لە نێوان چادرە وێرانەکان و کەمبوونەوەی یارمەتییەکان ئازاری کۆچکردن لە کامپی نەورۆز بەردەوامی هەیە

دووبارە کۆچ کردن کامپی نەورۆزی لە پەناگەیەکی مرۆیی کاتیەوە گۆڕیوە بۆ کارەساتێکی بەردەوام بۆ هەزاران خێزان، یارمەتییە مرۆییەکان کەمبوونەتەوەو ئازارەکان زیاتر بوون.

ئەسما محمد

 

قامیشلۆ- زیاتر لە ۱۰ساڵە کامپی نەورۆز لە شاری قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەک بەڵگەیەکی زیندوو ماوەتەوە بۆ ئازاری هەزاران خێزان کە لە ترسناکییەکانی شەڕ و کۆچکردنی زۆرەملێ کۆچیانکرد، کامپێکە کە لە ساڵی ٢٠١٤ وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەو کەسانەی لە شنگالەوە کۆچیانکردبوو دامەزراوە، بەدرێژایی ساڵان گۆڕاوە بۆ پەناگەیەکی هەمیشەیی بۆ ئەو خێزانانەی کە بەهۆی داگیرکاری تورکیاوە کۆچیان کرد و چەتەکانی لە سەرێکانی، تل تەمر، شەهبا، عەفرین، ئەمڕۆ لەگەڵ چڕبوونەوەی بارودۆخی سەختی زستان، هەزاران کۆچبەر خۆیان دەبیننەوە کە ڕووبەڕووی سەرما و نەبوونی گەرمکەرەوە و کەمبوونەوەی یارمەتییەکان دەبنەوە، لە نێوان بارودۆخی تەندروستی و ژیان کە تادێت سەختتر دەبێت، لەم نێوەندەدا داوای وەڵامدانەوەی بەپەلەی مرۆیی بۆ پاراستنی شکۆی ئەو کەسانە پەرەدەستێنێت کە بەهۆی ساڵانێک کۆچکردنەووە ماندوو بوون.

 

نورە عەبدۆ، هاوسەرۆکی کارگێڕی کامپی نەورۆز وتی کامپەکە لە ساڵی ۲۰۱٤ دامەزرا، لە بەرامبەر ئەو قەیرانە مرۆییەی کە بەهۆی شەپۆلە گەورەکانی کۆچکردن لەو سەردەمەدا دروستبووە، ئامانجی سەرەکی کامپەکە نیشتەجێکردنی ئەو خێزانانە بوو کە لە ناوچەی شنگال کۆچیانکردبوو، کەوتە بەر هێرشی بەرفراوان و بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ناچار بوون پەنا ببەنە بەرشوێنێکی دیکە کە بیانپارێزێت لە توندوتیژی و گۆشەگیری.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە کامپەکە لەو ساڵانەدا ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە، بەو پێیەی پاراستن و چاودێری سەرەتایی بۆ ئەو خێزانە ئێزدیانە دابینکردووە کە لە مردن هەڵهاتوون، کامپەکە بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی ئەرکی مرۆیی خۆی تەنانەت دوای گەڕانەوەی زۆربەی ئەو خێزانانە بۆ ناوچەکانییان لە ساڵی ٢٠١٩، لەگەڵ ئەو شەپۆلە نوێیەی کۆچکردن کە ناوچەکە شاهیدی بوو، کامپی نەورۆز دەرگاکانی خۆی کردەوە بۆ پێشوازیکردن لە خێزانەکانی شاری سەرێکانی و تل تەمر، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ناوچەی شەهبا و عەفرین کە بەهۆی تورکیاوە ناچاربوون کۆچبکەن هێرشەکان و بارودۆخی سەختی ئاسایشی لەگەڵ ئەو چەتانەی کە شارەکەیان کۆنترۆڵ کردووە.

 

سەبارەت بە دۆخی ناو کامپی نەورۆز ڕوونیکردەوە، کە هەوڵەکانی خزمەتگوزاری و مرۆیی سەرەڕای ئاستەنگەکان بەردەوامن، زۆرێک لە کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی پاڵپشتی ڕاستەوخۆ بۆ دانیشتووان و بەتایبەت منداڵان و ژنان کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو کۆچکردنەوە.

 

"ًدۆخی خزمەتگوزارییەکان"

باسی لە دۆخی خزمەتگوزارییەکانی ناو کامپەکە کرد، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئیدارە لەم دواییانەدا کاریان کردووە بۆ جێبەجێکردنی تۆڕێکی کەناڵی ئاوەڕۆ بۆ ئاوی باران و ئاوی لافاو، ئەمەش ئامانجی کەمکردنەوەی هاتنی ئاوە بۆ ناو چادرەکان و ڕێگریکردن لە زیانەکان، هەروەها دابینکردنی ڕێڕەوی پارێزراوتر بۆ خێزانەکان لە کاتی کەشوهەوای سەختدا، هەروەها کاری باشترکردن بەردەوامە بۆ بەرزکردنەوەی پاراستن و ڕێگریکردن لە لافاو، بەم شێوەیە ئازارەکانی کۆچبەران لە وەرزی زستاندا کەم دەبێتەوە، کە زۆرجار بارودۆخی ژیانی لە زستاندا سەخت کردووە لە کامپەکە.

 

لە بارەی پەروەردەیی ناو کامپی نەورۆز، نورە عەبدۆ ئاماژەی بەوەدا، کە پرۆگرامێکی پەروەردەیی تایبەت بۆ خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی هەیە، مامۆستایانی پسپۆڕ سەرپەرشتی پرۆسەی خوێندن دەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی منداڵان سەرەڕای کۆچکردن مافی خوێندنیان وەردەگرن.

 

هەروەها ئەم بەرنامەیە بەشدارە لە دابینکردنی کەشێکی پەروەردەیی تاڕادەیەک سەقامگیر بۆ منداڵان، دەرفەتیان پێدەدات بەردەوام بن لە خوێندن و واز لە خوێندن نەهێنن بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی کە خێزانەکانیان تووشی دەبن، بە وتەی نورا عەبدۆ، ئاشکراشی کرد، لە ئێستادا کارگێڕی کامپەکە ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی خوێندنگەی ناوەندی لە ناو کامپەکەدا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ پێداویستییەکانی ئەو خوێندکارانەیە کە قۆناغی سەرەتایییان تەواو کردووە و پێویستیان بە درێژەدان بە خوێندن لە ناو کامپەکەدا هەیە بەهۆی سەختی ئامادەبوونیان لە خوێندنگەکانی شارەکەدا، کارەکان لە ئارادایە بۆ ئامادەکردنی پێداویستییە لۆجستیەکان دەستەبەرکردنی کارمەندی مامۆستای گونجاو، بە ئامانجی دابینکردنی بەردەوامییەکی گشتگیری پەروەردەیی کە دڵنیابێت لەوەی هیچ خوێندکارێک لە مافی فێربوون بێبەش نەکرێت، بەشداربێت لە بونیدنانی نەوەیەک کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی هەبێت سەرەڕای توندی کۆچکردن.

 

سەبارەت بە لایەنی فریاگوزاری، نورە عەبدۆ ڕوونیکردەوە، کە لەم دواییانەدا پاڵپشتییەکان بە هۆی کشانەوەی چەند ڕێکخراوێک کە پێشتر هاوکاری بەردەوامیان دەکرد، پاشەکشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی پێوەرەکانی دابەشکردن، لە کاتێکدا پێشتر هەر خێزانێک مانگانە دوو یان سێ سەبەتەی خۆراکیان وەرگرتووە، ئێستا خێزانەکان تەنها یەک سەبەتە وەردەگرن، کە ئەمەش بەس نییە، بەتایبەتی بۆ ئەو خێزانە گەورانەی کە ئەندامەکانیان بە تەواوی پشت بەم هاوکارییە دەبەستن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ماوەی دوو مانگ لەسەریەک وەستا، ئەمەش فشارێکی زۆری لەسەر خێزانە پێویستەکان دروستکردووە و ئازارەکانیان لە دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیاندا زیادکردووە.

 

"بڵاوبوونەوەی نەخۆشی وەرزی"

نورە عەبدۆ ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی وەرزی کرد، لەوانە ئەنفلۆنزا و هەوکردنی سنگ، کە بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما زیاد دەکات. وتیشی: ئەم نەخۆشیانە زیاتر لەنێو منداڵان و بەتەمەەەکاندا بڵاوبوونەتەوە بەهۆی سستێی بەرگری لەش و بارودۆخی ژیان لەناو چادرەکاندا، کە پارێزگارییەکی پێویست لە سەرما و شێ ناکات.

 

ناوەندێکی پزیشکی هەمیشەیی سەر بە مانگی سووری کوردی لەناو کامپەکەدا کاردەکات، فریاگوزاری سەرەتایی و بەدواداچوونی تەندروستی بۆ دانیشتووان دابین دەکات، هەروەها کۆمەڵەی یەمامە لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی زیادە، لەنێویاندا سەرەتایی پشکنین و ڕێنمایی تەندروستی.

 

سەرەڕای گرنگی ئەم خزمەتگوزاریانە، ئیدارەی کەمیی بەرچاوی دەرمانی پێویستی پشتڕاستکردەوە، ئەمەش توانای ناوەندەکە سنووردار دەکات بۆ دابینکردنی چارەسەری گونجاو پێویست بۆ زیادی ژمارەی نەخۆشییەکان.

 

نورە عەبدۆ ئاماژەی بە نەبوونی تاقیگەیەک بۆ شیکارییەکان لەناو کامپەکەدا کرد، ئەمەش دەستنیشانکردنی هەندێک حاڵەت قورستر دەکات، بەتایبەتی ئەو حاڵەتانەی کە پێویستیان بە پشکنینی ورد هەیە بۆ دیاریکردنی سروشتی نەخۆشییەکە و دەستنیشانکردنی چارەسەری گونجاو.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم کەمییە دەبێتە هۆی فشاری زیاتر لەسەر نەخۆشخانە تایبەتیەکان و بەشێک لە نەخۆشەکان ناچار دەکات بچنە ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی کامپەکە سەرەڕای خراپی کەشوهەوا و بێتوانایی زۆرێک لە هەڵگرتنی تێچووی گواستنەوە و چارەسەرکردن.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە بەهێزکردنی پاڵپشتی تەندروستی، دابینکردنی دەرمان و پێداویستییەکان، تەیارکردنی ناوەندەکە بە تاقیگەیەکی بنەڕەتی بۆ شیکارییەکان، جیاوازییەکی بەرچاو لە باشترکردنی دۆخی تەندروستی لەناو کامپەکەدا دروست دەکات، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی ژمارەی ئەو نەخۆشیانەی کە پێویستیان بە وەڵامدانەوەی خێراتر و توانای پزیشکی زیاترە.

 

نورە عەبدۆ دووپاتی کردەوە، کە ئیدارەی کامپەکە ساڵانە کاردەکات بۆ کاراکردنی لیژنەی فریاکەوتن بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا لە وەرزی زستاندا.

 

ڕوونیشیکردەوە، لیژنەی فریاکەوتن سەرپەرشتی دابەشکردنی کەرەستە و پێداویستییە پێویستەکان دەکات بەسەر خێزانەکانی ناو کامپەکەدا بۆ ئەوەی یارمەتی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی زریانەکان بدات و دانیشتووان بتوانن باشتریان بۆ باران و بای بەهێز ئامادە بکەن.

 

ئەم کەرەستانەش بریتین لە ئەوەی کە هاوڵاتیانی کۆچبەر پێویستیان پێیەتی بۆ بەهێزکردنی چادرەکانیان و پاراستنی کەلوپەلەکانیان و کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی کە ڕەنگە لە ئەنجامی ناجێگیری کەشوهەوادا بێت، هەروەها گۆڕینی ڕزستی بۆ سەدان خێزانی ئاوارە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە باشترکردنی بارودۆخی مرۆیی لەناو کامپەکەدا بەرپرسیارێتی یەک قەوارە نییە، بەڵکو ئەرکێکی هاوبەشە کە لەسەر هەموو ڕێکخراوە مرۆییەکان و دامەزراوە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا کاردەکەن.

 

دووپاتیکردەوە، کە زۆرێک لە خێزانەکانی ناو کامپەکە هێشتا دەستیان بە هیوای گەڕانەوەی پارێزراو بۆ ماڵەکانیان گرتووە، بەڵام ئەم هیوایە بە تەنها بەس نییە بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان، بۆیە پێویستە دەزگا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بە ڕاستێ مامەڵە لەگەڵ بەرپرسیارێتی خۆیان بکەن و چارەسەری بۆ دابین بکەن.

 

ئۆپەراسیۆنێک کە هاوکاری کۆچبەرەکان دەکات، دان بەوەدا دەنێت کە یارمەتییە مرۆییەکان هەرچەندە بچووک بن، دەتوانن ژیانی سەدان خێزان بگۆڕن، بەهێزکردنیان بۆ بەزخۆدان تا گەڕانەوەیەکی پارێزراو و شکمەندی بۆ ماڵەکانیان بەدەست دێت.

 

لە کۆتاییدا، نورە عەبدۆ، هاوسەرۆکی کامپی نەورۆز، داوای لە ڕێکخراوە مرۆییەکان کرد، کۆریناسۆن و پلانی هاوبەش لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان بەرزبکەنەوە بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی هاوکارییەکان بە خێزانە کۆچکردووەکان و دابینکردنی بەرنامەی فریاگوزاری بەردەوام کە سۆگەری کەمترین ئاستی ژیان بکات.

 

"ڕۆژ و مانگ گۆڕاوە بۆ ساڵ"

هەدیل مستەفا، کۆچبەر لە شاری سەیێکانی، مێژوویەکی دوور و درێژی ئازار و ناخۆشی دەگێڕێتەوە، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە خێزانەکەی ئێستا دەچێتە حەوتەمین ساڵی کۆچکردنی زۆرەملێیەوە، شەڕ ناچاری کردن لە ژێر قورسایی ترس و بۆردوومان و نائاسایشی ماڵ و کەلوپەلەکانیان بەجێبهێڵن.

 

ڕوونیکردەوە کە کۆچکردنیان لە پەنابردن بۆ ناو خوێندۆگەکان وەک پەناگەی کاتی دەستی پێکردووە، دواتر داوایان لێکرا ڕوو لە کامپەکان بکەن بۆ ئەوەی کەشێکی پەروەردەیی سەقامگیرتر بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن، دواجار گەیشتنە کڵمپی نەورۆز، هەرگیز بە خەیاڵیاندا نەدەهات کە ئەم شوێنە بۆ ماوەی ئەوەندە ساڵ ببێتە ماڵی زۆرەملێیان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک چووینە ناو کامپەکەوە، پێمان وابوو مانەوەمان کاتی دەبێت، زۆرترینی چەند ڕۆژێک یان مانگێک بەڵام ساڵەکان درێژەیان کێشاوە، ئێستاش لەم چادرانەدا دەژین، بەرگەی سەرمای تاڵی زستان و گەرمای سووتێنەری هاوین دەگرین.

 

ژیان لەناو کامپەکەدا تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانی سەقامگیری نییە، لەگەڵ کەمیی توندی چادر، کەرەستەی گەرمکەرەوە، ڕۆنی سووتەمەنی، و نەوتی سپی، چادر و گەرمکەرەوەکان تەنها دوو ساڵ جارێک دەگۆڕدرێن، ئەمەش بەس نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخی سەختی کەشوهەوا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵان زۆرترین گروپی تووشبوون لەناو کامپەکەدا، منداڵان زۆرجار تووشی نەخۆشی دەبن بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی و سستبوونی سیستەمی بەرگری لەش و خراپی باری تەندروستی، منداڵەکانمان بەردەوام نەخۆشن، تووشی هەوکردنی سنگ و ئەنفلۆنزای بەردەوام دەبن، هەروەها بەتەمەنەکانیش، هەموو کەسێک لێرە بە جەستەیەکی لاوازەوە دەژی، لە دژی سەرمای سەخت خەبات دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئازارەکان درێژدەبێتەوە بۆ خوێندنگەکان، کە منداڵان ناچارن لە پۆلەکاندا بەشداری وانەکان بکەن کە گەرمکەرەوەی پێویستیان نییە، داواش دەکات خوێندنگەکان بە گەرمکەرەوە تەیار بکرێن بۆ پاراستنی تەندروستی خوێندکاران، بۆ ئەوەی مافی خوێندنیان نەبێتە سەرچاوەیەکی زیادەی نەخۆشی و ئازار.

 

سەبارەت بەو ترسە بەردەوامەی کە هاوڕێی شەوانی زستانە، ئاماژەی بەوەدا، کە زریانەکان نیگەرانییەکی ڕۆژانەیە بۆ دایکانە، بەهۆی مەترسی داڕمانی چادرەکان، ئەمە جگە لەوەی مەترسی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی گەرمکەرەوە سەرەتاییەکانەوە دروست دەبێت، وتی: ئێمە لە نێوان دوو ترسدا دەژین، ترس لە زریانەکە کە دەتوانێت لە چەند ساتێکدا چادرەکە لەناو ببات، ترس لە ئاگرێک کە ڕەنگە لە گەرمکەرەوەکەدا هەڵبگیرێت، کە تەنها شتێکە بۆ گەرمی خۆمان هەیە.

 

سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی دانیشتووان بۆ پشتیوانی و یارمەتیدانی یەکتر، هەدیل مستەفا جەختی لەوە کردەوە، کە قەبارەی ئازارەکان زۆر لە سەرچاوە سنووردارەکانیان زیاترە، کەمیی زۆربەی پێداویستییە سەرەتاییەکان زیاترە لەوەی کە هەر هەوڵێکی تاکەکەسی دەتوانێت چارەسەری بکات.

 

لە کۆتاییدا، هەدیل مستەفا داوایەکی مرۆیی بەرچا و پڕ لە ئازاری دایکێک و هاوارێکی مرۆیی و هیوایەکی نەمر بۆ گەڕانەوەی بڵاوکردەوە و وتی: تەنها ئاواتی من ئەوەیە بگەڕێمەوە بۆ ماڵ و خاکەکەم.

 

داوای هیچی تر ناکەم جگە لەوەی بە پارێزراوی بژیم، دەمەوێت دەنگی من بگاتە هەموو وڵاتێکی جیهان، بۆ ئەوەی بزانن ئێمە لێرە لە چ بارودۆخێکدا دەژین، بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەم منداڵانە ئەمەیان هەڵنەبژاردووە، ژیانی سەختیان چییە کە دەبێت منداڵی خۆیان لە چادردا بەسەر بەرن، بەرکەوتەی سەرما و بێبەشیین؟ ئێمە تەنها دەمانەوێت دەنگمان ببیسترێت و ژیانمان بگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە بە ئارامی و شکۆمەندیەوە دەژیان.