لە یەمەن بەهۆی بۆردوومانی هەڕەمەکییەوە خەڵک بەکۆمەڵ ئاوارە دەبن
لە ژێر زەبر و زەنگی بۆردووماندا، خێزانە یەمەنییەکان خۆیان لە بەردەم ئاوارەبوونی دووبارەدا دەبیننەوە، کە ئەوەی لە ئارامی ماوەتەوە تێکی دەشکێنێت و ناچاریان دەکات ماڵ و سەرچاوەکانی بژێوی جێبهێڵن.
رانیا عەبدوڵا
یەمەن ـ گوندەکانی ڕۆژئاوای تەعز ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی خێزانەکانی بەخۆوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی حوسییەکان بەندەری موخایان لە کەناری دەریای سوور لە تەعز کردە ئامانج، پێکدادانی سەربازی و گرمەی بەرەکانی جەنگ لە ناوچەی کەدحە و مەقبەنە و جەبەل حەبشی لە ڕۆژئاوای تەعز لە یەمن سەریهەڵدا.
فاتمە ئەحمەد دەستبەجێ دوای گەیشتنی بە ڕێگە قیرتاوەکە، هۆشی خۆی لە دەست دا، ئەوەش دوای گەشتێک کە نزیکەی شەش کاتژمێری خایاند و تێیدا هەوڵی هەڵاتن لەو بۆردومانە دەدا کە گوندەکەی لە مەقبەنە شمیر لە ڕۆژئاوای تەعز کردبووە ئامانج، بە هاوڕێیەتی چوار منداڵەکەی و هاوژینەکەی.
فاتمە ئەحمەد ناچار بوو لە گوندەکەی ئاوارە بێت و ماڵ و زەوییەکەی بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەوەی زیاتر ئازاری دەدات جێهێشتنی دایک و باوکیەتی دوای ئەوەی لە بەجێهێشتنی ناوچەکە بێتوانا بوون. وتی: حوسییەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆردوومانی گوندەکەمان دەکرا، موشەکەکان گەیشتنە بەردەم ماڵەکانمان، تا دەرکەوتنی ڕۆژ چاوەڕوان بووین و پاشان لە ژێر بۆردوومان و زرمەی فیشەکەکاندا ڕاکردین".

لە خۆگرتنی بێتوانایی بۆ هەڵاتن
هیچ شتێک لە ئاوارەبوون ناخۆشتر نییە جگە لە ماڵئاوایی کردن لە کەسوکار یان بەجێهێشتنیان لە شوێنێکی مەترسیداردا، ئەمەش ئەوەیە کە لە دەروونی فاتمە ئەحمەددا دەنگ دەداتەوە و بە تاڵی و خەمەوە دەگێڕێتەوە و وتی: باوک و دایکم بەجێهێشت، چونکە ناتوانن ئاوارەببن، ئەوان هانگاوەکەیان بۆ هەڵاتن بۆ ئێمە ئاسان کرد، بەڵام دایک و باوکی ڕەتیان کردەوە ماڵەکەیان جێبهێڵن.
ئەزموونی فاتمە ئەحمەد و خێزانەکەی کورتکراوەی لایەنێکە لەو نەهامەتییانەی کە ڕووبەڕووی زۆرێک لە خێزانە ئاوارەکان بووەتەوە، کە ناچار بوون ماڵ و زەوییەکانیان جێبهێڵن، سەرچاوەکانی داهاتیان بەجێبهێڵن یان لەو ناوچانە بمێننەوە کە شاهیدی بۆردوومانی بەردەوامن.
نەهامەتیی ژنان بە شێوەیەکی گەورە دوو هێندە بوو، چونکە تایبەتمەندی خۆیان لەدەست دا، لەناو چادرای نەگونجاو بۆ نیشتەجێبوون، لە ماڵە قەرەباڵغەکاندا کە زیاتر لە خێزانێکی تێدایە، لە کاتێکدا ژنان و پیاوانی بەتەمەن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕووبەڕووی مەترسی گەورەتر دەبنەوە لە کاتی هەوڵەکانی ئاوارەبووندا، وەک حاڵی دایک و باوکی فاتمە.
سەبارەت بە دانیشتووانی تری گوندەکە، فاتمە ئەحمەد وتی: هەندێک لە دانیشتووان بۆ پاراستنی گیانیان بەرەو چیاکان لە بیاباندا ڕادەکەنە، کە هیچ شوێنێکی پارێزارو بۆ ئەوان نییە بۆی بڕۆن.
مەینەتی خێزانەکان تەنها بۆ ئاوارەبوون نەبوو، بەڵکو درێژبووەوە بۆ داهاتی منداڵەکانیان، چونکە پرۆسەی خوێندن لەو ناوچانەی شایەتی پێکدادان بوون دوای دوو ڕۆژ لە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٠٦-٢٠٢٧وەستا.
فاتمە ئەحمەد وتی: منداڵەکانم لەگەڵ ئاوارەبووندا وازیان لە خوێندن هێنا، جلی خوێندن و ٠ەرتوکەکانیان بەجێهێشت، هەموو ئەو شتانەی کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەم کردبوو کە هەفتەی پێشوو دەستی پێکرد.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) ئاوارەبوونی نزیکەی 18 هەزار و 500 کەسی تۆمار کرد، لە ماوەی نێوان ٣ی ئەیلوول ئابی دوو تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ٩ی هەمان مانگ، هاوکات لەگەڵ توندبوونی کارە سەربازییەکان لە هەردوو شاری تەعز و حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن، تەعز زۆرترین ژمارەی حاڵەتەکانی ئاوارەبوونی لە هەمان ماوەدا تۆمار کرد، لە دوای ئەویش حودەیدە هات، لە کاتێکدا حاڵەتەکانی تری ئاوارەبوون بەسەر چەند شارێکدا دابەش بوون.

ئاوارەبوونێکی تر لە کامپێکەوە بۆ کامپێکی تر
خێزانە ئاوارەکان لە کامپی "کەدحە" ناچار بوون چادرەکانیان جێبهێڵن و جارێکی تر بۆ شوێن و کامپی پارێزراوتر ئاوارە ببنەوە، بەڵام ئەمانەش گونجاو نین و زۆرێک لە خێزانەکانیش هیچ جادرێکیان نەدۆزییەوە کە بیانگرێتە خۆ، بۆیە لە بیاباندا مانەوە، نزیکەی ٢٠٠ خێزان لە کامپی "کەدحە"وە بۆ کامپی "بێرین" و "نەشمە" ئاوارە بوون، وەک هەڵاتنێک لە بۆردوومانی هەڕەمەکی.
تەغرید محەمەد سەیف وتی: دەبێت لە کامپەکەمان ئاوارە بووین، بە درێژایی دوو ڕۆژ خواردن نەچووەتە سکمانەوە، منداڵەکانمان سەرگەردانن و جلەکانیان دڕاوە، ئەو فەرشانەی هەیانە ئەوانیش دڕاون، بە پێچەوانەوە دەنگێکی لەرزۆکەوە دەگێڕێتەوە،ههۆی بۆردوومانی حوسییەکانەوە لە نزیک کامپەکە تووشی زۆرترین نەهامەتی بووین، تەنانەت ئاژەڵەکانیشمان لەوێ مانەوە، کەس بوێری ئەوە ناکات بڕوات بۆ هێنانیان چونکە هەرکەسێک بڕوات ڕفێنراوە و دەستبەجێ ناگەڕێتەوە؛ و دوو منداڵیشیان لەوێ رفاندووین.
هەدا سەعید کە هیوای خواستبوو دوای ئاوارەبوونی زیاتر لە ١پ ساڵ بگەڕێتەوە ماڵەکەی، لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکەی بەرەو کامپێکی تر ئاوارە بوو وتی: دەرچووین خاوەنی هیچ ماڵێک نین کە پەنای بۆ بەرین، نە خواردن و نە ئاو، تەنانەت جلوبەرگیش نییە لەبەری بکەین، جلەکانمان دڕاون و دۆخمان بە ئازارە، دوای چاوەڕوانییەکی درێژ جارێکی تر ئاوارە بووینەوە بەڵام بۆ بیابان.
ژنان و منداڵان لە شوێنەکانی ئاوارەبوون و کۆمەڵگە پێشوازیکەرەکاندا ڕووبەڕووی دۆخێکی قورسی مرۆیی دەبنەوە، لە سایەی کەمی خۆراک و ئاوی خواردنەوەی پاک، سنوورداربوونی گەیشتن بە پەناگە و چاودێری تەرۆستی سەرەتایی، لەگەڵ پێویستی بە خزمەتگوزارییەکانی پاڵپشتی دەروونی و پێداویستییەکانی خاوێنی کەسی.
ئەم پێداویستییانە لە کۆمەڵگە قەرەباڵغەکاندا توندتر دەبنەوە و کەمترین دەستیان بە خزمەتگوزارییەکان دەگات، بەتایبەت لەگەڵ لەدەستدانی سەرچاوەکانی داهاتی زۆرێک لە خێزانەکان، کە ئەمەش ژنان و منداڵانی کچ دەخاتە بەردەم مەترسی زیاتر، بەپێی وتەی بەرپرسی کامپی ئاوارەکان لە "کەدحە"، ژمارەی ئاوارەکان لە بەردەم دەستوەردانە مرۆییەکاندا گەورەترە، پێویستییان بە دابینکردنی سەبەتەی هاوکاری مرۆیی و چادر هەیە کە بیانگرێتە خۆ.
ژنە ئاوارەکان، جگە لە وەڵامدانەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکان، پێویستییان بە خزمەتگوزارییەکی هەیە کە ڕەچاوی تایبەتمەندییەکانیان بکات، کە بریتین لە چاودێری تەندروستی، پاراستن، پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی، پێداویستییەکانی خاوێنی، ئەمەش ئەوەیە کە بەرپرسی کامپە ئاوارەکان جەختی لەسەر دەکەنەوە.