کۆنگرەی ستار چالاکی پەروەردەیی لە گوندەکان ئەنجام دەدات

کۆنگرەی ستار خولی پەروەردەیی بۆ ژنانی عەرەب کردەوە، ئەوژنانەی بۆ یەکەمجار بەشداری خولی پەروەردە دەکەن ئاماژەیان بەوەکرد، خەونەکانیان گەورەتر بووە.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە-کۆنگرەی ستار بەردەوامە لەڕێکخستنی ژنانی ناوچەکە، لەنێویاندا ژنانی عەرەب، بۆ ئەو ژنانەی کە لە گوندی عەین عەبید لە شارۆچکەی قیبور قەرەجینە لە تل تەمر لە کانتۆنی جەزیرە نیشتەجێن، کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەی مەشق و ڕاهێنانیان بۆ چەند ڕۆژێک دەستپێکرد.

 

ئەو خولەی کە دەستی پێکردووە ئەو ژنانە دەگرێتەوە کە هەرگیز بەشدارییان لە خولی پەروەردەدا نەکردووە، هەروەها ژنانی سەروو تەمەنی ٦٠ ساڵ بەشدارن و دایکانێک هەبوون کە بە وردی گوێیان لە وانەکان دەگرت.

 

پەروەردە لە گوندەکان و خودی ماڵی ژنان کراوەتەوە، نزیکەی دوو کاتژمێرە لەڕۆژێکدا ژنان لە لایەن ئەندامانی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرە ستارەوە سەیری وانەکان دەکەن و لە گفتوگۆکاندا بیروڕای خۆیان دەردەبڕن.

 

دیالە مستەفا، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار باسی لەو پەروەردەیە کرد کە دەستی پێکردووە، هەروەها باسی ئەو ژنانەی کرد کە بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.

 

ئێستا ژنان باس لە کێشەکانیان دەکەن

 

دیالە مستەفا ئاماژەی بەوەکرد، دەستیان بە خولێکی پەروەردە کردووە بۆ٢٤ ژنی عەرەبی گوندی عەین عەبید و وتی: بەو پێیەی ژنانی ئەو گوندە بۆیەکەمجارە بەشداری خولێکی پەروەردە دەکەن، وانە سەرەتاییەکانیانی وەک گرنگی پەروەردە، مێژووی ژن، هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا، فرەژنیان پێدراوە.

 

ئاماژەی بەوەکرد بەپێی بۆچوونی ئەوان لە هەڵسەنگاندن و بەشداری ئەو ژنانەی کە بەراستی شەرمنن و دەنگیان نەبووە و یەکەمجار بوو ئەم جۆرە چالاکیانە ببینن دوای چەند ڕۆژێک لە خولەکە بێگوومان گۆڕانکاریان پێوە دیارە، ئامانج لەم خولە ئەوەیە ژنان خۆیان بناسن و لە مافی خۆیان ئاگاداربن کە بتوانن لەڕێگەی مافەکانیانەوە ناسنامەی خۆیان بپارێزن.

 

کۆنگرەی ستار پرۆسەیەکی نوێی پەروەردەکردنی ژنان دەستپێدەکات

دیالە مستەفا ڕایگەیاند گوند بە گوند هەوڵی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری دەدەن و وتی: لە سەردانیکردنی ژنان لە ماڵەکانەوە وەستاوین، ئێستا دەچینە سەر پرۆسەی پەروەردەکردنی ژنان بە گروپ لە گوندەکاندا، ئێمە لە گوندەکاندا پەروەردە بە ژنان دەدەین، گرنگی بە ڕێکخستنیان دەدەین.

 

لەگەڵ پەروەردەدا، هاودەنگی و خۆشەویستی ژنان زیاتر دەبێت، هەروەها هەوڵدەدەین ئەو چەشنە کۆنەپەرستانە بشکێنین کە کۆمەڵگە بۆ ژنان دروستی کردووە، کە ژنان تەنها بەرپرسیارن لە ماڵ و پەروەردەکردنی منداڵ.

 

"خێزانەکان لە ژێر پەردەی هاوسەرگیری کچەکانیان دەگۆڕنەوە"

سارا حەمدۆ، بۆچوونی خۆی سەبارەت بە وانەکانی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا و ئەو تاوانانەی کە خێزانەکان بەرامبەر بە کچەکانیان ئەنجامی دەدەن دەربڕی و ڕوونیکردەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت تێبگەن لە مافەکانیان، ئەم پەروەردەیە سوودی زۆرە، وتی: بەپێی بۆچوونی من هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا هەڵەیە، چونکە دوای ئەوە جیابوونەوەی بەدوادا دێت، ژنانی گەنج ناتوانن هاوسەرگیری بکەن و منداڵیان ببێت، خێزانەکان نابێت بازرگانی بە کچەکەیانەوە بکەن پێویستە دیاردەی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا نەهێڵدرێت.

 

"خوێندکاران لە خوێندن دادەبڕێن بەهۆی هاوسەرگیرییەوە"

ڕوقیە خدری تەمەن٢٣ ساڵ کە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە و بارگرانی بەڕێوەبردنی خێزانەکە دەگرێتە ئەستۆ، وتی:هاوسەرگیری لە تەمەنێکی بچووکدا دەبێتە هۆی جیابوونەوە، هاوسەرگیری کۆتایی بەژیانی منداڵی و ژیانی گەنجی دەهێنێت، پێویستە دایکان و باوکان یاوەری منداڵەکانیان بکەن و پەروەردەیان بکەن، خوێندکاران لە پۆلی شەشەمدا وازیان لە خوێندن هێناوە، تەنها بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەن و سەرقاڵی کاری کشتوکاڵی بن بۆ ئەوەی خزمەت بە خێزانەکانیان بکەن.

 

"خەونەکەم گەورەتر بوو"

ڕوقیە خدرئاماژەی بەوەشکرد، بۆیەکەمجارە بەشداری دانیشتنێکی پەروەردەیی دەکات و وتی: لەڕێگەی پەروەردەوە لە زۆر بابەتی مێژوویی و کەیسی کۆمەڵگەکەمان هۆشیار بووینەوە، هیوادارین ئەو جۆرە دانیشتنانە بەردەوام بن بۆ ئەوەی منداڵەکان پەروەردە بکرێن و دەوروبەر پەروەردە بکرێن پاشان خێزانێک دروست ببێت.