخستەڕوو کە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژ یان مانگێکدا جێگەی نوستن دروست دەکات و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: " من لە هەفتەیەکدا جانتایەکی گەنم دەدورم، من رۆژانە ٦ کاتژمێر کار دەکەم هیچ پیشەیەک قورس نییە، هەموو پیشەیەک زەحمەتی خۆی هەیە، دەستەکانم و پشتم ئازاریان هەیە چونکە من بۆ ماوەیەکی زۆر کار دەکەم، بەڵام بەداخەوە، ئێستا ئەو شتانەی کە بە دەستی خۆمان دەیچنین  چیتر لە لایەن خەڵکێکی زۆرەوە ناخوازرێن، لە ساڵانی ڕابردوودا هیچ ماڵێک بێبەش نەبوو لەوەی کە ئێمە بەدەستی خۆمان دەیکەین، چونکە ژنان لە منداڵییەوە فێری ئەو هونەرە بوون بۆ ئەوەی پێداویستی ماڵەوە دابین بکەن، بەڵام دوای دروست کردنی بە ئامێر ئەوانە کەوتنە بازاڕەوە"، شەمسە ئەلحەمود ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت ئەم کەلتوور و کەلەپوورە دێرینە بپارێزرێت.