لەگوندی عەین ئەل-جاموس ژنان لەگشت کارەکاندا پێشەنگن

ژنان لە گوندی عەین ئەل-جاموس بۆ ئەوەی ڕاستی کۆمەڵگاکەیان پێشبخەن، ژیانێکی هاوبەشیان لە نێوان ڕەگەزەکاندا دامەزراندووە.

سیلڤا ئەل-ئیبراهیم

مەنبج - گوندی عەین ئەل-جاموس ٤٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی مەنبج، نزیک ڕووباری فورات، لەبەر ئەوەی باپیری گوندەکە لەگەڵ یەکێک لە گوندە دراوسێکان پێشبڕکێی نێوان گامێشەکانی بردەوە بە گوندی عەین ئەل-جاموس ناونراوە، هەر کەسێک لەگوندی عەین ئەل-جاموس نیشتەجێ بێت سەرقاڵی چاندن و بەخێوکردنی مەڕ دەبێت، لە گوندەکەدا ژیانێکی هاوبەشیان لە نێوان ڕەگەزەکاندا دامەزراندووە، بۆ ئەوەی ڕاستی کۆمەڵگاکەیان پێشبخەن، بۆیە بۆتان ئاساییی بێت کە ژنێک تراکتۆرێک لێبخوڕێت و زەوییەکەی جووت بکات یان ژنێکی گەنج سواری ماتۆرسکیل بێت و خوشکەکانی بباتە خوێندنگە، ئەمە ئەو دیمەنەیە کە لە گوندی عەین ئەل-جاموسی مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەیبینیت، ژنان لەگوندی عەین ئەل-جاموس تەنیا بەڕێوبەر نین لەسەر ئاستی خێزان، بەڵکو لەئاستی ئیداری و ڕێکخراوەیی و لایەنە سیاسییەکاندا دەتوانن نوێنەرایەتی خۆیان و کۆمەڵگاکەیان بکەن لەپۆستەکانی بڕیارداندا زۆرێک لە ژنان لە گوندەکە بەشداری لە کۆبوونەوە و کۆڕ و ئاهەنگە سیاسییەکاندا دەکەن.

 

"خەڵکی گوندەکەمان بە کاری ژنانەوە سەربەرزن"

فەریدە ئەلناسر تەمەن ٥٥ ساڵ ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی ٢٠ ساڵە تراکتۆر لێدەخوڕێت و وتی: "ژنانی گوندەکە هەرچی لەدەستیان بێت دەیکەن چ تراکتۆر لێخوڕن یان چاندن، ئەوەی کە ڕێگەی پێدام فێری تراکتۆر لێخوڕین ببم تەندروستی خراپی هاوژینەکەم بوو. بۆ ماوەی بیست ساڵە تراکتۆر لێدەخوڕم، کارم دەکرد هەتا منداڵەکانم گەورە بوون و بوون بە بەرپرسی کار، هەروەها کچەکانم فێری تراکتۆر لێخوڕین کرد بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سەختی ژیان ببنەوە، هەموو کەس لە گوندەکەمان پشت دەبەستێت بە ژیانێکی هاوبەش لە نێوان ژن و پیاودا هەندێک پیاو لە دەرەوەی وڵات کار دەکەن، ژنان لە ناو گوندەکەدا کار دەکەن و هەموو بەرپرسیارەتییەکە دەگرنە ئەستۆ، نەک تەنها لە ڕووی شۆفێری تراکتۆرەوە، ژنەکانمان هەموو ئەو ئامێرانە لێدەخوڕن کە پێویستمانە لە ژیانی گوندەکەماندا، خەڵکی گوندەکەمان شانازی بەوە دەکەن کە ژنان هەموو کارەکان دەکەن ژنانی گوند خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێزن".
 

"توانای ژنان بۆ بەڕێوەبردنی ماڵ و کار و کشتوکاڵ یەکسانی ڕەگەزی بەرامبەرە"

فەیدا محەمەد شێخ تەمەن ٥٥ ساڵ ئاماژەی بەوەکرد کە دوو ساڵ بەر لە ئێستا فێری شۆفێریکردنی تراکتۆر بووە کاتێک کە هاوژینەکەی نەخۆش بووە و وتی: "لە کاتی گیان لەدەستدانی هاوژینەکەمەوە تراکتۆر لێدەخوڕم، من هەموو کاری کشتوکاڵ و بیناسازی و مەڕداری دەکەم سەرەڕای زۆری تەمەنم تراکتۆر لێدەخوڕم چونکە کوڕەکەم هێشتا گەنجە و کچەکانم دەچن بۆ خوێندنگە و کاتێک دەگەڕێنەوە لەهەموو کارەکان یارمەتیم دەدەن، پێش مردنی هاوژینەکەم ئێمە هەموو شتێکمان پێکەوە دەکرد، هەمیشە کاری ژنان لە گوندەکاندا زۆرترە ئێمە ژیانێکی هاوبەش لە نێوان ڕەگەزەکاندا دەژین و وەک کێشە بۆ کچی یەکەم نابینین، جیاواز لە هەندێک کۆمەڵگا، چونکە توانای ژنان بۆ بەڕێوەبردنی ماڵ و کار و کشتوکاڵ وەک پیاوانە هەرچەندە کچانی گوندەکەمان خوێنەرن، بەڵام هەموو کارە کشتوکاڵییەکان دەزانن، ئەو دەستانەی پێنووسی بەدەستەوەیە دەتوانێت تراکتۆر لێبخوڕێت و کاری کشتوکاڵی ئەنجام بدات".