لیژنەی ئاشتەوایی حەلەب دایە عەقیدەی بەبیرهێنایەوە
کۆمیتەی ئاشتەوایی کۆنگرەی ستار لە دووەمین ساڵیادی یادی ئەنجومەنی دادوەری ژن دایە عەقیدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی ئاشتەوایی کۆنگرەی ستار لە دووەمین ساڵیادی ئەنجومەنی دادوەری ژن دایە عەقیدە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
حەلەب
بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی ئەنجومەنی دادی ژنانەوە، عەقیدە عوسمان ناسراو بە "دایە عەقیدە" کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە شاری سەرێکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کۆمەڵکوژ کرا، لە چەندین شاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکی کراو هەروەها کۆمیتەی ئاشتەوایی کۆنگرەی ستار لە دووەمین ساڵیادی یادی دایکە عەقیدەدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لێدوانەکە لە بەردەم ناوەندی کۆمیتەی ئاشتەوایی کە دەکەوێتە گەڕەکی شێخ مەقسودی خەربەوە هاتووە لە بەیاننامەکەدا دەیان ئەندامی رێکخراو و دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامانی دیکەی کۆنگرەی ستار ئامادەبوون کە ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دایکە عەقیدە بەرز کرانەوە، لێدوانەکە لەلایەن بەڕێوەبەری کۆمیتەی ئاشتەوایی ئەمینە شێخۆ خوێندرایەوە.
ئەمینە سەرەتا یادی دایە عەقیدەی کردەوەو وتی: "ئێمە وەک ئەنجومەنی دادوەری ژنان بەتوندی ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و دڕندەیی بۆ سەر کورد دەکەین، بەتایبەتی بۆ سەر ژنان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی کە کرایە سەر سەرێکانی، دایە عەقیدە لەلایەن دوژمنەوە کرایە ئامانج و دوو ساڵ بەسەر شەهیدبوونیدا تێدەپەڕێت، بە کەسایەتی ئەوهەموو شەهیدانمان بەبیردێتەوە و بەڵێن دەدەین تێکۆشانیان زیاتر بکەین".
بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.