لە کامپی نەورۆز دەستپێشخەرییەک بۆ بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە دەستیپێکردووە
ڕێکخراوی سارا دەستپێشخەریی هەمەلایەنەی لە کامپی نەورۆز دەستپێکردووە، لەوانە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە مەترسییەکانی چەوساندنەوەو بەهیزکردنی ژنان لەڕووی ئابوورییەوە.

ئەسما محەمەد
قامیشلۆ ـ لە ڕۆشنایی ئەو ئاڵەنگاریە بەرچاوانەی ڕووبەڕووی ژنانی ئاوارە لە کامپی نەورۆز دەبنەوە، هەوڵەکانی ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دیارە، ئەم ڕێکخراوە کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی دەروونی و پەروەردەیی و ئابووری بۆ بەهێزکردنی ژنان و ژنانی گەنج بۆ پاراستنی خۆیان و بونیادنانی داهاتوویەکی باشتر سەرەڕای بارودۆخی سەختی ئاوارەبوون، خولی پەروەردەی دوورین ڕێکدەخات بۆ ئەوەی ژینگەیەکی پارێزراو بۆ ژنانی ئاوارە و بەهێزکردنیان، بۆ ئەوەی بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن، ئەم دەستپێشخەرییە کە لە مانگی تەمووزدا دەستیپێکردووە و بە دروشمی "دەرزییەک لە دەستتدایە کە هیوا زیندوو دەکاتەوە و خەون دەچنێت" بەردەوامە.
هۆشیارکردنەوەی ژنان و بەهێزکردنیان بۆ پاراستنی خۆیان
فاتمە محەمەد شێخی، ژنێکی ئاوارەی هاوڵاتی ڕەس عەین و هاوکات کارگێڕی ڕێکخراوی سارا، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێکخراوەکە گرنگییەکی تایبەت بە پەروەردەکردنی ژنانی ناو کامپەکە دەدات سەبارەت بە مەترسییەکانی چەوساندنەوەی سێکسی و ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی دانیشتنی گفتوگوی بەردەوام، کارەکانی ڕێکخراوەکە تەنها بە هۆشیارکردنەوە سنووردار نییە، هەروەها دەستپێشخەرییەکی دورینی دەستپێکردووە کە دەرفەتی خولی پەروەردەی بۆ بەهێزکردنی ژنان و یارمەتیدانیان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی و پشتگیریکردنی خێزانەکانیان دەڕەخسێنێت.
ڕوونیشیکردەوە، لە کامپی نەورۆزدا پابەندین بە پێشکەشکردنی هۆشیاری هەمەلایەنە بۆ ژنان لە ڕێگەی گفتوگۆی بەردەوام و دانیشتنی هۆشیارییەوە، لە ئێستادا هەوڵەکانمان جەخت لەسەر پەروەردەکردنی ژنانە سەبارەت بە مەترسییەکانی چەەوساندنەوەی سێکسی و ئەلکترۆنی، بەرزکردنەوەی هۆشیارییان و بەهێزکردنیان بۆ پاراستنی خۆیان، دڵنیابوون لەوەی ئەم پاراستنە دەگاتە زۆرترین ژمارەی ژنانی ناو کەمپەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەی هۆشیاری بۆ دایک و باوکان بەڕێوەدەچێت سەبارەت بەو جۆرە چەوساندنانە کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە بەگشتی، بۆ ئەوەی بتوانن بە قووڵی لەم پرسانە تێبگەن و بە هۆشیاری و متمانەوە مامەڵە لەگەڵ هەر بارودۆخێکدا بکەن کە لەوانەیە لەم چوارچێوەیەدا ڕووبەڕووی ببنەوە، ئازادی ژنان وەک لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان باسکراوە، گرنگە بۆ ئەوەی ژنان ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان هەبێت لە کۆمەڵگەدا، هەروەها چێژ لە ئازادیی فیکری وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و پێشەنگ بن لە کۆمەڵگەکانیاندا.
ڕێکخراوەی سارا کار بۆ پاراستنی ژنان بەتایبەت ژنانی گەنج دەکات، وتی: دوای کشانەوەی ڕێکخراوەکان لە کەمپەکە، دەستپێشخەرییەکمان دەستپێکرد بۆ بوژاندنەوەی چالاکییە ئابوورییەکانی ژنان بە دابینکردنی دوو ئامێری دروومان بۆ مەشق و خولی پەروەردەی، ئەمەش وایان لێدەکات بتوانن پشتگیری خێزانەکانیان بکەن و سەربەخۆیی دارایی بەدەستبهێنن، سەرنجمان لەسەر ژنانی گەنجە بۆ پاراستنیان لە چەوساندنەوە.
"هەوڵ دەدەین سەرەڕای هەموو ئازارەکان بەهێزترین بازنە بین"
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئاڵەنگاریە داراییەکان، ئێمە بەردەوامین لە فراوانکردنی دەرفەتی خوێندن و خولی پەروەردەی بۆ ژنان لە ناو کەمپەکەدا، ئێمە لێرەین بۆ پشتگیریکردنی هەموو ژنانی گەنجی ناو کەمپەکە بۆ ئەوەی هەست نەکەن مافی ژیانێکی شایستەیان لەدەستداوە وەک ئەوانی دیکە، پشتگیریان دەکەین بۆ ئەوەی ئاسۆی فراوانتر بکەنەوە و یارمەتیان بدەین بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان، کە بەهۆی شەڕ و ئاوارەبوونەوە ئاڵەنگاریان بۆ دروست بووە، ئێمە هەوڵدەدەین سەرەڕای ئەو هەموو ئازارانە بەهێزترین بازنە بین بە خۆڕاگری و ئیرادەمان.
بۆ گەیشتن بەو ئامانجانە، دەستپێشخەرییەک دەستیپێکرد، پڕۆژەی پەروەردەی دورینمان بۆ ژنان دەستپێکرد تا سەرچاوەیەکی داهاتیان بۆ دابینبکەین، هەروەها چالاکی کات بەسەربردن لە ناو ناوەندەکەدا ڕێکدەخەین بۆ نوێکردنەوەی ئیرادەی ژنان، کۆبوونەوەی هۆشیاری پێشکەش دەکەین سەبارەت بە مەترسییەکانی ناو کەمپەکە، بۆیە ئەوان بەتەواوی ئامادەبن بۆ پاراستنی خۆیان، دەستپێشخەرییەکەمان زیاتر لە ٦٠ ژن لەخۆدەگرێت، کە بەسەر چوار گروپدا دابەشکراون، بەسەرپەرشتی چوار کەس، هەروەها ئێمە شوێنێکی سەلامەت بۆ هەموو ژنانی ناو کەمپەکە دابین دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانن لە ژینگەیەکی پاڵپشت و هاندەردا بژین.
شوێنی پارێزراو بۆ فێربوون و کارلێکی کۆمەڵایەتی
نورا ئیسماعیل ئەحمەد، خۆبەخش ڕوونیکردەوە کە دەستپێشخەرییەکە شوێنێکی سەلامەتی بۆ ژنان دابینکردووە بۆ فێربوون و کارلێکی کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامی پاڵپشتیکردن کرد بۆ فراوانکردنی ئەم دەستپێشخەرییە و کردنەوەی هەلی کاری نوێ بۆ ژنانی ناو کامپەکە.
ئەو دەستپێشخەرییەی کە ڕێکخراوی سارا ئەنجامی داوە بە زۆر گرنگ زانی بۆ ژنانی کەمپەکە، دەستپێشخەرییەکە نوێنەرایەتی پڕۆژەیەکی ئابووری دەکات بۆ ژنان، منیش لە بەرامبەردا خولی پەروەردەی دروومان بۆ هەموو ژنان لە هەموو تەمەنێکدا دابین دەکەم، پاڵپشتییان دەکەم لە پەرەپێدانی توانا داهێنەرەکانیان، ژنان زۆر دڵخۆشن بەم دەستپێشخەرییە، بەو پێیەی دەرفەتێکیان پێدەبەخشێت دوور لە فشارەکانی ماڵەوە خۆیان سەرقاڵ بکەن، ئامادەبوونیان لە مەشقەکەدا شوێنێکی سەلامەتی بۆ ڕەخساندبوون بۆ ئەوەی هاوڕێی نوێ بدۆزنەوە، فێری بیرۆکەی یەکتر بن، پاڵپشتیی بۆ یەکتر پێشکەش بکەن، ئەم دەستپێشخەرییە هانی ژنانیدا بەردەوام بن لە هەوڵدان و واز لە گەیشتن بە خەون و ئامانجەکانیان نەهێنن، بەشداریکردنەکە باش بوو، دڵخۆشم کە توانیومە یارمەتی زۆرێک لە ژنانی گەنج بدەم بۆ بەهێزکردنی ئیرادەیان.
وتیشی: پێویستە سەرجەم ڕێکخراو و قەوارە پەیوەندیدارەکان پشتگیری لە کامپەکە بکەن، پاڵپشتیکردن وامان لێدەکات ئەم دەستپێشخەرییە فراوانتر بکەین و بوارە هەمەچەشنەکانی کار زیاد بکەین کە هەموو ژنان دەتوانن بەشداری ئەو پیشانە بکەن کە پێیان باشە، ئەمەش وایان لێدەکات لەڕووی ئابوورییەوە بەهێز بن و بتوانن پشتگیری خێزان و منداڵەکانیان بکەن و پێداویستییەکانی خۆیان دابین بکەن.