لوبنان، کەمپەینێک بۆ پێداویستیە تایبەتەکانی ژنان دەستیپێکرد

لە لوبنان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەکانی سوڕی مانگانەی ژنان، ناچارن پەنا بۆ ڕێگەچارەی جیاواز ببەن کە زیان بە توندوتیژیەکانیان بگەیەنن.

 

کارۆلین بزی

بەیروت-  بەهۆی بارودۆخی خراپی ئابووری و دژواری ژیانی دانیشتوانی لوبنان، ژنان و کچان ناتوانن بەئاسانی پێداویستییەکانی سوڕی مانگانەیان بەدەستبخەن، بەدوای ڕێگەچارەی دیکەدا دەگەڕێن کە زیان بە تەندروستیان دەگەیەنێت. بەو هۆیەوە ڕێکخستنی "فیمەیل" کەمپەینێکی بە ناوی "خوێنمانتان وشک کرد"یان لە ١٤ی تەمموزەوە دەستپێکرد و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن باج لەسەر پێداویستییەکانی ژنان هەڵبگرن و هاوکارییان بکەن.

 

٪٧٦ی ژنان ناتوانن پێداویستی سوڕی مانگانە بکڕن

دەربارەی کەمپەینەکە عالیە عەوازە، بەڕێوەبەری کارگێڕی ڕێکخستنی فیمەیل، ئاماژەی بەوەدا: وەک ڕێکخراوەکەمان لەم ماوەیەدا پێداویستی سوڕی مانگانەمان بۆ ژنان و کچان دابینکرد و بڵاومان کردەوە، زیاتر هاوکاری ئەو ژنانەمان دەکرد کە لە کاتی تەقینەوەکەی بەیروتدا زیانیان پێگەشتووە، لەو ماوەیەدا توانیمان زۆرترین شوێن بەسەر بکەینەوە، کاتێک کە چووینە ناو کۆمەڵگاوە هەستمان بە پێویستی بەپەلەی ئەم بەرهەمە کرد و گوێبیستی گلەیی زۆری ژنان و کچان بووین لەسەر ئەم پرسە.

 

عالیە وتیشی: بۆ ئەوەی ڕادەی گەورەیی کێشەکە بزانین، لێکۆڵینەوەیەکی نێونەتەوەییمان بە نوێنەرایەتی کۆمەڵگاکانی لوبنان و سوریا و فەلەستین ئەنجامدا، بۆمان دەرکەوت کە ٪٧٦ی ژنان ناتوانن پێداویستی تایبەتی ژنان بەدەستبهێنن، بەهۆی ئەم ڕێژە بەرزەشەوە ئێمە دەستمان بە کەمپەینەکە کرد بە شێوەیەکی نێونەتەوەیی.

 

کەمپەینەکە بە چالاکی بەڕێوەدەبرێت

ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەدا لەوکاتەی دەستیان بە کەمپەینەکە کردووە، دڵنیا نەبوون لەوەی بتوانن بە باشی بەڕێوەی ببەن، بەڵام دوای بڵاوکردنەوەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، خەڵكێکی زۆر پێشوازییان لە کەمپەینەکە کردووە کە سەرسام بوون بەو بەشدارییە زۆرە، پیاوانیش بەشێوەیەکی چالاک بەشداربوون لە بڵاوکردنەوەی کەمپەینەکە و هاوکاری کردن.

 

بەهۆی گرانی بەدەستهێنانی پێداویستی سوڕی مانگانەوە ژنان ناچاربوون کە بە پەڕۆ دروستیبکەن، لەوبارەیەوە عالیە دەڵێت: پێش هەموو شتێک پێویستە بزانین کە ئایا ئەم ڕێگەچارەیە تەندروستە یان نا، چونکە ئەو ڕێگەچارانە ناتەندروسن و زیان بە ژنان دەگەیەنن و کاریگەری لەسەر تەندروستی سێکسی هەیە، ئەمەش مەترسیدارە.

 

بەدەستهێنانی پێداویستی سوڕی مانگانە سێ قات گران بووە لە وڵاتی لوبنان، ئەو سانتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەهێنرێنە ناوەوە نرخیان ٦٦ لیرەیە و لەسەدا ٤٠٩ نرخیان بەرز بووەتەوە، ئەوانەشی لە ناوەوەی وڵات دروستدەکرێن نرخیان نزیکەی ٩٨ لیرەیە و لەسەدا ٢٣٤ نرخیان بەرز بووەتەوە، بەو شێوەیە ژنان بۆ بەدەستهێنانی پێداویستی سوڕی مانگانە پێویستیان بە ١٢٠ لیرە هەیە.

 

ت.پ