لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی وونبوودا یادی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە کرایەوە

لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا، یادی ئەو منداڵانەی هەڵەبجە کرایەوە، کە لەکاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ونبوون، تا ئێستاش زیاتر لە ٢١١ منداڵی ونبوونی هەڵەبجە هەیە. هەڵەبجە

لە ڕۆژی جیهانی منداڵانی ونبوودا، یادی ئەو منداڵانەی هەڵەبجە کرایەوە، کە لەکاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ونبوون، تا ئێستاش زیاتر لە ٢١١ منداڵی ونبوونی هەڵەبجە هەیە.

هەڵەبجە

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە بەدروشمی "ونبوان سەرمایەی مرۆین بۆ کۆمەڵگا و پەیامی جینۆسایدی نەتەوەیەکن" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەڵەبجە یادی ڕۆژی منداڵان ونبوو بەڕێوە چوو.

 

لە سەرەتای یادکردنەوەکەدا لەلایەن سەرخێڵ غفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە وتی منداڵانی گەلی کورد هەمیشە لە عەزاب و مەینەتیدا بوە و قوربانی سەرەکیش منداڵان بوون.

لە ڕابردوودا کۆمەڵێ منداڵ گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان، بەڵام تا ئیستا زیاتر لە ۲۱۱ منداڵ ونن، بەڵام تا ئێستا کارێکی جدی لەسەر ئەو بابەتە نەکراوە.